قاسملوو وەک برا بوو بۆ من!

Tuesday, 13/07/2021, 23:01

4501 بینراوە


لە رۆژی ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٨هەتاوی واتا١٩٨٩ زایینی لە شاری ڤییەنی لە وڵاتی ئوتریش قاسملوو هاوڕییانی ترۆرکران!لەسەر ئەو تۆؤڕە قسە زۆر کراوە وزۆر لایەنیی ئاشکراوشاراوەشیی تێدا بەستیە.ئەو حیزبەی کە قاسملوو رێىەرایەتی دەکرد نەیتوانی بە پێی پێویست لەو کارەساتە خاوەن دەرکەێ.مەلاعەوڵای حیاکی یەكێکە لە بەرپرسانی ئەو حیزبە و دەڵێ دۆستیی نزیکی قاسملووبووم دەڵيێ: بۆ کەیسی تڕۆری قاسملوووهاوڕییانی بە رادەی پێویست حیزب پارەی نەبووە کە وەدووی بکەوێ وپارێزەریی بە هێز وجێگای متمانە بۆ ئەو کەیسە هەڵبژێرێ!زۆر بابەت رەنگە بە نەهێنی مابنەوە وکەس باسی لێوەناکا.هۆیەکەی چییە من هەموویان نازانم.

هاشمی رەفسەنجانی کێ بووە

ئەوکەسە کابرایەکی مەلا بووە کە دژی شآی ئێڕان خەباتی کردوە وزیندانیی کێشاوە.کاتێک کە شایان بۆ رووخاندین لە زیندان هاتە دەرێ وەک زۆر کەس وزۆر مەلای دیکە.بەڵام زۆریی نەخایاند وەک کەسایەتیەکی کاریگەر وبەتوانا دەرکەوت.بۆیە خومەینی حیسابی لە سەر دەکرد.ئیستێ خامنەیی ٣٠ ساڵە لەسەر کوردسیی دەسەڵات رۆنیشتووە ودانابەزێ،ئەو رەفسەنجانەیە بووکە بەو پلەوپایەی گەیاند.
رەفەسەنجانی وەک هەر مرۆڤێکی دیکە بیرەوەریەکانی سەردەمی خەباتی خۆی لە تۆی کتێبێکدا بڵاو کردۆتەوە.رۆژ بەرۆژرووداوەکانی رۆژیی تیدا نووسیوەتەوە.یەکێک لەو رۆژانەی کە بیرەوەریی تێدا نووسیوە رۆژی ٢٧خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی،واتا ساڵی ١٩٨٦ زایینی دەبێ کە بەوشێوەیە نووسیویەتەوە ودەڵێ:ئاغای مەحەممەدی هاتە لای من ونامەیەکی جەلال تاڵەبانی بۆ هێنام کە ناوەرۆکی ئەو نامەیە پەیامی قاسملووبوو کە نووسیبووی:حازرم بۆ ئەوەی دەست لە شەڕ بەردەم وئیدی دژایەتی ئێڕان ناکەم / مەبەست دژایەتی کۆماری ئیسلامی ناکەم وکۆتایی بە شەڕی چەکداری دێنم ودەبمە دۆستی ئیوە/.ئەو پەیامە سێ ساڵ پێش ترۆرکردنەکەیەتی.

باشووری کوردستان بۆچی ئاوای بەسەرهاتووە؟

من لە دووچین وتوێژ لە باشووری کوردستان تێناگەم.چین توێژێک کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە وپارێزەریی وڵات.کە چی بە پێچەوانەیە نە پێشمەرگەن نە پارێزەریی وڵاتن.هیچ بەهایەکی سیاسی ومرۆڤی وئەخلاقی لە ئاکارە قرێژەکانی ئەو دووبنەماڵەیە لە باشووری کوردستان لە سەر جێگای خۆی نەماوە.وڵات نزیکی تەقینەوەیە،هەر بینا ئامریکا چۆن ئەفغانستانی جێ هێشت باشووری کوردستانیش جێ بێلێ.وادیارە جۆبایدەن،بیریی لەو کردبێتەوە کە دێمۆکڕاسی وئازادی بۆ گەلانی ژێردەستە بۆتە تراویلکەیەک کە پێی ناگەن.ئەگەر قەراریش بێ ئەو گەلانە وێڵی دێمۆکڕاسی بن دەبێ بۆخۆیان حەولی بۆ بدەن وقوربانیی بۆ تەرخان بکەن.ئەوەش بۆ چوونێکی زۆر راستە.
چین وتوێژیی دووهەم کە فرە مەترسیدارن ئەو چین وتوێژەن کە خۆیان بە رووناکبیروپێنووس بەدەست ونووسەر پێناسە کردوە.بەداخەوە لە ئاست ئەو گشتە نەهامەتیە وەک بەردی مێحڕابی مزگەوت بێدەنگیان هەڵبژاردوە هەر نەبوونیان لە بون باشترە.پارە خەڵکی هەژارودەسەڵاتی دزسالار ئەوە خەریکە یەکە یەکە ئەو رووناکبیرو نووسەروپێنووس بە دەستە وەک مەڕووماڵات دەکڕێتەوە ودەیانباتە بارەگای خۆی وێنەیان دەگەڵ دەکێشی وبڵاوی دەکاتەوە وبە خەڵكی ترسێندراویش دەڵێ:دەنگتان نییە،ئەوانەش پیاوی ئێمەن!

قاسملوو وەک برابوو بۆ من!

پێش ئەوەی قاسملوو بگاتە سەر مێژیی وتووێژلە ڕێگای جەلال تاڵەبانییەوە پەیامی خۆی دابوو بە رەفسەنجانی وزەمینەی دان وساندنی ئامادە کردبوو.بۆ کارەش پەنای بردبووبۆ کەسایەتیەکی درۆزن وزمان شڕی وەک جەلال تاڵەبانی.هۆیەکەش زۆرن بۆ ئەو کارە.بەڵام قاسملوو هەستیی بە لاوازیی حیزبەکەی کردبوو.دەیزانی لە شەڕی چەکداریدا بەرە هەڵدێڕ دەچێ.
ئەوسەردەم کاک خەسرەوبەهرامی نوێنەریی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دەبێ.لە وتوووێژێکدا دەگەڵ مێدیای بی،بی،سی، رایەگەیاند:
کاتژمێر پێنجی بەیانی رۆژێک دوای تڕۆڕی قاسملوو / ئەورۆژە جەلال تاڵەبانی لە تاران چی دەکرد؟ / جەلال تاڵەبانی پەیوەندیی پێوە کردم وبە گریانەوە گووتی: قاسملوو وەک برابوو بۆ من!وتیشی: جەعفەرسەحراروودی بەرپرسی ئەو ترۆڕیە! بەڵام ئێمە زۆر بەلامانەوە سەیر بوو هەر هەمان رۆژ کاتژمێرچوار حیزبەکەی تاڵەبانی رایگەیاندنێکدا حکومەتی بەعسیی بە بەرپرسیی ئەو ترۆرە ناساند کە لە شاری ڤییەن کرابوو!
گەلۆ تۆ بڵیی دێمۆکڕاتەکان لە کۆی سەنجەق کە ماوەیەکی دووروودرێژە وەک دیل کەوتوونە بەر چەنگی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی چۆن ئەو ساڵانەشمان بە خەبات وتیکۆشآن پێ دەفرۆشنەوە؟دوورۆژی دیکە ٢٢ی پووشپەڕە وساڵوەگەڕێی تڕۆری قاسملوویە،ئایا ئەو جورئەتەیان هەیە خۆیان لە قەرەی راستیەکان بدەن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە