بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


كچه‌كه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی له‌ له‌نده‌ن ڤیلاكه‌ی به‌ 10 ملیۆن پاوه‌ند بۆ كراوه‌

Thursday, 07.15.2021, 10:17

7236 بینراوە


دوو ساڵه‌ كچه‌ گه‌وره‌كه‌ی نیچیره‌ڤان بارزانی به‌ناوی(رانی)، ئیستا له‌ له‌نده‌نی پایه‌ته‌خی به‌ریتانیا ده‌خوینیت، و سالی یه‌كه‌م ده‌رنه‌چوو، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئەم هەواڵە عیرڤان عه‌زیز بارزانی سكرتیری پیشووی یه‌كیتی قوتابیانی كوردستان، كه‌ ئەویش ئیستا له‌ له‌نده‌ن ده‌ژی، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ سالی یه‌كه‌م به‌ ریگه‌ی راپۆرتی پزیشكی هه‌وڵ درا خوێندنه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێ بكریت و وه‌ك پشوو حساب بكریت،
رانی نیچیره‌ڤان بارزانی گروپیكی 4 كه‌سی له‌ به‌رتانیا بۆ گیراوە و شه‌و و رۆژ له‌گه‌ل رانییه‌دان تا بیپاریزن و، گه‌وره‌ترین ڤیلای به‌ 10 ملیۆن پاوه‌ند بۆ كراوه، هه‌روه‌ها كراوه‌ته‌ سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌و كۆمپانیاكانی نیچیره‌ڤان بارزانی له‌ به‌ریتانیا، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان سامان و مولك و پرۆژه‌كانی گروپی سه‌لاحه‌دین له‌ به‌ریتانیا به‌ 12 ملیار دۆلار مه‌زه‌ند كراوه‌ ، كه‌ رانی بارزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
بۆ پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ته‌واوی زانیاریه‌كان له‌م بابه‌ته‌ ژیر كوڕی سه‌رباز هه‌ورامی و دارا یاره‌ كادیری پارتی و، هه‌ردی جه‌مال فه‌تاح ناوێك كه‌ خۆی ده‌لیت من پاراستنم له‌ كوردستان، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ نیچیره‌ڤان بارزانی ئه‌مرۆ به‌ پێی راپۆرتێكی نهینی ده‌زگای پاراستن خاوه‌نی 30 ملیار دۆلاره‌ و، له‌ 17 ولات هۆتیلی 7 ئه‌ستیره‌ی هه‌یه‌ كه‌ به‌نزیكه‌ی 8 ملیار دۆلار تەنیا هۆتیل و پرۆژه‌ی گه‌شتیاری له‌ به‌رشلۆنه‌ و برتوگال و ئیسپانیا  كڕیوه‌.

سه‌میر مزوری