كوری وه‌زیرێكی كابینه‌ی هه‌شته‌م گه‌وره‌ترین ڤلای له‌ له‌نده‌ن كریوه‌

Thursday, 07.15.2021, 10:33

5897 بینراوە


نه‌ورۆز مه‌وله‌ود وه‌زیری پیشوو له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌م ، كه‌ هاوسه‌ری گه‌وره‌ دز مه‌زاهر بارزانی یه‌ و، ناوی خۆی گۆریه‌وه‌ به‌ بیوار عه‌بدولره‌حمان بارزانی ، ڤێلایه‌كی بۆ كوره‌كه‌ی به‌ناوی (مه‌ند) له‌ به‌ریتانیا  به‌ 2 ملیۆن دۆلار له‌ له‌نده‌ن كریوه‌.
هیمن كوری عه‌مید سه‌رحه‌د قادرو  بارزان كوری ئیجرا بارزانی كه‌له‌ له‌نده‌ن نیشته‌جیبوون، ئه‌مانیش ڤیلاكانیان به‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار كریوه‌ و، دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ مه‌ند بیوار بارزانی، خاوه‌نی كۆمپانیا و غه‌سل و پیشنیگای ئۆتۆمبیله‌ له‌ به‌ریتانیا  .
نه‌ورۆز مه‌وله‌د وه‌زیری پیشووی شاره‌وانی پاش  ته‌واو بوونی له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌م، ئاشكرابووه‌ كه‌ دوا رۆژی كاركردنی واژووی له‌سه‌ر یه‌ك گۆرینی یه‌ك ناوی پرۆژه‌یه‌ك كردووه‌به‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار له‌ شه‌قامی سه‌د مه‌تری هه‌ولیر، ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌هین موفتی كادیری پاراستن له‌ لاپه‌ره‌ی خۆی بلاوی كردبوه‌وه‌وو، دواتر  به‌ پی زانیاریه‌كان به‌ 500 دۆلار پۆسته‌كه‌ی سری بوه‌وه‌.
شایانی گووتنه‌ نه‌ورۆز مه‌وله‌ود خاوه‌نی 12 كۆمپانیای جۆراوجۆر بووه‌و، هه‌موو كۆمپانیاكانی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پرۆژه‌ی پیدرابوو، تا ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو سه‌عاتی زیره‌كی ئاو ، كه‌ كۆمپانیاكه‌ی بیوار بارزانی هاوسه‌ری نه‌ورۆز مه‌وله‌د وه‌ریگرت بوو، خیانه‌ت و دزی و گه‌نده‌لی به‌یه‌كه‌وه‌ كردبوو، هه‌موو سه‌عاته‌كان ساختنه‌ ده‌رچوون له‌چین نه‌وه‌ به‌ كه‌مترین پاره‌ دروست كرابوون و، بیوار بارزانی و نه‌ورۆز مه‌ولود 10 ملیۆن دۆلاریان له‌و پرۆژه‌یه‌ قازانج كرد ، كه‌ هه‌مووی گه‌نده‌لی و خیانه‌ت ده‌رچوو.
بیوار عه‌بدولره‌ حمان بارزانی زیاتر بناسن، عه‌بدولره‌حمان بارزانی له‌ یاوه‌رانی مه‌لا مسته‌فا بووه‌ بۆ روسیا  و، پاش 4 مانگ به‌نهینی په‌یوه‌ندی به‌ موخابه‌راتی عیراقی یه‌وه‌ له‌ بالیۆزخانه‌ی عیراق له‌ روسیا كردووه‌و بۆته‌ جاسوس به‌سه‌ر مه‌لا مسته‌فاوه‌و، دواتر به‌نهینی گه‌راوه‌ته‌وه‌ عریاق و مووچه‌ی سیخوری مانگانه‌ی ئه‌وكاتی 300 دیناربووه‌، ئه‌م زانیاریانه‌ عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی په‌رله‌مانتاری خولی پیشووی په‌رله‌مانی عیراق له‌ لیستی پارتی ئاشكرای كردبوو، تا ئه‌وه‌ی عه‌بدولره‌زاق عه‌لی برای عه‌بدولوه‌هاب وتاریكی له‌ یادی یاوه‌رانی بارزانی نووسی بوو باسی خیانه‌تی عه‌بدولره‌حمان بارزانی كردبوو.
ئێستا نه‌ورۆز مه‌ولود كه‌ بووه‌ هۆكاری ده‌وله‌مه‌ندبوونی نیچیره‌ڤان بارزانی و گروپه‌كه‌ی به‌ناوی سه‌لاحه‌دینه‌وه‌، خاوه‌نی 100 ملیۆن دۆلاره‌ نه‌ورۆز مه‌ولود و گه‌ره‌ترین هۆتیلی له‌ دوبه‌ی به‌ 50 ملیۆن دۆلار كریوه‌.