بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


دزینی ده‌یان پارچه‌ ئاسه‌واری دێرین له‌ هه‌ولێر

Thursday, 07.15.2021, 10:40

3530 بینراوە


به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێره‌وه‌، ئاشكرا بووه‌ له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌م كاتێك نه‌وزاد هادی پارێزگار بووه‌، ده‌یان پارچه‌ ئاسه‌واری مێژوویی  گران به‌ها ، كه‌ به‌ 5 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده‌ كراوه‌، له‌لایه‌ن برایه‌كی نه‌وزاد هادی به‌ناوی سه‌نگه‌ری محامییه‌وه‌و ،له‌گه‌ڵ كه‌سێك به‌ناوی نه‌قیب كاروان له‌ پاراستن كه‌ هه‌ردووكیان له‌ هینانی ئۆتۆمبیل له‌ ئیماراته‌وه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ شه‌ریك بوون، به‌ ناوی پاراستنه‌وه‌ شه‌وێك چوونەتە ناو شوینی ئاسه‌وای میژووی هه‌ولێر و، به‌ پێی ئه‌و داواكاریانه‌ی كه‌ لیان كراوه‌ ئه‌و ئاسه‌واره‌ به‌نرخانه‌یان بردووە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌سعودی یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌وه‌ی پشت راست كردۆته‌وه‌ ، كه‌ له‌ماوه‌ی 4 ساڵدا ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ ئاسه‌واری دێرینی هه‌ولێر ده‌دزرێت و هیچ كه‌سێكیش تائیستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ چه‌ند جارێك بانده‌كانی قاچاخچی و دزینی ئاسه‌واره‌ میژوو یه‌كان ده‌ستگیر كراون، به‌لام دوای ئه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كان له‌ شاری موسڵ دزرابوون، تاوانباره‌كانیان به‌ پاره‌یه‌كی زۆر ئازاد كران، دوایی خۆیان ئاسه‌واره‌كانیان دزیی و به‌نهینی ناردویانه‌ته‌ ئیران فرۆشتوویانه‌، كه‌ نیهاد بارزانی  برای مه‌سعود بارزانی و مه‌نسور بارزانی كوری مه‌سعود بارزانی ده‌ستیان له‌و تاوانه‌دا هه‌بووه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی دژه‌ تیرۆری گشتی له‌ هه‌ولێر له‌ زاری عه‌مید دیار مزوری و لیوا محمه‌د سه‌لیم مزوری ئاشكرایان كردووه‌، كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و تاوان و خیانه‌ته‌یان ئه‌نجام داوه‌، له‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی و براكانی نه‌وزاد هادی ین، نه‌توانراوه‌ هیچیان بەرامبەر بكرێت و، تائیستا به‌ 20 ملیۆن دۆلار ئاسه‌واری دیرینی ده‌ستی به‌سه‌را گیراو به‌نهینی هه‌مووی به‌ ئیرانیه‌كان فرۆشراوه‌ته‌وه‌.

حه‌مید سورچی