ڕەفیقم بەشەق دەرکرد

Friday, 16/07/2021, 2:12

6969 بینراوە


(لە شانۆگەری لانەوازان)

وەستا عەلی:
عومەر عومەر؛ ئا وەر ڕۆڵە ؛ هەر ئێستا  ڕەفیقم بەشەق دەرکرد، هەر چەند گریا و پاڕایەوە و  ووتی وەستا گیان بە کەمتر بۆت ئەکەم، ووتم نا نا بڕۆ نەیەیتەوە بەیرا،، 
دوای ئەوەی دوێنێ هەریەك لە جووت مافیاکەی تاڵەبانی هەستان بە نمایشێکی سەدام ئاسا و دابەش کردنی (نەوتی شجاعە) بەسەر کۆیلەکانی بەناو دژە تیرۆر و چەند تفەنگچیەکی تر،،، ئەمڕۆ لە نمایشێکی تری پڕو پیرێژن ئاسا هەستا چوە سەر گۆڕی باوکی (دەغیلە قورسەکە) و بەڵێنی ئەوەی پێدا کە چاکسازی ڕاگەیاند و دەستی حزب لە کۆمپانیا و ئەوانەی میلیشیایان هەیە، ئەبڕێ.
پاڤل وەك سەرۆك نەك سکرتێر زوو بە بیر خۆی دێنێتەوە و پەیمانی داوە بەرژەوەندی کاسبکاران و بازرگان و خاوەن پیشەکان بپارێزێ و نەیەڵێ چیتر کەس سەرانەوە و سەریەشەیان بۆ دروست بکەن. وا خۆی نیشان داوە لەخەمی بازاڕ و کرێکاران و خاوەن کارن. وە سوێندی خوارد کە کۆمپانیاکانی حزب پارەکانیان بۆ یەکێتی بگەڕێنێتەوە و ئەوەی دزراویشە سۆراغی بکا و نەیەڵێ قۆرغکاری و حزب حزبێنەو مەحسوبیەت و ڕۆتین ، بمێنێ. 
هەروەها بە تاڵەبانی ووتوە هەر ئەمڕۆ کۆسرەت و شێخ جەعفەر و هەموو ئەوانەی هێزی چەکداری سەر بەخۆیان هەیە چیتر نابێ و جێگەی قبوڵ کردن نیە. ئەبێ ئەو هێزانە بخرێنە سەر حکومەت و یان یەکێنێ، دەنا ئەیقەومێنێ  ودۆ و دۆشاو تێکەڵ بەیەك ئەکا.. کاتی خۆی ووتی لەسلێمانی تەقە و شتی وا بوە، ئیتر ئەمە هەرگیز ڕوونادا و تەقەی بەرشەو ڕیاڵ مەدریدیش قەدەغە کرا.
هەر لەسەر گۆڕی گەورە خاین و کەڵە سیخوڕی ئێران ئەوەی دووپات کردەوە کە بەشەق لاهوری لە پۆستەکەی لابرد و گەر باش گوێ قوڵاغ نەبێ ، ڕەنگە زیندانی بکا و شتی تریش.. جا با بزانین ڕۆژگاری دواتر چیتری سەیر و سەمەرەی ئەم گەوج و بووکەڵەی دەستی بارزانی و مەلا بەختیار ئەبینین کە جگە لەمایەی ئاشوب و ماڵوێرانی بۆ سلێمانی هیچی تری لێ سەوز ناکرێ.
وە هیوادارم کەس بە خراپ تێنەگا و ئەمە بە دیوی دووەمدا لێك بداتەوە و وا بزانێ بەرگری کردنە لە لاهور،، لای ئێمە هیچ جیاوازیەك نیە لە نێوان لاهور و براکانی و پاڤل و قووباد.. ئەمانە هەمووی لەهەڵپەی خیانەتی زیاتر و گەورەتردان، بەڵام جیاوازیەکە لای ئێران و عێراق و تورکیایە کە ئەوان بڕیار ئەدەن کێ زیاتر کۆیلایەتیان بۆ بکەن و کێ زیاتر خزمەت بە داگیرکاری و کورد کوشتن بکا.. لای ئێمە ئەو دوو بنەماڵەیە و لات و پووتەکانی تر جگە لە کود کوژ و کلك گرێدراوی بێگانە، هیچی تر نین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە