خوێندەوارەکانمان قوڕیان کردوە بەسەر نەخوێنەوارەکاندا، چیا عەباس وەك نمونە

Sunday, 18/07/2021, 0:53

9240 بینراوە


بلەی ئەحە رەش (برایم ئەحمەد) ئاوێکی ڕشت هەر چی دێت دوای ئەوەی پێی لێ ئەخشێنێ. 


مەلا مستەفای نەخوێنەوار و چەتە و چاوساغی هەموو بێگانە و دوژمنی ئەم گەلە، بەفیتی خوێنەوارێکی وەك برایم ئەحمەد کرا بە ڕێبەری بزووتنەوەیەك کە دواتر بە ئاشبەتاڵ کۆتایی پێهێنا.
مەلا مستەفا سەرکردە نەبوو، تانجی بوو، راوی کوردی بۆ داگیرکەر و دوژمنانی کورد دەکرد.
مەلا مستەفای ناڕەحمەتی، چونکە کەری ئەو بارە نەبوو هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان ئەکرا کە کردی.. ئەم نە سەرکردە نە ڕابەر و نە سیاسی نەبوو، کابرایەکی تفەنچی و سەرانە وەرگر و دز و جەردەی سەر سنوورەکان بوو، ئێدی وەك ئەڵێن لە هیچی نەبوو شتێك دروست بوو، ئاوا ئەم جامانە چڵکنە کرا بە گەورە و نازناوی سەرۆکیان پێدا هەڵواسی.
دیارە ئەم کارەی برایم ئەحمەد ئەگەر چی بە ڕاوێژی دەزگای ئینگلیز و هیزە هەرێمیەکانی وەك عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا بووە بۆ ئەوەی کارێك بکرێ هەرگیز کورد نەتوانێ یەکگرتوو و بەهێز بێ، هەر بۆیە ڕۆڵی تانجیان دا بە مەلا مستەفا و  هەر خەریکی ڕاونان و شوێن پێهەڵگرتنی ئازادیخوازانی گەلەکەمان بوە لە هەر پارچەیەکی ئەم کوردستانە. سەر باری ئەوەش برایم لەپاداشتی ئەوەدا جگە لەوەی سنوورەکان بۆ خۆی و خانەوادەکەی هەرگیز داخراو نەبوەو هەر کاتێ وویستبێتیان هاتوو چۆ بۆیان مسۆگەر کراوە و کەس بەربەستی بۆ دروست نەکردوون و ووڵاتانی هەرێمیش بێ خزمەتیان نەکردوون.. ئەوان هەرگیز پێوستیان بە پاسپۆرت و ناسنامە نەبوە بۆ ئەوەی کارئاسانیان بۆ بکرێ و ڕێگەیان لێ نەگیراوە و هەروەك چۆن گەرمیان و کوێستانیان کردبێ، هەر وابوە. خانوو و شوێنی حەوانەوە و پارە و پوول لەهەر کوێیەك بوبن ، کێشە نەبوە و ڕۆژێك بەبرسێێت شەویان نەکردۆتەوە،،ئەم کارەیان وا بەباشی بەئەنجام گەیاندوە لای هەموو ووڵاتان و دەر و دراوسێ ڕێز و شایستەی خۆیان هەبوەو وەك سەگی پاس بەباشی ئەرکەکەی خۆیان بە ئەنجام گەیاندوە و لەماوەی 70 ساڵی ڕابردوو نەیان هێشتوە کورد یەکگرتوو بێ و شەڕی ناوخۆیان لێ نەبڕیون.
ئەم کارەی برایم و دواتر مەلا مستەفا پەڕیوە بۆ نەوەکانیان و بۆ ئەو ماوە دوور و درێژە نەوەکانیان زۆر بەباشتر لە خۆیان ڕۆڵەکانیان بینیوە و ماستەر و دکتۆرایان تێدا هێناوە، تا ئەم ساتەش گۆڕانکاری ڕووی نەداوە و نەوەکان درێژە پێدەری هەمان بەرنامەی پێش خۆیانن.. بۆیە ئەم شانۆیە بەبێ هیچ گۆڕانکاریەك بەردەوامە و تەنها ناو و کاتەکان گۆڕدراوە، دەنا ئەتوانین بڵێین برایم و مەلا و جەلال و نەوشیروان تەنها بە جەستە جیێیان هێشتووین، دەنا هیچ نەگۆڕاوە.
چیا عەباس ئەگەر چی لە دەرەوەی بازنەی ئەو 3 بنەماڵەیەیە، کە بازرگانی بە دۆزی کورد و خوێنی کوردەوە ئەکەن، لێ لە هەوڵی بەردەوامدایە، بۆ ئەوەی شوێنێك بۆ خۆی لە نێو ئەو بنەماڵانەدا بکاتەوە و تا  پشکێك لەو پۆخڵەواتە بەر ئەمیش بکەوێ. کاتی خۆی زۆر هەوڵی دا لە ڕێگای نەوشیروان و بەناو بزووتنەوەی گۆڕان هەلێك بقۆزێتەوە تا خۆی بئاخنێتە ئەم تەونە پیسەوە، لێ نەوشیروان خاوەنی کوڕی خۆی بوو، پێی خۆش نەبوو لەتێك لەو کێکی خیانەتە بەر ئەم بکەوێ. ئەو وەك خۆی ئەڵێ لە دوا ووتاریدا لەم دۆخەدا شارە حەیاتەکەی مام جەلال ، بەرەو کوێ وەک خۆی ئەڵێت، کە 60 ساڵە سیاسەت ئەکات و خوالێ خۆشبوو مەلا مستەفا، مام جەلال  و رەوانشاد نەوشیروان مستەفا کاری کردوە.
ناوەڕۆکی ووتارەکەی زیاتر لاوانەوەیە بۆ ماڵی جەلال و مەسعود و زیاتریش بۆ لاهور، کە وەک خۆی ئەڵێ چەندین ووتاری نووسیوە لەسەر شێخ لاهور و ڕۆڵی گرنگی ئەو.

 خوێنەوارێكی سەرخۆش کە خۆی بەلادا دەکەوێت، دەیەوێت ببێتە گۆچانی دەستی کەسێکی نەخوێنەواری ناشایستە

ئەم بەناو شرۆڤەکار و لێکۆڵەرەوەی سیاسیە، کە شەوبوێر ناکات هەمیشە سەرخۆشە، رەنگە ئیلهامی نووسینەکانی بە سەرخۆشی بۆ بێت،  تا ئیستا هیچی لە مردوان هەڵنەکڕان، بەتەمایە یەکێکی وەك لاهوور، یان پاڤڵ و مەسروور و قوباد ئاوڕێکی لێ بدەنەوە و نەختێ پاداشی بکەن.. ئەم کەڵە خوێنەوارە یەکێکی وەك لاهوور بە گرنگ و کۆڵەکەی یەکێتی ناساندوە، کە بۆ یەکێکی وەك ئەم (موتەنەبی)ـە کە گیرفانی بەتاڵی نیشان داون و لەو هەوڵەدایە بۆی پڕ بکەن.
بەڕاستی کارەساتە لەو بەشەی کوردستاندا کەوا خوێنەوارەکانمان هەوڵی جوانکردن و بە پیرۆزکردنی کەسە خاین و کورد کوژە نەخوێنەوارەکان بن. 
ئا ئەمەیە ئەو ڕۆژەی هیچمان بە هیوا نەبووین بۆی کە خوێنەوارێكی سەرخۆش کە خۆی بەلادا دەکەوێت ببێتە گۆچانی دەستی کەسێکی نەخوێنەواری ناشایستە .

بۆ خوێندنەوەکەی ناماقوڵییەکەی چیا عەباس، کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە