کچێک و کەرێکم هەیە

Sunday, 18/07/2021, 0:12

6601 بینراوە


ئەگەر سەرۆك گوتبێتی؛ کچێک و کەرێکم هەیە، یام  کەرێك و جەنتا هەڵگرێکم هەیە، لە هەردوحاڵدا زانیویەتی هەر یەکیان لەبنەچەدا لەون، وەکی تر ئەمە  شتەکی تەبیعی بو لای ماویەکان، حەتا خۆشی لە ژیاندا مابو نە پاڤێڵ نە قوباد لە کولەکەی تەڕدا هیچ ناویان نەبو چونکە باوەڕی بە دەسەڵاتی بنەماڵە و عەشیرەت نەبو، ئەو وەکی بزنسمانێك بە درۆو خیانەت و ساختەچێتی ئەو پێگەی لۆ خۆی دەسخست، هۆکارەکی تریشی ساویلکەیی ئەو خەڵکەی مە بوو، لۆ ئەوانە خۆیان دەدا بە کوشت.
ئینجا ئەگەر لاهور لەگەڵ باهۆزی حەشدی شەعبیدا سەری هەڵداو کەرکوك و هەمو شوێنە ناکۆکەکانی کوردستانی تەسلیم بە ئێران کرد، لەبەرامبەردا ئێران ئەو پێگەی پێدا، بەلام هەنوکە خانەوادەی مستەفا سەلیمی داوای دادگای گەل دەکەن تا بکوژی کوڕەکەیان کە لاهور بو لە سێدارە بدرێ، وەك نەوشیروان بە یاسای شۆڕشگێڕی لە شاخ ٤٢ لە هاوڕێیکانی پێشمەرگەی خۆی رەم کردن  سەروەختەك زانیان شۆڕش هەر خیانەت و توجارەت و توڕەهاتەو هیچی تێدا بەسەر نیە  و ملی رێگەیان گرتەبەرو بەڕێ کەوتن تا خۆ تەسلیم بکەنەوەو واز لە سیاسەت و درۆ بهێنن و دانیشن، لە ڕێگادا گیران و ئاوهالە کوژران.
 لەم روداوەی ئاڵوگۆڕی هاوسەرۆکان   ئەوە تێدەگەین ئێران و وڵاتانی داگیرکەری کوردستان هیچ ئەمەکیان نیە بۆ خائینان، ئەوەتا هەنوکە لەگەڵ پارتی رێکەوتون تا چەك لە حاجی ئۆمەرانەوە رەوانەی رژێمی ئەسەد بکەن لە بەرامبەردا لاهور وەلا بخرێت، خەڵکی مەش هیچ  باریان نیەو لەگەڵ ئەوەدان لەسەر کورسی دادەنیشێت ، لەبەرهێندێ لاهور ئەوانەش پارەی دەدانێ کەس بەرگری لێناکات و هەموو خۆیان بێبەری دکەن لێی و ئێستا بەشان و باڵای سەرۆکی نوێدا هەڵدەنوزن.
خەڵك دەبێت بگەنە ئەو قەناعەتەی ئەمانە دەبێت هەموو وەکی دومبەڵێکی بۆگەن بتەقێنرێن و توڕبدرێنە زبڵدانی مادە بۆگەنیەکان، ئەگەر واناکەن ئەوا هەموو گەلی کورد دەبێتە فیلم بەدەست ئەم هەرزەکارو نارەسەنانەدا، چونکی ئەوانە نوێنەری رژێمە داگیکەرەکانی ئێران و تورکیان نەك کوردایەتی دەکەن، بەڵکە کورد لە ناو دەبەن و قەزیەکەشی هەراج دەکەن و نان و رونی پێوە دەخۆن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە