رووپەڕێک لە دیرۆکی دێمۆکڕاتەکانی کۆی سەنجەق!

Sunday, 18/07/2021, 0:35

2699 بینراوە


تەنیا بیرکردنەوە و تەنیا خۆ بەزل زانین وتێنەگەیشتن لە مێژووکارەسات بارە.هەرحیزب یان رێکخراوەیەک پێ بە پێی سەردەم وپێشکەوتن هەنگاو نەنێ،وێنەی دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکانی کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵەی بەسەردێ.بۆ ماوەیەک کورت لە سەرحیسابی پارەو چەک و یارمەتیی سەددام توانیان دەست بەسەر شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بگرن.زۆری نەخایاند خەونەکانی ئەو بەشە لە وڵات بە هێرشی دەسەڵاتی ناوەندیی بەرەوکۆچی حیزبی ودەرەوەی سنوورەکان دەستی پێکرد.ئەوجار پڕۆژەیان شەڕێکی خوێناوی ناوخۆیان بوو.یەکێک لە لایەنە نیگریسەکە ئەو شەڕە شکاندنی کەسایەتی تاکی کورد وکۆمەڵاگای کوردو بە تایبەت لە ناو گووندەکاندا.هەردووحیزب دەبێ بزانن ئەو شەڕەی کە خەڵكیان دەگژ یەکتر بەرداوبووبە هۆی ئەوەی ڕۆلەی کور بە فیشەک ڕۆڵەی کورد بکوژێ،بە نیابەتی کۆماری ئیسلامی بووە.لێرەدا ڕۆڵی قاسملوو،نابێ لە بیر بکرێ.چون زیاتر حەولی دەدالە سەر درێژە پێدانی ئەو شەرە ،درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدا.هەرکەسیش رەخنەی گرتبایە بە راشکاوی پێی دەگووت: ئەوە سیاسەتی حیزبە دەبێ قەبوڵی بکەن.سیاسەتی حیزب تەنیا کەسێک دیاری ناکا.بۆیە وەک کەسایەتیەکی دیکتاتۆڕ حەولی دەدائەو شەڕە پەر پێ بدا.درێژەدان بەوشەڕە بووکە سیستمی جاشآیەتی لە ناو گووندەکانی ناوچەی ئەو شەڕە  رووی لە فراوان بون کرد وکۆماری ئیسلامیش زیرەکانە کەڵکی لێوەرگرت!ئەورستانەی خواروو بەشیکی کەمن لەو تڕاژیدیایانەی کە حیزبێک بە سەری هێناون کە ناوی خۆیان ناوە حیزبی دێمۆکڕات!واتا،باوەڕیان بە دێمۆکڕآسیی هەیە!

ئێعدام کردنی ژمارەیەکی لە خەڵکی ناوچەکە!؟

رووپەڕێک لە دیرۆکێکی قڕێژ:
لە کتێبی جینایەت نامەی کەسێ بە ناوی حاتەم مەنبەرتدا بەناوی ئازارو ئەزموون بەوشێوەیە باسی ئێعدام وکوشتنی خەڵكی هەژار دەکا.ئەو رووداوا لە لاپەڕەی ١١٠ و١١١ بەوجۆرە ئاماژەی پێکراوە.
یەک:ساڵح رۆسەمی پێشمەرگە ی حیزب بوو،کۆماری ئیسلامی شەهیدی کرد!براکەی ئەو شەهیدە لە گووندی قەڵا گڕ.گڕ بە بێ هیچ بەڵگەیەکی جێ متمانە ،تەنیا لەسەرقسەی خەڵک لە پێش چاوی دایک وباوکی گیراو بە بێ محاکەمە هەر ئەوڕۆژە ئێعدام کرا!
دوو:کەسێک لە ئاوایی میانەی ناوچەی سوور.سوور بە بێ هیچ محاکەمەیەک ولێپرسینەوەیەک بە رۆژیی رووناک لە پێش چاوی خەڵک ئێعدام کراوە!
سێ:بەهاروهاوینی ساڵی ١٩٨٣ سێ کەس خەڵكی ئاوایی تەپەسمایلی ناوچەی سوور.سوور بە بێ بەڵگەو،تەنیا لە سەر قسەی خەڵك بێ محاکەمە لە کەنار ئاوایی ئێعدام کرا!؟
چوار: مەلاقادری بوزورگ ئومید بێ بەڵگە وتەنیا لە بەر ئەوەی مامی جاشێک وزاوای پاسدارێک بوو،دەگەڵ برازاکەی پێکەوە بە بێ محاکەمە لە سەرقسەی خەڵك لە پاڵ ئاوایی لۆن،ئێعدام کرا!؟
پێنج:سێ کەس خەڵكی ئاوایی تیلەکۆ بە تاوانی ئەوەی کە جاسوس بون وئینکاریان دەکرد،بە بێ بەڵگەی جێگای متمانە بێ بەزیانە لە نزیک ئاوایی گازرخانی ئێعدام کران!؟
شەش:مەلاعەڕەب مەنبەری سەرەڕای بونی بەڵگەی ئاشکرابۆ هاوکاریی دەگەڵ رژیم،بەڵام هیچ ئازاڕیکی بە هیچ کەس نەگەیاندبوو دەکراسزاکەی سووکتر،ئەویش گیراوبە بێ هیچ داداگایەک وباسوخواستێک ئێعدام کرا!؟
حەوت:مەلا زەینەب وشەڕافەت خانمی خێزانی لە ناو ماڵی خۆیاندا درانە بەر دەسترێژو هەردووکیان کوژران.!ئەودووکەسەتاوانێکی واشێان نەبوو.بەڵام بێ رەحمانە گیانمان لێ سەندن!
نووسەریی ئەو جینایەتنامەیە لەلاپەڕەی ١١٢دا لە دڕێژەی شەرمنامەکەی خۆیدا دەڵێ:بێ گومان ئەکرێ ئەم لیستە گەلێک درێژتر بکرێتەوە.هەروەها شآنازیی بە پێشمەرگایەتی خۆی دەکا،داوای لێبووردن لە خزم وکەساکاری ئەو قوربانیانە دەکا کە بە هۆی نەزانی ولاوازیی تێگەیشتنەوە بە دەست ئێمە تێدا چون!
قەڵای ئاژەڵەکان یان مزرای ئاژەڵەکان!
مستەفای هیجری بەرپرسیی یەکەمی یەکێک لە باڵە شکاوەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیڕان لە کۆی سەنجەق لە سەر تەپۆڵکەیەک زەمینگیر کراوە کە ناوی ئەو تەپۆڵکەی ناوە قەڵای دێمۆکڕات!بنەماڵەی بارزانی لە توپۆڵكەی سەری رەشەوە خەریکی ڕآوورووتن بۆ هەڵچنینی سەروەت وسامانی خۆیان لە ڕێگای دزیکردن کە چی سەری رەشیان ناوناوە سەری بڵیند!بنەماڵەی تاڵەبانی قەڵاچووالانیان کردۆتە پێگەی ژیانێک کە بە دزیوفزی کە فرچکیان پێگرتووە!ئەمە بەشیکە لەو حیزبانەی کە گۆیا بۆ رزگاریی کورد تێدەکۆشن.
مەترسیدارترین مێژووی کورد ئەو بەشەیە کە سەرکردەی حیزبیی کوردیی وەک رزگاریدەر دەرکەوێ وپاش سەرکەوتن وێنەی دیکتاتۆڕەکان درێژە بە ئاکارەکانی بدا.هەرچەند لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان هیچ رێکخستنێکی کوردیی نەبۆتە هۆی ئاڵوگۆڕیی مەزن لە سەروڵاتانی داگیرکاریی کوردورۆلێکی ئەوتۆی لە رووخاندنی دەسەڵاتی ناوەندیی نەبووە.بڕیار،بڕیاری زلهێز وسیاسەتیی ناونەتەوەیی بووە کە شای ئێڕان وسەددام حوسێن لە سەرکار لابران وجێگرەوەی ئەو دوودەسەڵاتەش لە ئیڕان کۆماری ئیسلامی بووە ولە عێڕاقیش دەسەڵاتێک هاتۆتە سەرکار کە دەیبینین.حیزبەکانی رۆژهەڵات چآرەنووسیان لە بەر چاوانە،ئەوانەی باشووریش کە خۆیان بە ئازادیخوازدەزانێ لەوماوەیەدا ئاکارەنیان چی وا لە سیاسەتەکانی سەددام کەمتر نەبووە.لەهەردووکلای باشوورورۆژهەڵات حیزبە کلاسیکەکان بەرەو سەرەڕۆیی ودیکاتۆڕی هەنگاویان ناوە جگە لە پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان بیر لە دوارۆژیی کورد ناکەنەوە.
کتیبێک بۆ تەواوی وەرزەکان،لەسەر ناوی نووسەریی بەتوانا،جۆرج ئۆروێل بە ناسنامەی مەزرای ئاژەڵەکان یان قەڵای ئاژەڵەکان کە لە ساڵی ١٩٤٥ لە بریتانیا بڵاوکرایەوە رێک داستانی تەواوی ئەو حیزبە کلاسیکەکان ودیکتاتؤرەکانە کە هیچکات کۆن نابێ.لەو کتێىەدا بەوشێوەیە باسی پێگەیشتوانی سیاسەت ودەسەڵات دەکا.
گرووپێک لە ئاژەڵە خۆماڵیەکان لە کردەوەیەکی راستەقینە وشۆڕشگێڕانەدا دەبنە خاوەنی مەزرایەک کە خاوەنەکەی دیکتاتۆڕێکە بەناوی جۆنز.خاوەن مەزراڕادەکاوئاژەڵەکان بۆ خۆیان دەسەڵات دەگرنەدەست.بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی بەرابەروپڕ لە خۆشیی وئاسایش.بەرازێک رێبەرایەتی ئەو سەرهەڵدانە دەکا.بەڵام دوای ماوەیەک ئەو گرووپە نوێیە بە ڕێبەرایەتی بەرازەکە وەک ئاغای جۆنزیان لێدێ ودەست دەکەن بە چەوساندنەوەی ئاژەڵەکانی دیکە،هەرئاژەڵێک رەخنە بگرێ ودژی بەرازیی رێبەرقسە بکا سەرکوت دەکرێ ودەکوژرێ!ئەوە کورتەیەکە لەوپەڕتووکە.
ئەوبەشە لەو کتێبە چەندە لە دەسەڵاتی باشووری کوردستان نزیکە.ئەوانیش سەرەتا وەک شۆڕشگێڕخۆیان پێناسە کرد،بەڵام پاشآن وەک دیکتاتۆڕەکەی پێشوویان لێهات!دەستیان کردوە بە کوشتن وترۆری ئازادیخوازان.بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان هەمان مێژوو دووپات دەبێتەوە!کەمپنشینەکان ئەگەر بگەڕێنەوە هەرکەس رەخنەیان لێبگرێ لێی خۆش نابن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە