چه‌واشه‌كاریه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ

Sunday, 07.18.2021, 0:44

1678 بینراوە


دوێنێ ره‌حمان غه‌ریب سه‌رۆكی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داپۆشینی تاوانه‌كانی پاراستن و  زانیاری ، سه‌ردانی قوباد تاله‌بانی كردووه‌ له‌گه‌ل كاروانی رۆژنامه‌نووسی ده‌زگای زانیاری و، سوپاسی قوباد و پاڤێڵییان كردووه‌، كه‌ هه‌موو سایت و په‌یج و تۆری سوشیال میدیا علوجه‌كانی لاهۆر شێخ جه‌نگی یان داخستووه‌.
له‌ كاتێكدا یه‌كیتی و كورانی جه‌لال تاله‌بانی سه‌دان په‌یج و ئاكاونت و سایتی  بێ دایك و باوكیان هه‌یه‌ و، له‌ زۆنی زه‌ردیش به‌ ملیۆنان دۆلار بۆ په‌یجه‌ علوج و سایته‌ بێ نرخه‌كانی پاراستن و كورانی مه‌سرۆر بارزانی و ئیدریس بارزانی سه‌رف ده‌كریت، ره‌حمانی غه‌ریبی جۆكه‌ره‌كه‌ی پاراستن و زانیاری یه‌ك ووشه‌ و ئیدانه‌ی نه‌بووه‌ و، به‌ پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كه‌نالی كورستاننیوز ، ره‌حمان غه‌ریب وه‌سف و سه‌ناو  ده‌ست خۆشانه‌ی له‌ پاڤێڵ و قوباد كردووه‌، كه‌ ئه‌و میدیا علوجانه‌تان داخستووه‌.

له‌لایكی تریشه‌وه‌ عارف قوربانی و كه‌مال ره‌ئووف به‌ خه‌ستی هاتوونه‌ته‌ ناو سیناریۆكانه‌وه‌و  پشتیوانی پرۆژه‌ كه‌ی پاراستنی پارتی و میتی توركی و كورانی جه‌لال یان كردووه‌، به‌ یه‌ك ووشه‌ دژی میدیا سیبه‌ره‌كانی پاراستن و زانیاری و كورانی تاله‌بانی یان نه‌كردووه‌، كه‌ رەوشتی كۆمه‌ڵگایان تیكداوه‌ و، كاریگه‌ی زۆر خراپی ده‌روونی و كۆمه‌ڵاییه‌تییشیان كردۆته‌ سه‌ر خه‌لكی.
عارف قوربانی ئیستا له‌ ئه‌لمانیایه‌، به‌ هاوكاری مه‌سعود بارزانی بۆ وه‌رگرتنی ئیقامه‌ دوو ساله‌ له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌، هه‌رچی كه‌مال ره‌ئووفیشه‌ خانمی خێزانی كراوه‌ته‌ راویژكاری به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌ سه‌رداوای پاڤیل تاله‌بانی.

سیروان چوارباخی