ئه‌ندامێكی لقی 3 پارتی جاسوسی بۆ حه‌شدی شه‌عبی كردووه

Sunday, 07.18.2021, 4:10

3840 بینراوە


به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دكتۆر محمه‌د خورشید  به‌رپرسی لقی 3 پارتی له‌كه‌ركوك، ئاشكرابووه‌ كه‌ هه‌ژار مه‌لا عه‌زیز ئه‌ندامی لقی 3 پارتی و به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی ناوخۆی پارتی، ماوه‌ی 6 مانگه‌ به‌نهێنی ده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه‌ له‌گه‌ڵ لیوا روكن سه‌عد حه‌ربیه‌ به‌رپری ئۆپه‌راسۆنه‌كانی كه‌ركوك و، به‌نهێنی ده‌یان زانیاری زۆر گرنگی به‌ به‌رپرسی ئۆپه‌راسۆنه‌كانی كه‌ركوك داوە ، له‌ هه‌مان كاتیشدا به‌نهینی  ده‌یان پارچه‌ زه‌وی به‌ شه‌راكه‌ت  بۆ سه‌عد حه‌ربیی فرۆشتۆته‌وه‌.
هه‌ژار مه‌لا عه‌زیز ئیستا له‌ هه‌ولێر نیشته‌جییه‌، هه‌فتانه‌ دوو جار سه‌ردانی كه‌ركوكی كردووه‌و، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌مال كه‌ركوكی له‌ رێگه‌ی نه‌جات حه‌سه‌ن و محمه‌د كه‌ماله‌وه‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌وه‌ زانیاری گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ كه‌مال كه‌ركوكی ، ئه‌ویش به‌ بریاریك هه‌ژار مه‌لا عه‌زیز ی پاش ئه‌وه‌ی باره‌گای مه‌سعود بارزانی ئاگادار كردۆته‌وه‌، هه‌ژار مه‌لا عه‌زیز له‌ ریزه‌كانی پارتی ده‌ركراوه‌و بۆته‌ حاوه‌نی 3 ملیۆن دۆلار.
سیڤی محمه‌د خورشید و هه‌ژار مه‌لا عه‌زیز له‌لای كۆسره‌ت عه‌بدولره‌حمانه‌، خوارزای محمه‌د كه‌مال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك گه‌رمیانی پارتییه‌ و، كۆسره‌ت عه‌بدولره‌حمان چه‌ندین جار به‌لایڤ باسی بەدڕەوشتی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی پارتی كردووه‌، به‌لام ماوه‌یه‌ك پاراستن مانگانه‌ی 2000 دۆلار ده‌ده‌نه‌ كۆسره‌ت عه‌بدولره‌حمان ئه‌ویش بێده‌نگه‌ به‌رامبه‌ر به‌و كادیرانە و، به‌لام هه‌میشه‌ سوكایه‌تی به‌وانه‌ ده‌كات كه‌ پاراستن بۆی ده‌ستنیشان كردووه‌، له‌وانه‌ عه‌مید سه‌رحه‌د قادر و نه‌جات حه‌سه‌ن و عادله‌ شه‌لی كۆنه‌ ئه‌منی كه‌ركوك باوكی سیروان ناشاد.

هه‌ڵۆ كه‌ركوكی