مه‌سرور بارزانی له‌ ژێر هه‌ره‌شەكاندا شه‌عبان شه‌عبانی گەڕانەوە سەر کارەکەی

Monday, 07.19.2021, 5:31

8718 بینراوە


دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 6 مانگ ده‌بیت، كه‌  مه‌سرور بارزانی به‌ریوه‌به‌ری نووسینگه‌كه‌كه‌ی خۆی به‌ناوی ( شه‌عبان شه‌عبان) ناسراو به‌ شه‌عبان چالی به‌تاوانی تێوه‌گلانی له‌کاری قاچاخچێتی تلیاك، هیرۆین، كریستال هەروەها ده‌ستیوه‌ردان له‌ ئازاد كردنی بانده‌كانی قاچاخچێتی نه‌وت له‌ هه‌واڵگری گشتی به‌ چه‌نیدن ملیۆن دۆلاری خه‌یالی، كاتێك ئاشكرابوو مه‌سرور بارزانی شه‌عبان شه‌عبانی لادواو، دوای سێ رۆژ شه‌عبان جەڵتە لێی دا و  له‌ جیگادا كه‌وت.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ پاره‌ چاره‌سه‌ری خۆی كرد، هه‌ره‌شه‌یه‌كی ناردبوو، ئه‌گه‌ر نه‌یگێڕنه‌وه‌ ئه‌وان كێ سه‌رپه‌رشتی باندی تلیك و مه‌وادی هۆشبه‌ری كردووه‌ له‌ كوڕ و برای مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی هه‌موو ناوه‌كان ئاشكرا ده‌كات، لە هەڕەشەکەیدا ئەوەی باسکردبوو، کە ده‌یان ملیۆن دۆلارم  به‌ كێ داوه‌ بۆ خوڵكی باس ده‌كه‌م.
مه‌سعود بارزانی زانیاری هه‌بووه‌ مه‌لا مسته‌فا ناسراو به‌ بابۆ كوری مه‌سعود كه‌ به‌رپرسیارێتی كاروباری كۆمه‌لایه‌تی بارزانی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی تارین له‌ هه‌ولێر و دهۆكە، مه‌نسور بارزانی کوڕی و نیهاد بارزانی وسیهاد بارزانی و رێبینی كوڕی وه‌جیه بارزانی و وه‌یسی بارزانی هەموو ئه‌مانه‌ سه‌رۆكاری باندی قاچاخچێتی تلیاك ده‌كه‌ن له‌ هه‌ولێر و دهۆك.
لەبەر ئەم هۆکارانە به‌ نهێنی مه‌سعود بارزانی ئاگاداری مه‌سروری كردۆته‌وه‌ كه‌ شه‌عبان بگێڕێته‌وه‌ بۆ پۆسته‌كه‌ی خۆی، تا ئه‌وكاته‌ی كۆتایی به‌خۆی و دۆسیه‌كه‌ی دەهێنن.
شایانی باسە له‌ كه‌نالی كوردستان 24 عه‌مار نه‌جمه‌دین و هیمن شكاك  شیرینیان به‌ بۆنه‌ی گیرانه‌وه‌ی شه‌عبان چالی دابه‌شكردووه‌.

حه‌مید سورچی