بار و دۆخی باشوری کوردستان بە ج ئاقارەکدا تێدەپەڕیت

Tuesday, 20/07/2021, 23:22

6988 بینراوە


ئامانجی ولاتانی دراوسی و پلانی سیاسی لەم قۆناغەدا

پلانی سیاسی هاووبەشی ئیران و تورکیا و عیراق لاوازکردنی دەسەلاتی سیای و سەربەخۆیی کوردستانی باشورە کە پێگەیەکی بەهیزی دامەزراندوە لە ئاستی جیهاندا لە بواریسیستەمی بەرێوەبەری ولات و مافی ئازادی و دیموکراسی و هەلاواردنی هەر چەشنە دەسەلاتێکی مەزهەبی لە سیاسەت و بلاو بوونەوەی فەرهەنگی کورد لە چوار ولاتی درواسێدا کە بە شێوەیکی پێشکەوتووتر روانگەیەکی دیموکراسیتر هەول بۆ مافی جارەنووسی خەڵک دەدات و مافی نەتەوەیەک دیاری دەکات، مەبەستم نەتەوەی کوردە نە حیزب..
ڕؤڵی سەرەکی هەر سێ ولاتی ناوبراو دەستیواردانی سیاسی لە باشوری کوردستاندا و تێکدانی هەرێمی کوردستان و گەراندنەوەی بۆ سەر خاکی عێراق و نەهێشتنی ئەو مافەی کە کورد بە خوێنی هەزاران شەهید وەدەستی هیئناوە ، بۆ ئەوەی لە پەرە سەندنی پارەجەکانی تردا ڕۆڵیکی سەرکی دەبینێت و ئاستی فکری خەلک سەبارەت بە مافی کورد زیندوو دەکاتەوە
هۆکاری دەستیوەردانی دەسەلاتی دیکتاتۆری ئیران و تورکیا لە هەر دولاوە چیە بۆ چی دەبێ هەریمی کوردستان ببن بە داردەستی ئەم دو دەسەلاتی دیکتاتوریە کە بە خوینی کورد تینون و بە هیچ شێوەیەک نایانەوە کورد بە مافی خۆی بگات و دەسەلاتی کوردی سەرکوت دەکەن،
چ هؤکارێک بوە بە هؤی هاتنی ئیران و تورکیا بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان؟
هەرێمی کوردستان کەواتە باشوری کوردستان لە ژێر دەسەلاتی دو حیزبی سەرکیدایە کە هەردولا بەردەوامن لە دژایەتی یەکتر و قوبوڵ نەکردنی بڕیارات و ڕەوتی سیاسی هاوبەش و هەر کامیان بۆ خۆیان دەسەڵاتێکیان بە لاوازی و پڕ لە کەموکوڕی پێک هێناوەو داهاتی کوردستانیان بە شێوەیەکی لاواز و بێ بەرنامەی ئابوری داڕشتوەو زۆربەی خەڵکی کوردستان لەوپەری هەژاریدا دەژین تەواوی داهاتی کوردستان لەژێر چاوەدێری هەردو حیزبی ناوبراودایە زیاتر لە بەرژەوەنی حێزبیدا خەرج دەکریت،
ئاوڕێک لە بەرهەمەکانی کوردستان بدەینەوە کە لە سەدا هەشتای کاڵای کوردستان بە گشتی لە ئێران و تورکیاوە دێت سەرەڕای هەموو ئیمکاناتێک کە لە کوردستاندا هەیە و دەتوانڕێ بە شێوەیەکی دروست بواری ئابوری بەهێز ببێت ، بێگومان داهاتی بەرهەمی کوردستان بۆ تەواوی کوردستان کافیە و پێویستی بە هاوردەی بەرهەمی دەرکی نیە.
بە داخەوە دەسەلاتدارانی هەردوولا بە هیچ شێوەیەک پلانی ئابوری یا سیاسییان بە شێوەیەکی دروست دانەڕشتوە و بۆیان گرنگ نەبوە، تەنها بەهێزبوونی حیزب و دەسەلاتی خۆیان پێگەیاندوە. هێزی دو ولاتی دیکتاتور لە باشوری کوردستاندا بڕیاردەری سەرکی هەر دو حیزبە واییان لە ئابوری باشور کردوە کە بە بێ بەرهەمی ئەو دو وڵاتە نەتوانن ماوی یەک سالێک کوردستان ئیدارە بکەن، هەردولا بۆ بەهێزبونی خۆیان دەستی دوژمنانیان کێشاوەتە نێو خۆ و هیچ دەسەڵاتێکیان بە دەستەوە نیە، بۆ نموونە کۆماری سیدارە لە بەشی سەوزدا هێرشی موشەکی و تەقینەوەی کردە سەر حیزبەکانی ڕۆزهەڵات، تورکیاش لە بەشێکی دیکەوە بە بەهانەی (پ ک ک) وە هاتوەتە نێو خاکی کوردستان و زۆربەی گوندەکانی کوردستانی تۆپباران کردوەو زەرەرو زیانێکی زۆری خستوەتە سەر خەڵک.هەردو وڵات لە لایەن هەر دو حیزبی سەرەکیەوە هاتونەتە نێو کوردستان بۆ دژایەتی یەکتر. هەرێمی سەوز و زەرد باشوری کردوە بە دولەتەوە بۆ ئێران و تورکیا
پرسیار دێتە ئاراوە! کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە دەسەلاتی فیدراڵی عیراق، هۆکاری چیە بێدەنگی لە ئاستی هەردو ولاتی داگیرکەردا هەڵبژاردوە،
هەر سێ وڵات هەوڵی تێکدانی هەرێمی کوردستان دەدەن. مەخابن بەرپرسانی کورد ئاگاداری ئەو بارودۆخەن بەلام هیچیان لە دەست نایەت چۆنکە هەڵەی سیاسی هەردولا نسبەت بە ئێران و تورکیا وای کردوە کە نەتوانن هیچ هەوڵێک بدەن بە هیچ شێوەیەک ئەو هەڵەیە چارەسەر ناکرێت، مەگەر دەسەڵاتێکی نؤیی مودڕن و مەدەنی بە سیستەمێکی دروستەوە بە هؤی ڕوناکبیرانی کوردستانەوە بێتە سەر کار و لە ژێر سیستەمی حیزبی بێتە دەر.، دەکڕی ئاڵوگۆڕێکی بەسەردا بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە