فوئاد مەعسوم لە چێشتخانەیەکی پاریسەوە بۆ کۆشکی سەلام لە بەغداد وەک سەرۆک کۆمار

Thursday, 22/07/2021, 22:59

4639 بینراوە


وەک بیرهێنانەوەیەکی خوێنەر کاتی خۆی لەسەر میلاکی حزبی کوردی و ڕێکەوتنی کورد و مەلا مستەفای بارزان لەگەڵ حزبی بەعسدا، وەک نیازپاکی، چەند پۆستێک لە بەغداد بەر کوردەکان  کەوت، یەکێک لەوانە یەها محێدینی مەعروف بوو کە خەڵکی سلیمانی بوو، کرا بە جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و تا ڕووخانی دەسەڵاتی سەدامی دیکاتۆرو بەعسیەکان هەر بە جێگری سەرۆک کۆماری مایەوە، کاتێک دانووسانی کورد و بەعس فەشەلی هینا، تەها محێدین دەستبەرداری پۆستەکەی نەبوو، بەعسیەکان بۆ بەرژەوەندی و هەڵخەڵەتاندنی گەلی کورد و چاوبەستی لە ووڵاتانی ناوچەکە کە مافی کورد پارێزراوە و ئەوەتا جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە کوردەکانەوە و بە ڕێکەوتن ئەو مافەیان پیدراوە، بەڵام تەها محێدین مەعروف نیوەی گەلی کورد قەتل و عام کراو لەسەر کورد بوون لە قەنارەخانەکانی حزبی بەعسدا ملیان بەپەتەوە دەکرا، ئەم تەها محێدین نامەعروفە جارێک ناڕەزاییەکی دەرنەبڕی و داکۆکی لەگەلی کورد بکات.
بۆیە دەکرێ خەڵک بزانێت کە تەها محێدین مەعورف چەند نامەعروف بووە بەرامبەر دۆزی کورد و ئازار و نەهامەتیەکانی، هێندەش فواد مەعسوم نامەعسوم بووە لە پێشهاتوو و گۆڕانکاریەکان ی ناوچەکەو دۆزی داهاتووی گەرێمی کوردستانو خەڵکەکەی.
"چەند پەڕەیەک لە پەرتووکەکەی، هەقە هەموو کەس بیخوێنێتەو بە قوڵایی بیر لە حزب و کەسایەتیە دیوەزمە باڵاکانی حزب بکەیەتەوە"
ئەم بەشە تەرجومە کراوە لە پەیجی " محەمەد نوری " وەرگیراوە.
نووسینەکە وەک خۆی دادەبەزێنم، بەڵام چەند سەرنج و تێبینەیەک لەسەر ئەم بەشەی پەرتووکەکەی فوئاد مەعسوم دەنووسم لە ژێر تەرجومەکەوە.
فوئاد مەعسوم نووسیوەیەتی :
*من وڤیانی كچم و هاوسەرەكەم لە چێشتخانەیەك بووین لەپاریس ،تەلەفونە ئاسیاكەم جەرەسی لێدا ،بەرپرسێكی باڵای یەكێتی پێی وتم تۆ لەبەغدای یان لەلەندەن ؟وتم لەپاریسم نان دەخۆم ،پێیان وتم خێرا بكە نامە بنێرە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و خۆت كاندید بكە بۆ سەرۆككۆماریی .خێرا بە ڤیانم وت ،كاغەز وقەڵەمێك پەیدابكە بۆیە داوایەك بنوسم و وێنەكەی بنێرم ،ڤیان چووە ژورەوە شاگرد و خاوەنەكەی ئینگلیزییان نەدەزانی ،ڤیان گەڕایەوە كلێنێكس و قەڵەمێكی بۆ پەیداكردم ،نوسین لەسەر ئەوە گونجاونەبوو ،بۆیە ناچار ئەو چێشتخانەیەمان بەجێ هێشت ،بەدوای چێشتخانە وشوێنێكدا دەگەڕاین كە كاغەز وقەڵەمێكم تێیدا دەستبكەوێت ،نەك خواردنێكی خۆش .ڤیان پێی وتم :ئەی بۆ بەنامەی مۆبایل داوای خۆكاندیدكردنەكەت نانوسیت ؟من رەفزمكردەوە ،دەمویست بەدەستنوس بینوسم . بۆیە هەرچۆنێك بێت خۆمان گەیاندە كافییەك و یەكسەر پێش ئەوەی داوای خواردن و خواردنەوە بكەین ،داوای كاغەز وقەڵەمان كرد ،گارسۆنەكە چوو ژمارەیەك كاغەز و قەڵەمی بۆهێناین ،لای من گەورەترین دیاریی بوو ،بۆیە یەكسەر داواكەم نوسی و ناردم بۆ جوانی كچم لەرێی مۆبایلەوە تا ئەو بە ئیمێڵ بینرێت بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان .
**فەخری كەریم تەئكیدی لێكردمەوە كە هەریەك لە مەسعود بارزانی و نێچرڤان بارزانی پشتگیرییم دەكەن بۆ سەرۆككۆماریی.
***دكتۆر بەرهەم یەكێك بوو لەكاندیدەكان ، كەگەڕامەوە بۆ بەغدا تەلەفونی بۆ كردم و داوای كرد یەك ببینین ،بەس پێشی وتم كە حەزدەكات میلادنۆف نێردەری نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداری دانیشتنەكەبێت ،لام سەیربوو كە ئەو كەسە بۆ بەشداربێت ،بەڵام رەتم نەكردەوە.لە دانیشتنەكەدا داوای وابوو كە من پاشەكشێ بكەم ،بەڵام نەمكرد ،لاشم وابوو كە تەمەن وفرسەت لەبەردەم بەرهەم ساڵحدایە كە خولێكی تر ببێت بە سەرۆكۆمار.
***
كەدەنگم پێدرا لەناو پەرلەمانتارەكوردەكاندا ،یەكەم كەس بەرهەم ساڵح هەستا باوەشی پێیداكردم و پیرۆزبایی سەركەوتنەكەی لێكردم.
**كە پرۆژەی ریفڕاندۆمەكە كرا ، لام وابوو كە بیركردنەوە لە دروستكردنی دەوڵەت لەم كاتەدا شتێكی نەگونجاوە و خەون جیاوازە لە واقع.
*مەسعود بارزانی كەبەسەرۆكایەتی وەفدێك سەردانی ئەمەریكای كردبوو ،لەگەڵ ئۆباما كۆبوووە ،بەڵام ئۆباما بەڵێنی پێنەدابوو بەڵكو هەموو قسەكانی بۆ یەكڕیزی خاكی عێراق و پاراستنی ئاسایشی گشتی كردبوو ، دواتر بەجیی هێشتوبوون تا بایدن درێژەبەكۆبوونەوەكە بدات ،بایدنیش داوای كردبوو كە رێز لە یەكێتی خاكی عێراق و دەستور بگرن ،كە كۆبوونەوەكە تەواوبوو،بایدن بەزەردەخەنەیەكەوە بە مەسعود بارزانی وتووبوو :رەنگە رۆژێك بێت هەردووكمان دەوڵەتی كوردی ببینین ،بەڵام لە ئێستادا بیرۆكەی وانییە.
**لە ٢٠ی ئەیلولی٢٠١٧لەكۆبوونەوەیەك لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ،پێم وتن :چ دەوڵەتێكی كوردی پشتگیریی لە ریفراندۆم دەكات ،بۆ ئەم هەڵە گەورەیە دەكەن ،كەسیان وەڵامیان نەدامەوە ،بەڵكو بەبیانووی پاراستنی یەكڕیزییەوە پشتگیری پرۆسەی ریفراندۆمیان كرد.
**باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق ،دۆگڵاس سیلیمان هاتە لام وپێ وتم :ئەمەریكا بەتەواوی دژی ریفراندۆمە .
**لە ١٣ی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠١٧ لەماڵەكەی خۆم لە سلێمانی پێشوازیم لە قاسم سولێمانی كرد ،ئەویش پێی وتم :زۆر ئازاردەچێژم كە لەهەموو پرۆسەیەك پشتگیریی كوردم كردوە ،بەڵام لە ریفراندۆم دەبێت دژتان بوەستمەوە .
**نەتەوە یەكگرتووەكان بەفەرمی داوای كرد لەمن كە پرۆسەی ریفراندۆم دوابخرێت و لەگەڵ دواخستنیدا نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتیاری چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بكات .
**شەوی ١٥لەسەر ١٦ئۆكتۆبەر ،پەیوەندیم بە باڵوێزی ئەمەریكاوە كرد لە عێراق ،باسم لە جموجۆڵی هێزكرد كە بەنیازن بچنە ناو كەركوكەوە ،بەڵام باڵوێزی ئەمەریكا رەتی كردەوە هیچ زانیارییەكی لابێت ،كە شانزەی ئۆكتۆبەر هێزەكان داخڵی كەركوك بوون ،پەیوەندیم بە باڵوێزەوە كردەوە ،پێی وتم كە باڵوێزخانە ئاگادارنەبوە ،رەنگە راوێژكارەكان بە نهێنی جێ بەجێیانكردوبێت .
**پێش ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ببینم نێچرڤان بارزانی تەلەفونی بۆكردم و داوای كرد كە تیلرسۆن بڵێم رێگربێت لەناردنی هێزی سوپای عێراق بۆ فیشخابور ،چونكە ئاڵوزی وكێشەی قورس دروستدەكات،پەیامەكەم پێ گەیاند
**
سەرنج و تێبینی من لەسەر ئەم بەشەی پەرتووکەکە
---------------------------------------------
گەر ئەم بەشەی کتێبەکە فوئاد مەعسوم تەرجومەکەی تەواو بێت کە گومانم نییە لە تەرجومەکە و تەواو دروستە ئەوە دەردەخات تەها محێدین مەعروف چەند نامەعروف بووە بۆ دۆزی کورد و مافەکانی، فوئاد مەعسومیش هێندە نامەعسوم بووە بۆ حاڵی کورد و پێشهاتەکانی...
 دەکرێ هەندێ ڕاستی لەسەر خۆی و خانەوادەکەی و حزبەکەی تێدا بخاتە ڕوو :
١- مەعسوم بەمە دەریدەخات سەرەتا کە خۆی و خێزانی و ڤیانی کچی جگە لە کوردێکی دەشتەکی نەخویندەوار و نائاشنا هیچیتر نین.
بۆ؟ مەعسوم ئەڵێ لە جێشتخانەیەک دانیشتبووین نانمان دەخوارد، پێوستم بە قەڵەم کاغەز بوو لە شاری پاریس- پایتەختی فەرەنسا، ڤیانی کچم نارد تا لە جێشتخانەکە قەڵەم و کاغەزێک داوا بکات بەڵام چونکە ڤیانی کچم بە ئنگلیزی قسەی لەگەڵ خاوەن چێشتخانە و شاگردەکان کردبوو ئەوانی هیچ حاڵی نەببوون، پارچە کلینس و قەڵەمێکیان دابویە!؟
باشە چ مەعقولە کەسێکی وەک تۆ کە هەمیشە جانتایەکی دبلۆماسی هەڵگرتووە، جگە لە دوو ئافرەت لەگەڵت بوون کە هەمیشە یەکی جاتیاکەی پڕ هەمەجیزە ئەدەواتی تێدایەوە و بەشانیانەوە، قەڵەمێک و دەفتەرێکی بچوکتان پێ نەبوو؟
تۆ هێندە ئیمکانیەتت هەبێت بگەیتە فەرەنسا و نانی چێشتخانە گران بەهاکانی پاریس بخۆی، ئەی نەدەکرا لە یەکیک لەو سەدان کتێبخانە و دوکان و مارکێتانە دەفتەر و قەڵەمێک بکڕیت لەبری ئەوەی ڤیانی کچت مەحجوبی لای شاگرد چێشتخانە بکەی...
باشە ئەمە قەینا، تۆ میژووی 5 پێنج ساڵ بەر لە ئێستە باس دەکەی، کە مۆبایلی زیرەک بوونی هەبووە و، دڵنیام وەک خۆت ئەڵێی یەکێک لەو مۆبایلانەی پێت بووە، واتە زیاد لە دانەیەکت پێ بووە، کاتێک کەسانی چێشتخانەکە لە زمانی ئنگلیزی کچە ناسکۆڵەکەت نەگەیشتوون! کە درۆ دەکەی فەرەنسی بە گشتی بەهای ئەوەندە زمان دەزانن، لینگۆفرانکای ئەوروپی کەسەردەمانێک زۆرینەی ئەو ووڵاتانە زمانێکی هاوبەشیان هەبووە بۆ بازرگانی و پەیوەندی و تێکەڵایەتی و لێک تێگەیشتن، تۆ هاتووی لەلایەک باس لەوە دەکەی فەرنسیەکان گەمژەن، ڤیانی کچت ئنگلیزی زانە و ئەوان جگە لە فەرەنسی هیچی تر نازانن! بێ ئاگا لەوە هەر تاکیکی ئەوروپ بە گشتی زیاتر لە دوو زمان یا زیاتر شارەزان و قسەی پێ دەکەن، بەو شاگرد چێشتخانانەوە کەلای تۆ تێنەگەیشتوون
دەکرا گەر بەڕاست ئێوە هەموو خۆت و مناڵەکانت خاوەنی بڕوانامەی بەرزن، دەبوو خێرا مۆبایلە زیرەکەکەی دەربکردایە وەک ئەو سەدان کەسەی کە ڕوو دەکەنە ووڵاتێک زمان نازانن، ڕاستەخۆ لە ڕێگەی گووگڵ پڵەسەوە بەشی تەرجومە بە نووسین و بەدەنگیش تەرجومەی ڕاستەخۆ و خێرایە، کەبەرامبەرەکەت و تۆ بێ کێشە لەیەکتر دەگەن، بۆ ئەم کچە ئنگلیزی زانەو ئەم باوکە خاوەن دکتۆرایە!! توانیان بگەنە چێشتخانەکانی پاریس بەس ئەمەیان نەدەزانی؟
٢- حزب لە کوردستان ئاگای لێ نییە کە کەسی دووەهەمی حزبەکە دوای جەلال تاڵەبانی لە چ جێگەیەکە و و سەفەری کوێی کردووە، سەفەری دەرەوەی ووڵاتی کردووە یا لەماڵەوە وەک تەراح پاڵی لیداوەتەوە! بێ ئەوەی سەرکردایەتی حزب ئاگادار بێت بۆ کوێ چووە و سەرقاڵی چیە!
ئەمە دوو ئەگەرە یا ئەوەتا تۆ بوون و نەبوونت هیچ نییە و وەک یەکە، هیچ پێگە و کاریکی ڕەسمیت نییە لە حزبەدا تەنها مووچەخۆری، بێ ئەوەی هیچ چالاکی و کارێکی رۆژانەت هەبێت. یا ئەوەتا حزب وەک ئاشی نەزان وایە خوا ئەیگێرێ، تۆیەک لە چێشخانەیەکدا لە کاتی نان خواردندا وەک یانسیب و شتێکی چاوەڕواننەکراو لە پڕێکدا زەنگی تەلەفونەکەت گوی لێ دەبێت و تەکلیفت لێ دەکرێت تا بکرێتە سەرۆک کۆمار!؟
بێ ئەوەی پێشتر باس لەسەر ئەم پۆستە گرنگە بۆ کورد کرابێت و کێ ئامادە بکەن و بیر و ڕای وەربگرن ، تا بزانن گەر چووە کۆشکی سەلام لە بەغداد پشت لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد دەکات، یا ئەوەتا وەک تەها محێدین کە کاتی خۆی لەسەر پشکی کورد بوو بە جێگری سەدام حسینی دیکاتۆری عیراق و جگە لە دەستخۆش بۆ کورد قڕان و دیهات سووتانەکانی کوردستان بەدەستی بەعس هیج دەرئەنجامێکی تری نەبوو...
دەکرا تۆش و حزبەکەشت ئامادەباشی تەواوتان بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە گرنگە بۆ کورد کردبێت و ئەرک و کارەکان و ئامانجەکانتان دیاری کردبێت، هێندەی ئەوەی تەنها کاندیدی تا بچیت لەوێ مووچەی سەرۆک کۆماری و ئەو میزانیە زەبەلاحەی سەرۆک کۆمار مسۆگەر بکەن و بخرێتە گیرفانی چەند کەسێکی باڵای حزب و بنەماڵە دەسترۆیشتووەکەی حزبەوە.
٣- باسی ئەو مشاوەرە تەئریخی و مجادەلە مەزنە دەکەی کە کاتێک لە چێشتخانەکە ڕووی داوە، لە نێوان باوک و کچ.
کاتێ ڤیان پێت ئەڵێت بە مۆبایل نامەکە بنێرە و وەڵامیان بدەرەوە چونکە کارێکی زۆر بەپەلەیە، دیارە ڤیان وەک گەنجێک هەڵپەی ئەوەی بووە باوکی خێرا بگاتە کۆشکی سەلامو بەڵکو ئەمیش دواتر لە دەوروپشتی کۆشک هەم کارێک مسۆگەر بکات، هەم شوویەکیشی دەسگیر بێت.
تۆ ئەم بۆچوونەتە ڕەد کردۆتەوە، سوور و پێداگریت لەسەر ئەوە کردووە کە ستی وا ناکڕێ و دەبێت بخرێتە سەر کاغەز و ئنجا بینێریت.
ئای کە مجادەلەیەکی چەند فەلسەفیانە بووە، کە ڕووی داوە لە نیوانتاندا.
هەر لەو حیوارە فەلسسەفیانە دەچێت کە کاتی خۆی لە نێوان گەورە فەیلەسوفی یۆنانی ئەفلاتوون و ئەرستۆی قوتابیدا ڕوویان داوە، بەڕاستی بلیمەتی هەردووکتان لەم نقاشەدا تەواو دیارە.
٤- باس نەکردن لە دایکی مناڵەکان ئەمەیان تەواو زیهنیەتی پیاوسالاری تۆی سۆشیال دیموکراتە، کە تاچەند بڕوات بە ئازادی و دیموکراتی و مافی مێینە و مافی هاوسەری هەیە! ڕێگەتە نەداوە لەم حوارە تەئریخیەی مێردەکەی بۆ کۆشکی سەلام هیچ قسە و باسێکی هەبووبێت و هیچ جۆرە ڕەزامەندیکی بەهەند وەرگیرابێت و مداخەلەیەکی کردبێت، وەک ئەوەی کە باس دەکرێت ژن و پیاو شەریەکە حەیات و ژیانی یەکترن و تەواوکەری یەکترن، لەمەدا تەواو سەماندوتە کە تۆ سەر بە کام بەرە ڕەجعیە دواکەوتووەیەی کۆمەڵگای خێڵەکی کوردی ، پلەو پۆستی حزب و بڕوانامە قەبەکەت کاریگەری لەسەر زهن و ئەفکارت نەکردووە!
٤- تۆی تاوانبار باس لەوە دەکەیت کە زانیوتە گەر ڕیفراندۆم بکرێت ئەوە کەرکوک لەدەست دەدەین و حاڵی کورد خراپ دەبیت، بەم قسەیە بێت تۆ تاوانبارترین و جەلادترین نوینەری کورد بووی لە بەغدا.
باشە گەر ئەمەت زانی؟ ئەی بۆ کاتێک کە وەک خۆت باس دەکەیت گوێیان لی نەگرتووی، بۆ لە کاتی خۆیدا ئەم هەواڵەت بە کۆی خەڵکی کوردستان نەگەیاند و دژی ڕێفراندۆم و ئەگەر و پێشهاتە خراپەکانی دوای ریفراندۆم لەسەر تەلەفزیۆن بۆ خەڵک باس بکەی لە بەغداوە، دواتر هەڕيشەی دەست لەکارکێشانەوە بکەی گەر حسابت بۆ نەکەن، کە ئەو کاتە تۆ دەبوویەت سیمبۆڵ و پیاوی میژوو کرد، یا ئەوەتا مووچەی دزی و پلە و پایەی خۆت و کچەکانت هێندە سەرو بەرژەوەندی گەل و نەتەوەکەت بووە نەتوانیەوە دەستبەرداریان بیت.
ئێوەی درۆزنی سەرکردایەتی حزبەکان هەموو درۆ دەکەن، هەموو پشتیوانی ئەو ڕیفراندۆمە دۆڕاوە بوون کە مەسعود بارزانی وەک بەربووکی تورکەکان دەستیپێکرد و ئێوەی نەخویندەوار و ترسنۆک هەموو پشتیوانی مەسعود بارزانی بوون، هەموو هاوارتان دەکردن لەگەڵ ریفراندۆمین و پەنجەی مۆرکراوی خۆتان وێنە دەگرت و بڵاوتان دەکردەوە تا مەسعود بارزانی بزانێت بەسداربوون و دەنگتان داوە... مەسعود بارزانی گەر ئێوە هاوڕای نەبوونایە تورکیا نەیدەواتانی ئەم کارە قێزەونە موخابەراتیە تەنها بە مەسعود بارزانی و حزبەکەی بکات. بۆیە چەند مەسعود تاوانبارە لەم پلانەی ئەردۆغان و تورکەکاندا، ئەوە ئێوە دوو هیندە چونکە بێ هیچ مەبەستێک دوای گاگەلەکەی بارزانی کەوتن و پێتان وابوو گەر دژی بوەستین وەک مەسعود کاتی خۆی هەڕەشەی کرد، دوای ڕیفراندۆم هەر کەس دژی بووە دەبێت لە کوردستان شار بەدەر بکرێت و مافی ئەوەی نەبێت لێرە ژیان بەسەر بەرێت، ئێوەی دەبەنگ و هیج لەبارا نەبوو، واتان دەزانی مەسعود دەوڵەتی کوردی مسۆگەر کردووە، دوایی جێگەتان نابێتەوە،گەر واش بوایە، خۆ ئێوەی مەسوولە چەتەکانی کورد هیندەتان دزی کردووە و سامانتان پێکەوە ناوە و، هەر یەکەی خاوەنی ڕەگەزنامەیەکی ئەوروپیە ترستان لە چی هەبوو، خۆ وەک ئەو خەڵەک داموە نەبوون کە هیچ جێگەیەکیان نەدەبوو گەر سەری بگرتایە ئەوە مەسعود هوموویانی بێ لانە دەکرد، ئێوە دەهاتن لە ئەوروپای ووڵاتی دووهەمتان پاڵتان لێ دەدایەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە