13ساڵ بەر لەئێستا من و سۆران گفتوگۆمان دەکرد

Thursday, 22/07/2021, 23:03

4862 بینراوە


ئەو لای خواری هەموومانەوە دانشتبوو، لە ناکاو دەنگی دەرگا بوو لێیاندا... وەرزی هاوین بوو کارەبا هەروەکو ئێستا خراپبوو ،کارەبای نیشتیمانی کەم بوو ، بەو هۆیەوە موبەریدەمان ئیشپێکرد بوو دەنگی ناسازبوو..
بۆیە دڵنیانە بووم کە دەرگای ئێمەیە وتم دەرگا ئێمەبوو، سۆرن گیانیش وتی تۆ مەڕۆ من دەچم دەیکەمەوە.. من لام سەیر بوو کێیە بەم شەوە ..دڵم خورپەی کەوت و ڕاچەڵەکیم لە ناکاودا..
هەر ئەوەندە گەیشتە دەرگا !، ئیتر شەو هەزاران جار تاریکتربوو ..
دەنگی گولەو هاوری ئێمە گەیشتە تەواوی کوردستان وجیهان ..بەس نەگەیشتە سەرۆک..!!
چونکە کەرو ڵاڵ و کوێر بوو..ئێمە لەوان نەبووین و قەڵەمەکەی سۆران بۆ ئەوان نەدەسورا ، بۆیە دەنگمان نەگەیشت پێیان ..!!
لای ئەوان هیچ سەیر نەبوو ..!
چونکە هاتبوون روناکیەک بکوژێننەوە ..
هاتبوون بەتیرۆرکردنی سۆرانەکەمان ،ڕۆژنامە لە کارخەن و ڕۆژنامەنوس بوەستێنن 
هاتبوون بڵێن لە ئێوەوە دەست دەکەین بەتیرۆرکردنی هەر ڕۆژنامەنوسێک کە دەست بەرێت بۆ بابەتە بڤەکان.. 
لەمەیاندا ئەوان ڕاستیان کرد لەتیرۆرکردنی قەڵەم بوێرەکان دەستیان نە پاراست و خوێنی چەندین ڕۆژنامەنوسیان ڕژاندو تیرۆریان کردن..
دایکانیان جەرگ سووتاوکرد وهاوژینیان بێ هاوسەرکردو منداڵیان بێ بەشکرد لەسۆزی باوک،خوشک وبراو هاوڕێیان چاو بەفرمێسک کرد...
ئەوەی ئەم بکوژانە کردیان مەگەر بەعس لە مانەوە فێرکرابێت و کردبێتی..
ئەگەر تیرۆرکردنی سۆران و هاوپیشە تیرۆرکراوەکانی ..دەستی حزب و بەرپرسی کوردی تێدا نەبێت و پاڵپشتو داڵدەدەری بکوژان نەبن ئەوە تاوەکو ئێستاکە بۆ کەس دەستگیرنەکراوە و بەسزانەگەیەندراون ؟ 
کەواتە ئەو جۆرە تیرۆرکردنانە لە ژێر دەسەڵات و فەرمانی حزبدا ئەنجام دەدڕێت وبکوژیش دەربازی دەبێت..چونکە بکوژ حزبی فەرمانڕەوای کوردییە..
بەڵام ناتوانن بۆ هەتا هەتایە ڕۆژنامەنوس تیرۆربکەن و دەنگی بوێرەکان و ئازادی بیرو ڕا کپ بکەن..مەودای کاری ڕۆژنامەگەری بەرتەسک بکەنەوە.
هەرچەندە ئێستاکە لە هەوڵی زۆردان بۆ ئەوەی کاری ڕۆژنامەنوسی سنوردار بکەن ، ئەمەش مەحاڵە ناتوانن کاری میدیایی و ڕۆژنامەنوسی و ماڵپەرە سەربەخۆکان لە ناو بەرن ..
ڕێگات روناک وپر شکۆ بێت ..سەرشۆری بۆ بکوژو حزبی کوردی بکوژ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە