بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


عه‌مید سه‌رحه‌د قادر نهینی دوو كاندیدی پارتی هه‌ڵماڵی

Friday, 07.23.2021, 9:21

6475 بینراوە


له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ریوه‌به‌ری پیشووی په‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك،  هێرشی كردۆته‌ سه‌ر دوو كاندیدی پاراستنی پارتی ، یه‌كییان به‌ناوی (شاخه‌وان عه‌بدوللا ده‌لۆیی) و، ئه‌وی تریان (لیوا محمه‌د سابیر هه‌مه‌وه‌ندی) كه‌ له‌سه‌ر داوای پاراستن له‌سه‌ر لیستی سه‌ربه‌خۆ خۆی بۆ په‌رله‌مانی عیراقی كاندید كردووه‌.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ روونی باسی سیڤی ئه‌م دوو كاندیده‌یپ اراستنی كردووه‌، كه‌ شاخه‌وان عه‌بدوللا باوی یه‌كیك بووه‌ له‌ خائینه‌كان و موسته‌شاری به‌عس بووه‌و، سه‌ربه‌ ئه‌منی عامه‌ و سیخوری بۆ حاجی عه‌بد  ئامۆزای سه‌دام حسین كردووه‌، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ له‌ خولی رابردوو نه‌ده‌بوو شاخه‌وان داخلی كیبركیی كاندیده‌كان بكرایه‌، چونكه‌ خۆیشی جاشی باوكی بووه‌و سه‌ربه‌ ئه‌منی كه‌ركوك و ئیتیحادی ته‌له‌به‌ی به‌عس بووه‌و، به‌لام پاراستن مه‌لا عزه‌دینیان لابرد و سیخویكی وه‌ك شاخه‌وانیان داناوه‌، كه‌ به‌هۆی پاراستنه‌وه‌ له‌ هه‌ولیر خاوه‌نی 100 ملیۆن دۆلاره‌.
هه‌روه‌ها عه‌مید سه‌رحه‌د قادر باسی لیوا محمه‌د سابیر هه‌موه‌ندی كردووه‌، كه‌ كاتی رژیمی به‌عس ویرای ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ری سوپای به‌عس بووه‌، به‌نهینی كاری  بۆ ئیستیخباراتی مه‌نزومه‌ی شه‌رقی له‌ كه‌ركوك كردووه‌و، دوای راپه‌رینیش تا 2003 به‌نهینی په‌یوه‌ندی به‌ به‌عسه‌وه‌ هه‌بووه‌و، كاتیك پاش پرۆسه‌ی ئازادی محمه‌د سابیر هه‌مه‌وه‌ندی كرایه‌ به‌ریوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك، به‌لام به‌هۆی بوونی و ئاشكرابوونی فایله‌ خیانه‌تكاره‌یكه‌ی پاراستن لایاندوه‌و، تائ یستا ریسوا بووه‌و 3 مانگیشه‌ به‌ راسپارده‌ی پاراستن كه‌مال كه‌ركوكی پیی گووتووه‌ خۆت كاندید بكه‌ن، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیاویكی ترسنۆك بووه‌ و، گه‌نده‌ل بووه‌وپاره‌خۆر بووه‌ له‌ پۆلیسی سلیمانی له‌ ئاواره‌ی ده‌ركرا.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر داوای له‌ هاولاتیانی كه‌ركوك كردووه‌، ده‌نگ به‌ كۆنه‌ به‌عس و جاش و خیانه‌تكارو پیاوی پاراستن مه‌ده‌ن.

حه‌مید سورچی