خوێنی بەھەدەر ڕژاوی کورد لەنێوان هەڵسوکەوتی سیخوڕەکانی کوردستان و خیانەتی سەرکردەکان

Saturday, 24/07/2021, 22:28

4921 بینراوە


خوێنی بەھەدەر ڕژاوی کورد لەنێوان هەڵسوکەوتی سیخوڕەکانی کوردستان و خیانەتی سەرکردەکان
حەقیقەتێک ھەیە بەردەوام دوژمن و ناحەزەکانی ناو خۆشمان تاوانبار دەکرێین بە خزمەت کردنی لایەنی بیانی ئێرانی و ئیسرائیلی و عێراقی و تورکیش. بەڵام لەچوونە ناو ناخی ڕووداوەکان دەبینین دەقاو دەق وایە و تاوانکار سەرکردەکانن کلک گرێدراوی دوژمنە جیاوازەکانن و قوربانیەکەش ئەو خەڵکە نەزان و بێئاگایەیە بەدوای دەھۆڵ و زوڕنای کوردایەتی کەوتینە.
بابەتێکی گرنگی بڵاوکراوەی کاک کەمال چۆمانی سەرنجی ڕاکێشام بۆ ئەوەی گوزەرێکی سەرپێیی بە سیخوڕەکانی ناو بزوتنەوەی کوردایەتی بکەم.
بابەتەکە خۆی لە بڵاوکردنەوەیەکی دویێنێی بیست و دووی ئەومانگە دەبینێتەوە کە سیخوڕێکی بەڕەگەز کوردی جوو چۆن لەساڵ حەفتاو چوار لەکوردستان بووە کەکاری ڕێکخستنی کاروباری کوردستان بووە بۆ خاتر و خزمەتی دەوڵەتی جوو(ئیسرائیل)
https://www.jpost.com/middle-east/a-former-senior-mossad-officer-looks-back-on-his-career-674654
عیسێ پەژمان سیخوڕێکی ساڤاکی شاھەنشاھی کورد زوبانی سنەییە وەک خۆی دانی پیاناوە لەکتێبی ڕەشەبای ڕووداو و چاوپێکەوتنەکەی ڕەحمەتی حەسەنە گەورەی.
کە چۆن ئەو دەمی لەدەورانی مەلیکی لەعێراق بووە و ئاگای لە شۆڕشی  چواردەی تەمووز بووە و چۆن دواتر شۆڕشی ئەیلولیان دامەزراندووە یان خستووتیانە بەرخزمەتی شاھەنشا و چۆنیش لەناویان بردیە. ئەلبەت بۆ پێکانی خستنەبەری کورد بەناوی شۆڕش بۆخزمەتی ئێران لەلاواز کردنی عێراق و ھەروەھا تەسفیە کردنی شۆڕشگێڕەکانی ڕۆژھەڵاتی وەک سلێمان موعینی.
بەھەمان شێوە ھاتنی چەندبارە بووەوەی سیخوڕەکانی ئیسرائیل بۆ کوردستان و خێوەتە بارەگایەکەی مەلا مستەفای بارزانی لەپێش و پاشی شەڕی ھەندرێن و دواییەکەشیان ھی بنعایزر سفایرر بووە لە حەفتاو چوار.
دیارە بەردەوام جاسووسە ئەرک پێدراوەکانی دەوڵەتەکانی وەک ئێران و تورکیاو ئەمێریکاو ھەتا خودی عێراقیش بەردەوامیان ھەبووە لەتەک خەباتی خوێناوی گەلە ستەمدیدەکەمان بۆ ئازادی. کە ئەوە بوو ھەر لەدەستپێکی شۆڕشی ئەوجارە کارەساتی ھەکاری لێکەوتەوە و  شەھید کردنی شۆڕشگێڕەکانی باکوری بەوێنەی دکتۆر شڤانی لێکەوتەوە و دواتر ھێنانی پاسدار بۆ لێدانی بیرە نەوتەکانی شاری کەرکوک و ئەویش کارەساتی کیمیا باران کردنی ھەڵەبجەی لێکەوتەوە.
دیارە ئەگەر لەسیخوڕە غەریبەکانی عێراقیش بڕوانین و فەرھەنگ و ھۆشەنگ شەمزینی لێ دەربکەین، کەسەر بەموخابەراتی ڕاستەو خۆ و خودی صەدام حوسێنیش بوون. ھەموو ئەوانی دی خۆیان لە خەلکە غەریبە حەشار دراوەکەی ناو گوندە ئازادی کراوەکان و ھێزی پێشمەرگە دەبینیەوە کەبەشێکیان موختاری گوندەکان و یان خودی شۆڕشگێڕەکانی ناو ھێزی پێشمەرگە بوون ئەوانیش بەدبەختی وەک نموونەی جاشەکانی عومەر بەکر و عومەر حەسەن و تەحسین شاوەیس و صەلاح شینە و بەبەختەکانی وەک نموونەی سەعدی پیرە و مستەفا چاوڕەش و شاڵاوی عەلی عەسکەری و سێ لەکوڕەکانی بارزانی بوون. دیارە خووە وەک ھەوڵەکانی دوژمن ھەر بەردەوام بووە ھەر لەھێنانی ئاغای مەتەری لەلایەن جەلال تاڵەبانی لەساڵی١٩٩٣و  پاشان جاسوسی کردنی بەئاشکرا لەھێنانی ڕاجمە و تۆپەکانی پاسداران بۆسەر دیموکراتی کەمپی تۆپزاوەی لەساڵی ١٩٩٥ و دواتریش جەنەراڵەکانی PFM لەکۆیە کەبوونە ڕەسەد تۆپەکانیان بۆ شەڕی ناوەخۆ لەپیرەر و توتمەرەی لەساڵی ١٩٩٧.
دیارە قاسم سلێمانیش بارتەقای سیخوڕەکانی تورکیای چۆن لەڕێگای پارتی و بنەماڵەی بارزانی لەخزمەت تورکیا و میت بوون ئاواش ئەوان لە ڕێگای یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی لەخزمەت ئێران دا بوونە.
ئەلبەت لەتێگەیشتنی تورکمانی ھەولێر و کەرکوکیش لە پەراوێز بوون و خۆ بەمەزلوم زان ئیتر ئەوانیش لەڕێگای نیاز عەمار ئۆغلو و ئەرشەد صاڵحی و مونا قاوەچی و ئایدنیش کەنەشیان شاردۆتەوە سیخوڕی دەزگای میت دەکەن دژی ھەردوو شاری گوایە ئیغتیساب کراوی کورد و ھەرشتێکیش بۆنی پەکەکەی لێ بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە