هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


دوو مەلای کۆیلە!

Saturday, 24/07/2021, 22:47

8768 بینراوە


ئەم وێنەیە کە لەلاسەرووی وتارەکەن دانراوە،یەکێان وێنەی مەلامستەفایە،ئەوەی تریش هی کەسێکە بە ناوی مەلارەشید قەرەنی زادە.هەردووک مەلا لەکۆڵ بوونەوە وهیوادارم جێگایان بەهەشتی خودابێ چون دەزانم لە قووڵایی جەهەننەمن.هەر چەند خۆم لە سەرئەوباوەڕەم کە ئەگەر جەهەننەم یان بەهەشتێک هەبێ هەردووکیان شوێنیان دیارە!من نازانم مەلارەشید قەرەنی زادە لە کوێ لەدایک بووە وخەڵكی کام شاری کوردستانی ئێڕانە.کاتێک ئەم وێنەیەم بینی تکام لە دۆستێکی فەیسبوکیم کرد رێنموونیم بکات.ئەویش گووتی منیش باشی ناناسم بەڵام ئەزانم لە شاری مهاباد ئەوەی کە خەڵک دەڵێن،شآری پێشەواقازی ژیاوە وپێش نوێژی مزگەوتێك بووە لەو شآرە.هەروتی شآری پێشەوا بیرم کەوتەوە کە بیستوومە کاتێک قازی لە مهاباد دەگێرێ مەلامستەفا زۆر زوو جێی دێڵێ وڕادەکا تا لە وڵاتی شوڕەوی خۆیئدەگرێتەوە ولەوێ دەبێتە قەسساب وخەریکی گۆشت فرۆشتن دەبێ.هەروەها بە هاوڕێیانیشی دەڵێ،هەرکەس لێرە بزەوجێ وژن بێنێ گەووادە،کەچی دەڵین بۆخۆی لە پێش هەمووکەسدا ژنی هێنا!

دوومەلای کۆیلە

ئەو دوومەلایە هەرکامیان بۆ جۆرێک کۆیلەن.مەلامستەفا لەوکاتەوە کە دەستی تفەنگی گرت خەریکی بەکوشتدانی کورد بووە تا ئەو رۆژەی چووبۆ خزمەت شآی ئێڕان ودەستی ماچ کردوپێی وت،تۆ باوکی ئیمـەی هەرچی تۆ بیڵێی بەقسەت ئەکەین.شای ئیرانیش زانی مەلاکوردکوژ فسی خواردووە وبە کەیفی خۆی چوکی کردوە وگووتی لە بەرچاوم لاچۆ،دەنا بگەڕێوە بۆ عێڕاق وخۆت رادەستی دەسەڵات بکە.مەلازانی کاری تەواوە بۆیە گووتی،کاری من تەواوبووە!مەلامستەفا تاکۆچی کرد وەک کۆیلە ژیا،هیچ دوژمنێک نەمابوو کڕنۆشیی بۆ نەبا،کاتێکیش نۆرەی کوڕوکوڕەزای هات رێگای نۆکەرایەتی بۆ دووژمنی کورد زیاتر فراوانتر کرا،ئێستێش نزیک سی ساڵە بە زەبریی چەک وکۆیلە خۆیان بەسەر خەڵكی باشووڕدا سەپاندوە،دەکوژن ودەبڕن ودەگرن،کەسیش دەنگیی لێوە نایە.مەلا مستەفاو بنەچەکەکەی بەمافی خۆیان دەزانن دەسەڵاتداربن بەڵام مەلا کۆیلە قەرەنیزادە بۆ دەبێ کۆیلەی کەسێک بێ کە بۆ خۆی کۆیلەیە؟ئەگەر مەلامستەفا جاڕێک کۆیلە بێ،مەلارەشید دووجار کۆیلەیە.
ئەزانن خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە چی ماڵی ڕماوە؟لە دەست رووناکبیرونووسەروشاعیری مووچە بگیری سەر بە بنەماڵەی بارزانی.خوێڕی واهەیە هۆنراوەی بۆ رێفڕاندۆمە ئابڕووبەرەکەی مەسعودە گێل داناوە!ئەوانە هەم لە ئاخوڕی کۆماری ئیسلامی ئەلەوەڕن هەم لە ئاخوڕی بنەماڵەی بارزانی.مەلارەشید قەرەنیزادە،یەکێک لەو مەلایانە بووە کە دەستی مامۆستا هەژاری بۆ نۆکەرایەتیی بنەماڵەی بارزانی لە پشتەوەڕآ بەستبوو.گەلۆمرۆڤی قوڕعان خوێن ومسڵمانی کورد ئەوەندە تێنەگەیشتوودەبێ؟دانیشتنی لە تەنیشت ئەو وێنە گەورەی مەلامستەفای کوردکوژوقاتڵ ئەوەندە دەبێ کە شآنازیی پێوە بکرێ؟ئەدی مێژووچۆنمان ئەدوێنێ.ئەدی رۆژگاری قیادەمووەقەت وخەساندنی حیزبگەلی کوردستانی ئێڕان وخەساندیان لە ناو کەمپەکانی کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵە چۆن لێک ئەدرێتەوە؟

هەردووک مەلا لە جەهەننەمن!

ئەگەر لە روانگەی ئایینی ئیسلامەوە لە ژیانی ئەو دوومەلایە بنواڕین،ئەوەی کە خوداوپێغەمبەرەکانی بە رواڵەت لێی زوێر بون ولە کتێبی وقورعاندا بە خراپی باسی لێوە کراوە،ئەو دوومەلایە کردوویانە.مەلامستەفا تا ما کوردی بەکوشتداونەیارەکانی خۆی ترۆر کردو زیندانیی تایبەت بە خۆی هەبووە.مەلارەشید قەرەنی زادەش چۆن کۆیلە مەلامستەفا بووە وخۆشی گەرەک بووە وهیچکات لە بەر ئاکارە دزێوەکانی رەخنەی لێ نەگرتووە،دەبێتە شەریکی گوناحەکانی مەلا مستەفا لە سەردونیاو دەبوایە پێش مردن هەردووک مەلا دادگایی کرابایەن،بۆیە هەردووک مەلا بە پێی حەدیس وقسەی پێغەمبەرەکەیان جێگایان ناوەڕاستی جەهەننمە.ئەوەی کە ئیسلام بە خەڵكی گووتووە ئەوەیە کە نابێ مسڵمان کەسی ئازاردابێ،ئەو کەسەی ئازاریی کەسێکی دیکەش بە چاو ببێنێ ودەنگ نەکا ئەویش گوناحبارە.

شێوەی دژایەتی کردنی مەلارەشید قەرەنی زادە

مەلارەشید ماوەیەک لە مهاباد پێش نوێژیی یەکێک لە مزگەوتەکانی شآری مهاباد بووە.لە ناو شآری مهاباددا بە کەسێکی نەترس ورەخنە گرلە هیندێک لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ناسراوە.زۆرینەی مەلاکانی مزگەوتەکان بە شیوەی مەلارەشید نەیان وێراوە راوێژیی قسەکردنی وی لە تارەکانی نوێژی هەینی دابەسەرزاردا بێنن.بۆیە ئەو مەلایە وەک قارەمانێک ورەخنەگرێک
لە دەسەڵاتی تاران ناسرابون.بەڵام ئەو شیوە هەڵوێست گرتنی مەلارەشید لە سۆنگەیەکی دیکەوە سەرچاوەی دەگرت وهونەریی خۆی نەبووە.
سۆنگەی رەخنەگەرانەی مەلارەشید لە روانگەی قیادەمووەقەتی سەر بە بنەماڵەی بارزانی بووە.پشتی بە سیاسەتە قڕێژەکانی بنەماڵەی بارزانی بەستووە.ناراستەوخۆوراستەوتەوخۆئەو پەیامەی دەدا بە بەرپرسانی تاران وناوچەی شآری مهاباد ودەیگووت،من مریدی مەلامستەفاوپیاوی بنەماڵەی بارزانیم،مافی ئەوەم هەیە بە رێڕەوێکی دیکەدا خەڵك تان بۆ کۆنترۆڵ بکەم.لەلایەکی دیکەشەوە بڕێکیان دەسەڵات لە بەر دەست دانابوو تا هیندێک کاری بچووک بچووکی لە دەست بێ بۆئەوەی زیاتر خەڵكی ساویلکە بە لاڕێدا بچێ.وای لێهاتبووکە وەک قارەمانێک چاوی لێبکرێ و خەڵك بڵێن ئەوەی بەتەواوی حیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵات نەکراوە مەلا رەشید کردوویەتی.زۆر جار دەیانگووت،بەراستی مەلارەشید نەترس وئازایە.
ئەوسەردەم دژایەتی کردنی کۆمەڵەو دێمۆکڕات وخۆ هەڵاوەسین بە بنەماڵەی بارزانی تەنیا رێگابووە کە مەلارەشیدەکان گرتوویانە پێش خۆیان.تا بەکۆماری ئیسلامی بلێن ئیمە بەوڕیگایە دۆستایەتی ئێووە دەکەین.یان هەم لە ناڵیان داوە وهەمیش لە بزمار.دوای ساڵانێکی دوورودرێژ ئێستیش مەلارەشید وەک مەلایەکی قارەمان وخەباتکاربۆ دۆزیی کورد چاولێدەکرێ.دەسەڵاتیش لە تاران زۆر زیرەکانە کەسانی وەک مەلارەشید دەقوازنەوە تا کۆمەڵگا بەڕێیەکدا بەرن کە بۆخۆیان دەزانن.پەیام ئەوەیە،دۆستی بنەماڵەی بارزانی بە لە رۆژهەڵاتی کوردستان چون هیچ مەترسیەک بۆ کۆماری ئیسلامی نابێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە