ئەو نووسەر و روناکبیرانەی، هانی خەڵک دەدەن بۆ دەنگدان، دەیانەوێت خەڵکەکە راکێشن بۆ نێو هزری تاریکی خۆیان و گوریسی زوڵم و ستەم بۆ دەسەڵات ئەستور بکەن


پلانى ليدانى لاهۆر شيخ جه‌نگى نزیکەی یەک ملیار دۆلار لەسەر حکومەتی هەرێم دەکەوێت

Monday, 07.26.2021, 23:20

4735 بینراوە


خودى مەسعود بارزانى یارمەتی پاڤێلی  دا و سه‌رپه‌رشتى  ئەو ‌ تيمەی کرد بۆ لادانی لاهور، ئەو تیمەش پێکهاتبوو لە (مەسرور بارزانى – قوباد تاله‌بانى – پاڤيل تاله‌بانى – سيداد بارزانى – شيخ جه‌عفه‌ر – وەيسى بارزانى – شيخ ئه‌دهه‌م بارزانى – ده‌رباز كۆسه‌ره‌ت ).
يه‌كه‌م هه‌نگاوى ئه‌و پلانه‌ ناردنى شيخ ئه‌دهه‌م بوو بۆ ئێران، ئێرانییەکانیان بەوە رازیکرد، کە له ‌به‌رامبه‌ر بي ده‌نگى له‌ كێشه‌ى ناو يه‌كێتی، ئەوا پارتى به‌هه‌موو هێزێكيه‌وه‌ پاره‌ى بيانى بۆ ولاتى ئيران دابێن ده‌كات مانگانه‌ و ته‌واوى پيشمه‌رگه‌كانى حزبه‌ كورديه‌كان له‌ سنور ده‌كيشيته‌وه‌ و سريان ده‌كات و ته‌واوى جموجۆلى سوپاى پاسدارانى ئيران بۆ ناو كوردستان ئازاد ده‌بێت و ده‌توانن له‌ فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه‌ بۆ هه‌ر ولاتيك بيانه‌ويت سه‌فه‌ر بكه‌ن .
دواى وه‌لامى فه‌رمى و رازى بوونى ئێران به‌و مه‌رجانه‌ى بارزانى ده‌ست ده‌كرێت به‌ پلانه‌كه‌.
 سه‌ره‌تا له‌ماوه‌ى چوار رۆژدا هێزێكى تايبه‌ت له‌ زێره‌ڤانى نێردرا بۆ ده‌باشان به‌ سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى شيخ جه‌عفه‌ر به‌ناوى كۆماندوز له‌ ده‌وروبه‌رى مالى تاله‌بانى جێگير کران و له‌ رۆژى پێنجه‌مدا به‌رپرسى دژه‌تيرۆرى يه‌كيه‌تى و ئاسايشى و زانيارى له‌مالى تاله‌بانى بانگيشت کرا به‌بيانۆى كارى تايبه‌تى پاڤيل تاله‌بانى له‌كاتى نان خواردن ئەو بەرپرسە بێهۆش کرد. بە دوایدا راسته‌خۆ ده‌ستکرا  بە گۆڕین و لابردنی زۆربەی فەرمانبەرەکانی تر، هەندێکیان بە هەڕەشە و وازلێهێنان دوور خستەوە.  هه‌ر ئه‌وكاته‌ش له‌ رێگاى نوسينگه‌ى قوباد تاله‌بانيه‌وه‌ فرمانى گۆڕينی پۆستی هەندێکی تریان  بۆ ده‌رکرا و له‌ نووسینگه‌ى شيخ جه‌عفه‌ره‌وه‌ مه‌رسوومى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم بۆ دەرکرا . 
بە دوایدا پاڤيل تاله‌بانى ده‌ستی کرد به‌ په‌يوه‌ندى ته‌لەفۆنى بۆ ته‌واوى به‌رپرسه‌كانى ترى دژه‌ تيرۆرو ئاسايشى و زانيارى بۆ هه‌ر به‌رپرسێك له‌و ده‌زگايانه‌ به‌ برى نيو مليۆن دۆلار خه‌لات کران له‌به‌رامبه‌ر بێ ده‌نگيان له‌و كێشه‌یەى كه‌ كه‌وتۆته‌ نێوان هەردوو هاوسه‌رۆكه‌كان و فەرمان به‌ وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ش درا به‌ ناردنه‌ ماڵه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى ‌کە سه‌ر لاهۆرون به‌مه‌ ده‌ستەڵاتى سه‌ربازى له‌ لاهۆر سەندرایەوە و له‌ هه‌ولێره‌وه‌ قوباد تاله‌بانى شاندێکی ناردە لاى لاهۆ داواى لێکرد، کە له‌ماوه‌ى ته‌نيا 15 كاتژمێردا ده‌سته‌ڵاته‌كانى بدات به‌ پاڤيل ئه‌گه‌ر ئه‌وكاره‌ نه‌كات، راستەوخۆ پێی راگەیاند، کە ژيانى له‌ ژێر مه‌ترسى دەبێت، تەنانەت‌ به‌ماڵى جه‌لال تالەبانیش كۆنترۆل ناكريت به‌مه‌ لاهۆر ناچار كرا ده‌سته‌ڵاته‌كانى بدات به‌ پاڤيل و به‌راشكاوى له‌ په‌يامێكى ڤيدۆى دا بڵاوکرایەوە.
لێرەوە وەکو دانرابوو لە ماوەیەکی کورتدا بەشی یەکەمی کۆدەتاکە سەری گرت و بە دوایدا ده‌ست كرا به‌ ته‌واوكردنى پلانه‌كه‌ له‌ رێگاى كۆنسۆلخانه‌كانه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر، له‌ رێگاى سه‌رۆكى حكومه‌ت مەسرور بارزانی روونکردنەوەیەکی نارد ، ئەوەی تێدا روونکرایەوە، كه‌ كيشه‌ى ناو يه‌كێتى په‌يوه‌ندى به‌ قاچاغچيه‌تى سنوره‌كانه‌وه‌ هه‌يه‌ و تۆمه‌تى هێنانى تلياك و فرۆشتنى چه‌ك به‌ په‌كه‌كه‌  و فرۆشتنى كه‌لوپه‌لى ئاسارى كۆنى خرایه‌ پاڵ پێويسته، ئەوەبوو هەموو کونسوڵخانەکانیش‌ بێده‌نگىان هەڵبژارد، بەوەی ئەمە کێشەی ناوخۆی هەرێم و ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە‌.