ئەم ( فاکت) انە

Monday, 26/07/2021, 23:38

7691 بینراوە


1 ڕێگای گەیشتن بە یەزدان زۆرن، دوورترینیان کە مرۆڤ دەگەێنێتە ئەو کۆڵانەی دەرناچێت، ئەو ڕێگایەیە، پیاوانی ئاین پیشانت دەدەن.
2 سەرکردەیەتیی حیزبەکانی باشوورهەر ڕێگایەکیان پیشان دایت، تۆ ملی ڕێگا پێچەوانەکە بگرە و دڵنیابە لەسەر ڕێگا ڕاستەکەی.
3 سەرکردەیەتی حیزبەکانی باشوور نەبانایە، ئەو دووبەشە لە نەتەوەی کورد، دەگەیشتنە ئامانجی خۆیان.
4 سەرکردەیەتی حیزبی باشووریی، بزووتنەوەی ئازادیخوازی ڕۆژهەڵاتیان چەواشە کرد و شێواندیان.
5 ئەگەر ئەو بەشە لە نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، فریای خۆی نەکەوێت، چارەنووسیان وەک باشووریانی لێ دێت.
6 زۆر گرنگە گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات لە ئێستاوە، بەهۆی ئەنجوومەنە گەلییەکانەوە، مەرجی خۆیان بۆ دیاری کردنی چارەنووسیان ئاشکرا بکەن و بەسەر حیزبەکانیدا بسەپێنن، گەل دەبێت مەرجی هەبێت نەک حیزبەکانی.
7 ئەو دەستە و تاقمانەی ڕۆژهەلاتی نیشتمان، بەهەر بەهانەیەکەوە بێت و بۆ هەر هۆیەک بێت، بەشداریی فێستیڤاڵەکانی ( مریەم ڕەجەوی ) بکەن، ئەوە سەرەتای شکاندنی کەسایەتی نەتەوەکەمانە و ڕازی بوون و مل کەچ بوونە بۆ فەرمانەکانی 
( سەرۆکی چنگ بەخوێنی) داهاتووی ئێران.
8 مۆدێلی فەرمانڕانیی باشوور، ناشرینترین و مەترسیدارترین مۆدێلی فەرمانڕانییە لە مێژووی نەتەوەکەماندا، گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات، وشیار و ئاگادار نەبێت، حیزبەکانی ئەو مۆدێلە و خراپتریشی دووبارە دەکەنەوە.
9 نە سەرکردەیەتی حیزبەکانی باشوور لە ئاست مۆدێلی فیدرالییەتدا بوون و نە فیدرالییەت بە قوڕگی عەرەبی عێراقدا چوو، فارسەکانیش لەم فاکتە ڕیزپەڕنین، بە شارستانییەتی دۆرینە و ئەفسانەکانی ڕاست و چەپیان دەسخەڕۆ مەبن.
10 گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتدا هیچ چارێکی تری نییە، جگە لە خۆڕێکخستنێکی وشیارانە لە دەرەوەی حیزبەکانی و کۆبوونەوە لە دەوری ئامانجێکی ڕوون لەسەر بنەمای ( ئازادی) بە مانا گەورە و شۆخ و گەشاوەکەی. ئەو بنەمایەی کە لە باشووردا، کرا بە قوربانی سەرکردەیەتی حیزب، کوڕی فلانەکان، ڕێبازی فڵانەکان و ڕەنگی فڵانەکان.
11 هیچ حیزبێکی باشووری و ڕۆژهەڵاتی لە ئاستی قۆناغەکەدا نەبوون/ نەهەن و بە خوێندنەوەی وردی مێژووشیان لە ئایندەشدا نابن.
12 ئاگاداربن ژمارەی شەهیدی حیزب!! نە ( پارە)ن بۆ ژماردن، نە ( پەیژەن) بۆ سەرکەوتن.
13 هەر سەرکردەیەتی حیزبێک ملی بۆ مەرجەکانی گەل نەدا، دەتوانێ لە شوێنێک داوای پەناهەندەیی بکات.
14 ئامانجی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، بۆوە نییە کە کوردێک لە تاران ببێت بە سەرەک کۆمار، یا وەزیری دەرەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە