بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


ده‌ستگیر كردنی دوو به‌رپرسی دیکەی یەکێتیی

Thursday, 07.29.2021, 12:13

5353 بینراوە


سەرچاوەیەک پێی راگەیاندین، کە دوو  به‌ریوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ لوقمان ره‌ئوف و سه‌رۆكی شاره‌وانی راپه‌رین هاوكار زاهیر ده‌ستگیر كراون، كه‌ به‌هاوكاری كورانی شیخ جه‌نگی به‌تایبه‌تی ئاسۆ جه‌نگی و پۆلاد جه‌نگی ، به‌ هاوكاری ده‌زگای دژه‌ تیرۆری یه‌كیتی، زیاتر له‌ 1000 پارچه‌ زه‌ویان به‌ ناوی وه‌همی كردۆته‌ كه‌سانی نه‌ناسراو، دواتر هه‌موویان فرۆشتۆته‌وه‌، سه‌دا 20 دراوته‌ به‌ریوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ و سه‌رۆكی شاره‌وانی راپه‌رین.
هه‌روه‌ها دانیان بوه‌دا ناوه‌ كه‌  ساڵانی رابردوو به‌ واژووی حاكم قادر حه‌مه‌جان سه‌رۆكی شاره‌وانی سلیمانی، زیاتر له‌ 500 پارچه‌ زه‌وی جۆراو جۆر و بازرگانی و پیشه‌سازیان داوه‌ته‌ خه‌ڵكی كه‌ نوسراوی فه‌رمی قادری حه‌مه‌جانیان پی بووه‌و، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ كوشتنی زانا حه‌مه‌ سالح قائیم قامی پیشووی سلیمانی به‌ بریاری قادر حه‌مه‌ جان و هیرۆ برایم ئه‌حمه‌د و وه‌ستا حه‌سه‌ن ئه‌نجام دراوه‌.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ باسی ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ حاجی سلیمان برای قاله‌ی حه‌مه‌ جان بای 4 ملیۆن دۆلار زه‌وی سنووری ناحیه‌ی به‌كره‌جۆی به‌ بێ ته‌نه‌ده‌ر و كاری فه‌رمی وه‌رگرتووه‌و، دواتر هه‌مویانی بۆ قاله‌ی حه‌مه‌ جان فرۆشتۆته‌وه‌.
له‌لایه‌كی تر دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ به‌ریوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی شاره‌وانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلیمانی و چه‌ند به‌رپرسیكی تر تیدا له‌و تاوانانه‌ به‌شداربوون ، به‌لام ته‌نها زانا حه‌مه‌ سالح تیدا بووه‌ قوربانی و تیرۆریان كرد.

سیروان چوارباخی