سەرلەنوێ تەزویرکردنەوەی قورئان و محمەد

Thursday, 29/07/2021, 12:18

7653 بینراوە


بەدبەختی گەلانی چەوساوە و شانسی کۆنەپەرستی لەوەدایە کە کە ٦٩ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر نوسینی "كتاب الشخصية المحمدية" یەکەی مەعروف ڕەسافی، ئیجا بەچاپ دەگەیندرێت، هەرچەند بەچاپگەیاندنی ئەو کتێبە وەک کارەسات دەبیندرا و لە زۆربەی ووڵاتانی عەرەبی قەدەغەکرا، واتا هێشتا هێز و هزری کۆنەپەرستی باڵا دەستە، بەڵام لەوە دڵنیاین کە هەتا ئاستی ووشیاری خەڵک بەرز بێتەوە، ئەوا بەدڵنیای کەف وکوڵی کۆنەپەرستانیش زیاتر و زیاتر دادەمرکێنتەوە، ئەوەی کە هەر هەموومان هەستی پێدەکەین هەتا کۆتایی ٨٠ کانیش باسکردن یان ڕەخنە لەئاینگرتن، نەک ترس و تۆقاندنی بەدواوەبوو، بەڵکوو شەرمیشبوو، خۆشبەختانە ئێستا ئەو شەرم ترسەش ڕەویوەتەوە.

https://ar.wikipedia.org/wiki

کاتێک "تۆم هۆڵاند" مێژوونوسی ناوداری ئینگلیز، کتێبی "لەسێبەری شمشێر"ی بە چاپگەیاندا، بەدوای خۆیدا هەرایەکی گەورەی نایەوە و بەدواشیا، ئەرکۆلجیەکان هەروەها نووسەرەکانیشی جوڵاند، کە مێژووی ٢٠٠ ساڵی سەرەتای نوسینەوەی قورئان وونە، تۆم لە لێکۆڵینەوەکەیدا سەردانی سعودیە، تورکیا،ئێران دەڤەرەکە دەکات و لەنزیکەوە لە کەسە پسپۆڕکانیش دەپرسێت، تەنانەت سەردانی خێڵە دوورەدەستەکانیش دەکات، زۆربەی مۆزەخانە ناودارەکانیش لە بیرناکات، تا ڕچەیەکی گوومبوونی ئەو د٢٠٠ ساڵ بدۆزێتەوە، بەڵام تۆم هۆڵاند نەک هەر هیچی دەست ناکەوێت، بەڵکوو پێچەوانەی مێژووی نوسراو بەڵگە دەدۆزێتەوە، کە محمەد ناو بوونی نەبووە، هەروەها دەقەکانی قورئانیش بەڵگەی تر دەدنە دەست کە نەک مەکە و مەدینەش بوونیان نەبووە،کە کەلە قورئان و باسەکاندا باس دەکرێن، بۆ نموونە "سورەی التین" گوومان دروست دەکات، کەلەو بیابابە کاکی بەکاکی تین و زەیتوون یەکناگرنەوە، تەنانات "حی علی فلاح" مرۆڤ دەگەیەنێتە گوومانیکی دیکە کاتێک دەزانین کە کشتوکاڵ نەبووە ئەی ئەم حی علی فلاحە لەوکێیوە هاتووە؟!

https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=86403

https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=87413

https://www.youtube.com/watch?v=1BigCgxvqDE

دەبینن دەیان و سەدانی دیکەی وەک "خزعل الماجدی"  بێتە پێشەوەو بڵێ کە سەراپای مێژووی "فیرعەنەکان"مان پشکنیووە و ئاگاداراین کە چەند جۆر شەراب و پەنیر داودەرمانی جوانکاری دروست کردووە، ئاگادارین بە ڕێگای خوێندەنەوەی "تابلێت" نوسراوە قوڕینە سوورکراوەکانەوە، کە چیان خواردووە و خواردۆتەوە، بەڵام یەک دێڕ دەربارەی موسا. هارون، داود،ئادەم و حەوا نادۆزینەوە، تەنانەت یەک دانە ئاسەواریان نیە و سەراپایان ئەفسانەن.

https://www.youtube.com/watch?v=DJmKobnB-UI

بۆیە کتێبەکەی "تۆم هۆڵاند" کاریگەی و هەڕەشەیەکی گەورەبوو، لەناو کۆڕو کۆمەڵە ڕۆشنبیرە بە هەڵوێستەکان، ئەوانەی دەوێڕن کە بنووسن و بێنە زمان، هەربۆیە کەدەبینن کە هێرشی پێچەوانەیان دەستپێکرد، کە سەرلەنوێ مێژوو تەزویر بکەنەوە، لابەلای یان ناڕاستەوخۆ، ئەوەش نەک لەزمانی خودی خۆیانەوە، بەڵکوو لە زمانی دەیانی وەک "خالید بالکین" مامۆستای زانکۆی شارستانیەت لەتونس، کە بڵێ بەڵێ محمەد ناو وەک پێغمبەر بوونی نیە و نەبووە، بەڵام نازناوێک یان سیمبولێک لەوبارەوە هەبووە، بەکورتی مێژوو تەزویر دەکات بە پیشاندانی هەندێک دروای تەزویر کە گوایە ناوی محمەدی لەسەرە، ئەوەش وەک سیمبول نە وەک کەسایەتیەک کە لە مێژوودا بوونی هەبووە.

https://www.facebook.com/TahaHalladny/posts/3503323259771207


ئەوەی هەیە و نیمانە لەسەر سەراپای مێژووی قورئان و ئیسلام و محەمەد، هەر هەمووی لە سەردەمی "ابن هیشام"دا نوسراوەتەوە، هەر زۆر بەزەقی تەنها پیتێکیشمان دەست ناکەوێت کەلە پێش ابن هیشامەوە نوسرابێتەوەو بەدەستمان گەیشتبێت، واتا ئەوەی کە ١٢٠٠ ساڵە ئێمەی لەسەر ڕاهێنراوە هەرهەمووی لە ئین هیشامەوەیە.

ئەوەی شایەنی باسەوە گرنگترینیانە، ئەوکاتەی کە تۆم هۆڵاند، یەک بەیەکە مێژووناس و پسپۆڕە ئیسلامیەکان دەبینێت، کۆڵان بەکۆڵان مۆزەخانەکان دەگڕێت، تەنها یەک دانە پارەی"عمله" قۆناغی سەرەتای قورئان و محمەد نادۆزێتەوە، کەچی ئێستا پەیدایان کرد.

خۆشمان بێت ترشمان بێت زۆرینەی گەلەکەمان ئیسلامە، بەڵام مێژووی تەزویر کردن کارێکی قێزەون و نەفرەتیە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە