دیوێکی مێژووی سیاسی شاری ھەولێرێ(ساڵی ١٩٨٥ ھەتا ساڵی ١٩٨٨)

Thursday, 29/07/2021, 13:29

3347 بینراوە


(ڕفاندنی پیاوە دەست واڵا بەعسیەکانی ڕژێم)
ھێزی پێشمەرگەی کوردستان تەکنیکی شەڕی گۆڕی بوو ھەر لەچیاو چۆڵ دا نەمابوو شەڕی گەیاندبووە ناو کوچە کۆڵانەکانی شاریش. لەوەش زیاتر بەساغی بەرپرسە باڵا دەست ڕۆیشتوو خراپەکارەکانی بەزیندویێتی چاوان و بەساغی قۆڵ بەست دەکرد و دەیگەیاندنە ناوچە ئازاد کراوەکان.
لە ساڵی ١٩٦٨ ئەو دەمەی لەھۆتێل ھەورامان حکومەت و لێژنەیەکی سەرپەرشتی نێودەوڵەتی لەکۆبوونەوە دا دەبن بۆ زانینی نەبوونی کێشەیەک بەناوی کورد.
ھێزێکی ئەودەمی پێشمەرگە بەبڕیاری فارس حەمەد باوە لەبیستانە دادەبەزن ئێوارەکەی لەنێزیک فندق ھەورامان دەکەنە تەقە بۆ گەیاندنی پەیامی نا جێگیری وەزعی ئەودەمی شاری ھەولێرێ.
دواتر لە نیوەی ھەشتایەکان ھێزی پێشمەرگە بەتایبەت شیوعی و سۆسیالیست و بەپلەی یەکەمیش یەکێتی شەوان لەناو گەڕەکەکانی باداوە و بەلاشاوە و کوران و حەی سەدام و لەتیفاوەت دەمانەوە و ڕاوە موختاریان دەکرد و چەند شەڕێکی گەورەی وەک فیلکەی زراعە و سەیتەرەی ڕێی کەرکوکێشیان کرد لەناو جەرگەی شار دەیان ئەمنیان بەسزای کوشتن دا. ھەتا خودی موحافیزی ھەولێرێش ئیبراھیم قیڕتاوی لێ دەرنەچوو.
• لەپرۆسەیەکی بێ وێنەی تر مودیر ناحیەی مەسیف سەلاحەدین(پیرمام) بەناوی موستەفا جەباری ڕەفیق حیزبی بەدەرەجەی ئیمتیازیان لەناو ماڵەکەی خۆ پەلبەست کرد و کلاشینکۆف و دەمانچەکەشیان بردو ڕفاندیان. 
دواتر ناو براو شەش مانگێک لەسنووری ژێر دەسەڵاتی یەکێتی لەسماقولی سەر و چاوەی دا ماوەیەوە و بەپێدانی بڕێکی باشی ئەودەمی پارەی دیناری عێراقی کەخۆی لەنزیکەی گوایە لەشەش ھەزار دینار لۆ دەھەزاری دەدا بەرھەڵدایان کرد. پاشان لەڕێگای یەحیا ڕەشید جافی موقابەلەی عەلی کیمیاوی بۆ وەرگیراو ھەموو مووچەکانیشیان پێداوە و چەکەکانیشیان ڕادەست کردەوە و پۆستی قایمقامی قەزای مەرکەزی دھۆکیشیان پێدا.
• عەبدوڵا خەفافیش کەجێگری موحافیزی ھەولێرێ یەحیا رەشید جاف بوو لەلایەن مەفرەزەیەکی یەکێتی لە ساڵی ١٩٨٨بەڕۆژی ڕووناک بەسایەق و حیمایە و سوپەرەکەی لەناو شاری ھەولێرێ لەدەمی تەواو بوونی دەوامی و دەرچوونی بردیان موحەمەد موستەفا ئەمینی مودیری مەصلەحەی موبایەعاتی حکومیشی لەگەڵ گیرا و بەئاقڵی و بێدەنگ بوون و بەساغی گەیاندیانە مەڵبەندی سێی بالیسانێ لەمانگی یەکی ساڵی ١٩٨٨ لەڕێی گەڕەکی شۆڕش لەکن حەدید و خەشەبی گیران چونکە ماڵی عەبدوڵا خەفاف لەگەڕەکی شۆڕش بوو.
دوای ماوەیەک موحەمەد موستەفا بە بیست و پێنج ھەزار دیناری سویسری ئازاد کرا.
مەفرەزەکەش بەسەرپرشتیاری فاروق جەبار و جوتیارو کەسێکی دی بوو.
دواتر عەبدوڵا خەفافیان بەبڕیاری گوایە نەوشێروان موستەفا بێ پارە بەرھەڵدا، چونکە مام جەلال ئەودەم لەدەرەوە بوو.
دوای تەداخول کردنی دکتۆرە ئومەییەی خێزانی کەلە دۆڵە تیری لەگەڵ مام جەباری بابی فارووقی گەیشتە خەتێ و خەڵکی پێشمەرگەی ھەولێرێ پێیان ناخۆش بوو کە بەسزای خۆی نەگەیشت و یان بێ پارە بەردرا گوایە چونکە سلێمانی بووە!
دواتر سوپەرەکە ئەو سەیارە بوو لۆ سولەیمان (سولە قۆڕیتانی) بۆمب ڕێژ (تەلغیمیان) کردو زوو تر پێش وادەی گەیشتنی شاری موسڵێ پێیدا تەقیەوە.
لەخۆشی شەھید بوونی سوولەی لەدائیرەی ئەمن بووە خۆشی کەکەیسی سی و پێنج کوشتنی ئەمنی لەسەر بوو.
خەفاف بەئەسڵ خەڵکی شاری سولەیمانی بوو مێردی دکتۆرە ئومەییە مەحمودی دکتۆرەی ژنان بوو کە عیادەی لەپشت محافەزەی کۆن بوو حەمامەکیشیان هەبوو لەکۆلانی عەرەبان.
 عەبدولا خفاف ئیشی ئیدارەی محلی( خۆجێیەتی) ھەولێرێشی دەکرد لێپرسراوی کارگەی دارتاشی ئیدارە محلیش بوو پێدانی خانیەکانی ئیدارە محلی وەک مەسئولەکانی ھەوکە بەدەست وی بوو تەنها دەیدا ئەوکەسانەی سەر بە مخابرات یامعتمدی ئەمن بوون، پلەو پایەکەی تەواو ئیستیغلال کردبوو چەندین کارگەی گەورەی وەرگرتبوو لەصناعەی جنووبی و گرێبەستی هەبوو لەشارەوانی،  ھەتا ھەوکەش ھەر مایتی و کوڕەکەی محامیە ناوی محمدە سەرپەرشتی دەکات و یەك لە کارگانەی ئیستا کردۆتە پیشانگای ئۆتۆمبێل لەمەعرەزان، سکرتێرەکەی ئەودەمی ناوی مؤيد بوو. عيماد قادر یان عيمادە شەل فه راش وچایچی بوو لەوێ لەگەڵ محمد محی الدین حزبی پارتی شۆڕشگێڕی کارتۆنیەکەی حیزبی سەوری.
کە گیرابوو لەساڵی ١٩٨٨ لەتەقە ڕاوەستانی قادسیەی شەڕی عێراق ئێران یەکێتی ئیشی فڕنی بەعەبدوڵا خەفافی دەکرد کراس و شەلوارێکی لەبەربوو، دواتر ئەویش لەبری پارەی ئازاد کرا.
• ھەروەھا یەکێتی حاجی مزەفەری کوڕی قادر بلەشیان لەناو هەولێرێ برد و لە بەرانبەر پارە ئازادیان کرد.
• ساڵی ١٩٨٧یش گوایە ج ڕەشی تیپی ٨٦ی دەشتی ھەولێرێ بەو سەیارەی مریشک فرۆشتنێ ئێوارەیەکیان حاجی یەحیا باجگریان برد و دوایێ بە حەفتا ھەزار دیناری سویسری ئەودەمی ئازادیان کرد.
• بەڕێکەوت شتێک دوای ڕاوەستانی تەقەی شەڕی عێراق ئێران  بوو، خۆم شایەد حاڵ بووم، لەگەڵ خزمەکم لەسەر ئاوەکەی گوندی کوونە فلووسەی بووین. خەڵک ھەموو یان دەڕۆیشت لۆ ئەودیوی سنوور یان تەسلیم و ئیختیفا دەبوو. حاکم (ش) قەمەرەکی بەرازیلیەکی شینی گل دابۆوە دەیگۆت ھەتا سێ ھەزار دینارم لۆنەنێرن ناتان دەمەوە.
ئەوانەی یەکێتی دەیبردن و بەپارە ئازادی دەکردن هەر هەمووشیان زووتر تەبەروعی قادسیەی صەدامیان کردبوو
قادر بلە ٢٥٠هەزار دیناری سویسری ئەودەم کە دینارێک نزیکەی سێ دۆلار بوو.
حاجی یەحیا ٥٠٠ هەزار دینار
ئەحمەد محەمەد گەیلان ٥٠٠ هەزار دینار
جلیل خەیات و قادر جەمسی و کامل حەدادیش.
بەخۆشی یان بەترشی دەبوایە پارەشیان بدابوایە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.
تێبینی:- 
ئەودەمیش بەرپرسەکانی شاری ھەولێرێ بەس ھی ھەولێرێ نەبوون وەکی ئەلحانەکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە