هۆشی مین و تاڵەبانی چیان لەیەک دەچێت؟

Thursday, 29/07/2021, 15:20

8569 بینراوە


 هۆشی مین دەڵێت: "ئێمە چەکێکی نهێنیمان هەیە، کە پێی دەڵێن نیشمانپەروەری"


گەلی ڤێتنام لەدوو گەورەترین جەنگی مێژوویی ڕووبەڕووی فەڕەنسا و دواتر ئەمریکا بوونەوە و کۆڵیان نەدا و سەرکەوتن لە ساڵێ (1946_1954) لەماوەی هەشت ساڵدا دژی داگیرکاری فەڕەنسیەکان جەنگان و سەرکەوتن، بەڵام ئەمەریکییەکان لەساڵی (1955_1975) ماوەی بیست ساڵ شەڕی لەگەڵ ڤێتنامیەکاندا کرد و ڤێتنامییەکان بەسەرکردایەتی هۆشی منین ڕووبەڕووی داگیرکاری ئەمریکیەکان بوونەوەو لەو جەنگە خوێناویەشدا سەرکەوتن
نهێنی سەرکەوتنەکەیان وەک پاڵەوانی مێژوویی گەلی ڤێتنامیەکان ووتویەتی (نیشتمانپەروەری) بووە نەک شتێکی تر.
لەدوای ئازادبوونی گەلی ڤێتنام لە جەنگ دژ بەئەمریکییەکان، هۆشێ مین ڕێبەر و سەرکردەی گەلی ڤێتنام بڕیارێکی دەرکردوو گوتی: 
هەموو ئەو خۆفرۆش و خاکفرۆشانەی لە ڕۆژە سەختەکاندا چونە پاڵ دوژمن و خیانەتیان لە گەل و نیشتیمانەکەی خۆیان کرد بیانکوژن و تەرمەکانیشیان بخەنە ناو ڕوبارەوە گوناه و تاوانەکەش بخەنە ئەستۆی منمن ناتوانم هەرگیز لەو کەسانە ببورم کە ئێمە لەناو قوڕ و چڵپاو و کێوەکاندا بەرگریمان دەکرد لە دژی داگیرکەردا، ئەوانیش لەپاڵ ئەمریکای دژ بەخوشک و براکانیان چەکیان هەڵگرتبوو دەیانکوشتین.
 ئەو نیشتیمانە هی ئەوانەیە کە ئامادەبوون لەپێناویدا گیانیان ببەخشن، نەک هی کەسانی سوک و خۆفرۆش کە لەپێناو حەوانەوەو ژەمێک ناندا ئێمە و نیشتیمانیان هەراج دەکرد، ئەو نیشتیمانە بۆ خۆفرۆشان تەنانەت گۆڕستانیش جێگەی بۆ خۆفرۆشان نییە، هەربۆیە ئەو خائینانە بخەنە ڕوبارەکانەوە باببنە خواردنی قرشەکان و بەرنەفرەت بکەون و تۆوی خیانەت بنبڕبکەین و مێژووی شکۆو کەرامەت و سەرکەوتن بنوسینەوە....

 جەلال حسامەدین تاڵەبانی لەمەڕ ئێمەش لە ووتەیەکی مێژوویدا ووتی:

"دروست بوونی دەوڵەت و ڕزگاربوونی کوردستان خەونی شاعیرانەیە" کە سەیری مێژووی تاڵەبانی دەکەیت قێز لەوە دەکەیت کە تۆ کوردبیت و تاڵەبانی و نمونەکانی کوردبن..ئەم پیاوە بەدە کە بیرەوەرەوەرییەکانی نوسرایەوە یان کەخۆی باسی ژیانی لێرەو لەوێ دەگێڕایەوە لەساڵی ١٩٦٦ تا ساڵی ١٩٧٦ ساڵانێکی وون و نادیاربوو هەرگیز باسی نەدەکرد تەنانەت بەیەک ووشە چیە ئاماژەی پێنەداوە، چونکە ئەو ساڵانە لەخەڵوەتی جاشایەتی و خیانەت و پەیوەندی و وانەوەرگرتنی خاک و گەڵفرۆشتندا بووە
ئەم پیاوەبەدە کاتێک زانی بە زمانی ڤێتنامی "هۆشی مین " واتای مام دەگەیەنێت و ڤێتنامییەکان بەڕابەرەکەیان دەڵێن هۆشی مین و لەئازادکردنی نیشتمانی ڤێنتام و بەیەکەوە بەستنی باکورو باشوری ڤێتنام و دروستکردنی ووڵاتی ڤێتنام و ڕزگارکردنی لەدەست هەردوو داگیرکەری فەڕەنسی و ئەمەریکی، لەو کاتەدا ڤێتنامییەکان پایتەختیان گواستەوە بۆ هانۆی و کە ئەمەریکییەکان وای پێدەڵێن و ڤێتنامییەکانیش ناویان ناوە شاری "هۆشی مین" (بە ڤیەتنامی:Hà Nội) 

 ئەی ئێمە چیمان لەتاڵەبانی چنییەوە!؟ 

 سەرەتا جەلال حسامەدین خۆی لێکردین بە"مام جەلال" هێندە بێعێزەت بوو نەی ووت : هۆشی مین واتە مام وەرن ئێوەش من وەک هۆشی مین سەیرکەن پێم بڵێن مام جەلال...ئێستا دوایی ئەو هەموو خیانەتەی ئەم پیاوە کردویەتی و لەجیاتی ئەوەی خیانەت و خۆفرۆشی بنبڕبکەن، هاتن هەرچی فایلداربوو لە پلینۆمەکەیدا چەپڵە ڕێزانی فایلدارەکانی کرد و جارێکی تر لەجیاتی سزادانیان هەموو فایلدارەکانی هێنایەوە ناو کایەی حیزبەکەی و کردنی بەبەرپرس و دەسەڵاتدار.هەر ئەوەنا بەڵکو هەموو خۆفرۆشان و جاش و ئەنفالچیش بوو، هەموویان بوونە خاوەن دیوەخان و چەکدارو شتگەلی پوچ وەک تاڵەبانی و مەسعود بارزانی
 خەمەکە تەنها لێرە کۆتایی نەهات بەڵکو ئەو خۆفرۆشانە نەکوژران و لاشەکانیان نەدرایە قرشەکان، هەرچەندە ئێمە دەریامان نییە، لێ دەکرا لە چیاکانەوە هەموو خائینەکانی نیشتمان فڕێدەینە خوارەوە و لە گردی ناپاکان ئێسک و پروسکیان بسووتێنین، ئەو دەم تاڵەبانی و بارزانیشمان فڕێدەدا و ناوی مام و کاکمان بۆ هەتاهەتایە لەو خاکفرۆشانە دەسڕییەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە