پەرەسەندنی دەنگ لەشانۆدا هۆكارو دیاردەكانی(بەشی یەكەم)

Friday, 30/07/2021, 21:26

3388 بینراوە


رِانانيَكي كتيَبي " التطورالصوتي في الالفاض ، اسبابه وظواهرة "
نووسيني : دكتور محمود عكاشة
بەرهەمی : دارالنشر للجامعات ، 2009
ڕانانی : ڕێباز محەمەد جەزا 
ساڵی : 2021 
(بەشی یەكەم)

پێشەكی :
دەنگ لەشانۆدا بابەتێكی گرنگ ومێژووییە ، بەتەنها پەویەست نییە بەرۆژگاری ئەمرۆو ئەم كاتەی قسەی لەبارەوە دەكەین ، لەبەرئەوەی میراتێكی فراوان هەیەو شانۆ لەكوردستان بەشداری تێدا نەكردووە لەڕووی میتۆدی و مێژوویی و دامەزراندنەوە ، كەواتە گرنگە هەوڵە سەرەتاییەكانمان بخەینەگەڕ بۆزیادكردن و فراوانكردنی ئەو پانتاییە گرنگەی شانۆ كەنیمچە بەتاڵ و خاڵیە . ..
لەپێشەكی كتێبی " التگورالصوتی فی الالفاچ ، اسبابه وڤواهرە " ، نووسەر باسی توێژینەوەكەی دەكات لەبارەی پەرەسەندنی دەنگی كەلەدوای دا گەشەسەندنی زمان و گواستنەوەی ئەو بنەمایانە دێن كە زۆرێك لەتوێژەران دەستیان بۆبردووە یاخود لەكاتی نواندا نزیكیان كردووەتەوەلە( دەنگ ، وشە ) ، هەروەها نووسەر باسی ئەو هۆكارانەدەكات لەگەڵ كاریگەریەكانیان لەگۆڕینی دەنگە ڕەسەنەكان بۆ قۆناغی گۆڕانكاریی و جێبەجێكردنی دەرچەو شوێنی پێكهاتنیان كەبەشێوەزاری پەرەسەندوویان دەبنە دەنگی زمانەوانی و لەوێوە بۆباەتی توێژینەوەو پاشماوەكانی لەناو پرۆسەی دەم و وو بێژان و بوونی دەنگی شانۆیی كەدەچنە ناو گەشەی بیناكردنی دەنگەكانیان كەوشەو پیتە لاواز یان سواو و سڕدراوەكانیان .
بەشی یەكەم :

أ / پەرەسەندنی جوڵە دەنگیەكان :

ئەوەی لەبارەی پەرەسەندنی جوڵەكانەوەزانراوە وڕوویداوە لەگۆڕانكاریەكاندا ، ئەودەنگانەن كەلەهەندێك بێژەی دەم ودووەوە بیناكراون وەكو ڕاناوەكان بەگشتی و ڕاناوی نیشانەو پیتەكاندا كە ئەم گەشەكردنە دەنگیە : گۆڕینی دەنگێكە بۆدەنگێكی تر بەكاریگەری دەرهێنەر كەنزیكەلە سیفەتەكانی ئەودەنگانەی كەدەكەونە قۆناغەكانی زەمەنەوە و قسەكەرشعوری پێناكات لەدەنگیدا ، لەبەرئەوەی دەكەوێتە قۆناغی زەمەنی چاودێردا و دەنگەكەی دەگۆڕێت ، دەیكات بەدەنگێكی تر ، لەچێوەی ڕێسایەكی پێوانەیی گستیدا كە قسەكەر بەكاری دەهێنێت ، بەبێ ئەوەی هۆكاری ڕوودانی ئەو دەنگە و بنچینەكەی بزانێت لەوشوێنەدا .
لەجێگەیەكی هەڵە لەبیستنی دەنگدا ، پەرەسەندن ڕوونادات كەبیسەر تووشی خەیاڵپڵاوی دەنگێكی تردەكەن هاوشێوەی ئەوەی لەزماندایە ، ئاوازو لاوازكردن و پاشان پەرەسەندنەكەی لەژێر ڕێسای دەنگە گشتیەكەیدا ، كەلەوانەیە لێكدانەوەی ئەوەی بۆبكرێت كە لەچێوەی هۆكارەكانی گەشەسەندنی دەنگی كەتەحەكوم بە وكارلێك دەكات لەنێوان دەنگە لەیەكچووەكان لەپێرفۆرمانس و لاساباری بێژان و دەم و دوودا ، پەرەسەندنی زمان نیشانەیەكەلە قۆناغەمێژووییەكانی دەقەكان و فەرهەنگەكان و شێوەزارو گوتە كاریگەرو دروشمەكان و پاشان لەناو ئەو گەشەسەندنەدا لەگوتاری هاوچەرخدا دوای ئەو گەشە كردنەی دیاردەكان و ڕێساكانی زمان و خوێندنەوە كەحوكمی دەكەن .

ب/ هۆكارەكانی پەرەسەندنی دەنگ ودیاردەكانی :

هۆكارگەلێك هەن ، بەشداری دەكەن لە پەرەسەندنی دەنگەكاندا كەتاكو ئێستاش كاریگەرییان ماوەو ئەوگەشەكردنەبەهێزە لەزمانە زیندووەكانی گوتاری رۆژانەو كارلێكی كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و ژیاریدا كەلێرەدا هۆكارە زمانەوانییەكە بەشداری دەكات لە پەرەسەندنی دەنگیدا ، بەگۆڕینی دەنگی لەنوانداو جیاوازی كردن لە سوواندن و هەڵوەشاندنەوەو لاوازكردن و تەنككردن و ڕاهاتن و كارلێكی زامانە بیانیەكان ، لەگەڵ هۆكارە هەڵواسراەوەكان بەكۆمەڵگەو سەردەم و ژیارو رۆشنبیریەوە كەشێوەزارەكانیان و گەیەنەرە كۆمەلاًیەتیەكانیان و ئاستەكانیان لەناو سیستمی دینی و كۆمەڵایەتیدا .
لەبەرئەوە نووسەر چەند هۆكارێكی كاریگەر دەخاتە سەر زمان ، لێرەدا بەكورتی چەند خاڵێك دەستنیشان دەكەین بەمجۆرەی خوارەوە :
یەكەم / ابدال الاصوات - گۆڕینی دەنگەكان :
الابدال " گۆڕین" : زاراوەیەكی وشەسازیە ، گۆڕین دەكات لە دەنگەكاندا هەروەها زاراوەیەكی دەنگیشە ، گۆڕین لەدەنگدا دەكەوێتە لقێكەوە لەناو زانستی وشەسازیدا كە دەنگەكان دەكەنە مادەی توێژینەوە ی بونیادی لە بێژەو دەم و دوودا كەدەنگەكان بنچینەی ئەو بونیادەن .
گۆڕین وەكو زاراوەیەكی سەربەخۆ : بریتیەلە گۆڕینی دەنگێك بەدەنگێكی تر ، دابەزینی بابەتەو لەڕووی مێژووییەوە پابەندی شوێنە ، كەمامەڵە لەگەڵ بێژەو دەم و دوو دەكات بەنمونەی ئاڕاستەی ئەو شوێنەی كەدەبێتە دڵی دەنگەكە وەئەم گۆڕینە بەگشتی لەپیتە نەخۆشەكانی زمانی عەرەبیدا ( أ ، و، ی ) وە دەردەچێت كە دەیگۆڕێت و دەچێتە ناو هەمووپیتەكانەوە جگەلە پیتە نەخۆخشەكان و پێوستیشی بە ئەسلەكەی نیە وەكو لەزمانی كۆندا هەبووە ، كەئمەیش لەدوو واژەی تر پێكدێت كەبریتین لە :
أ/ دەرەپەڕێندراو : سنوپێونەیەكی هەیە و كارەكەی پێویستی بە (نڤیر – هاوتا) یەك هەیە و دەچێتە ناو دڵی نەخۆشیەكەوە .
ب/ دەرنەپەڕێندراو : هیچ سنورو پێوانەیەكی نییە ، تێر نیە ، لەوشەی ناوازەدا كەلەگوێبیست بوون لەكەسێكی عەرەبەوە دێت واتە لەڕێی گوێچكەو بیستنەوە دەگوازرێتەوەو دەگۆڕێت .
بەگشتی سێ جۆر گۆڕین هەیە :
یەكەم / گۆڕینی ئەسڵەكە : بەپێی كۆتایی دەنگەكە دیاری دەكرێت و لەبنەمای وشەكەدایە . دووەم / گۆڕین بەزیادكردن : گۆڕینی دەنگێكە بەدەنگێكی تر كەزیاتربێت لەئەسڵەكەی . سێهەم / گۆڕین بە جێگرتنەوە : دەنگێك دەبێتە جێگرەوەی دەنگێكی تر لەوشەكەدا و بەمەش گۆڕین پێكدێت .

" ماویەتی ... "

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە