مەلا مستەفا و بنەماڵەکەی لە نزیکی تاران دەژین!

Friday, 30/07/2021, 21:52

7682 بینراوە


ئەوجۆرەی بنەماڵەی بارزانی بۆیان لواوە بۆهیچ شایەک وبنەماڵەیەک نەهاتۆتەپێشێ.چاولە رابوردویان بکەن،لە خەیانەت وکورد بەکوشتدان ودرۆ راکردن ونۆکەرایەتی بۆ داگیرکاریی کوردستان وسیخۆریی بۆ داموودەزگاکانی نەتەوەی چیدیکەیان لە سەر لاپەڕەکانی ژیاننامەیان نابینی!هیچ دژەکوردێک نەماوە بەئاشکرا دەستیی نەخەنە ناودەستی تا بۆ خۆیان بگەنە دەسەڵات.ئەوکاتیش کە لە سەرچیاکان دەژیان یەکەم پڕۆژە وئاکاریان ئەوە بووە کە نەیارەکانی خۆیان چۆن تڕۆربکەن وبە کام شێوە بیانکوژن.لە بستێکی پیرۆزیی خاکی نیشتمان سەرهەڵدانێک پێکهاتبێ کە دژی دەسەڵاتدارانی تاران وبەغداوئانکارودێمشق بووبێ،بنەماڵەی بارزانی بەغار خۆیان گەیاندۆتە شوێنی وپێگەی ئەو سەرهەڵدانە وبە پارەوبە فیتی دووژمن سەرهەڵدانەکەیان یان لەناوبردوە یان لاوازیان کردوە!مێژووی ئەو رووداوانە پێویستیی بە هیچ بەڵگەیەکی نووسراوەوزارەکی یا شآهید نییە،هەر بابەت روون وئاشکرایە.
تاقە هەنگاوێکی کوردخوازانەم پێ نیشآن بدەن کە مەلای باوکیان ودەورووبەریی بە قازانجی کورد هەڵگیرابێ.دەکرێ ئاماژە بە دوورووداوی مێژوویی بکرێ.یەکەمیان هاتنیان بۆ مهابادە لە کاتی کۆماری مهاباد.تا ئەوئاست خۆیان بە قازی محەممەد هەڵاوەسی کە کاریان پێی بوو،کاتێکیش قازی لە مهاباد دەست بەسەر کرا،تەسلیم نامەیان بە مەلامستەفانووسی ودەریان کرد،ئەویش بە پڕتاو ئەو هەڵەی قۆستەوە وقازی محەممەدی بە جێهێشت ولەکۆتاییشدا گووتی:قازی زۆر خوێڕی بووە ودەهەزار تفەنگی رادەستی شآی ئێڕان کردوە!
رووداوی دووهەم بۆ نموونە: راگەیاندنی ئەو رێفڕآندۆمە بووکە مەسعودی کوڕی ئەنجامی دا،هێشتا دوورؤژ تێنەپەریبوو زانی هەڵەیەکی سەکرانەیە کردوە وداوای لە عەبادی کورد دەرگای حیوار / وتوووێژ / دانەخا!لە لایەکی دیکەش نێچیروانی برازای فێڕکرد کە بێتە سەرشآشەو بڵێ: ئێمە عێڕاقین وئاڵای عێڕاقیش لە پەنای ئاڵاکەی ئێمەوە دەشەکێتەوە!مرۆڤێک دەتوانێ روو لە بێئەخلاقیی بکا،بەڵام بێئەخلاقیی دەسەڵات بە دەستیی بنەماڵەی بارزانی سنووری مرۆڤایەتیشی تێپەڕآندووە.
رووپەرێک لە رۆژنامەی ئیتلاعات وەک بەڵگەیەکی مێژوویی:
ڕۆژنامەی رۆژی چوارشەممە ٦ی سەرماوەز ساڵی ١٣٥٣ هەتاوی /١٩٧٤ / لە خەتتێکی درشت بەرەنگیی رەش لە سەردێڕیی خۆی ئەو رستەیەی نوسیبووکە لە فارسیەوە دەیکەمە کوردیی:حەفتا هەزار کوردیی عێڕاقی بوونە پەنابەر بە ئێڕان!جێگای سەر سووڕمانە!هەر لە سەر ئەو لاپەڕیەیە هەمیسان بە خەتتێکی درشت لە لای خوارووی رۆژنامەکە بە فارسی ئاوانووسراوە کە من لێردادەیکەمەکوردیی:مەلامستەفا وبنەماڵەکەی لە نزیکی تاران دەژین!
ئەوە پووختەی کاروخەبات وتێکۆشآنی / ئەگەروای ناوبنێن / کەسێکە کە لە ئاستیی دووژمن بەوشێوەیە دۆش دادەمێنێ هەرچی خەبات ومێژوویی خوێناوی نەتەوەی کوردە هەروا هاسان دەیکاتە فیدای هەواوهەوەسیی خۆی وبە بێ سڵ کردنەوە بەوجۆرە خۆی وبنەماڵەکەی حەفتاهەزار کەسیی ساویلکەی دیکەش رادەستی شآی ئێڕان دەکا!بە بێ ئەوەی یەک تاقە کورد یان دادگایەکی کوردستانی یان ناونەتەوەیی پرسینەوەی لێ بکاوپێی بڵێ کێ ئیزنی بەتۆ داوە بەوشێوەیە مامڵە بە کەیسی گەلی کورد بکەی.
لە حاڵێکدا ئەو کۆڕيوەی مەلا بۆ تاران ساڵی پێش راگەیاندنی ئاشبەتاڵ بووە چۆ مەلای بەڵا لە ساڵی ١٩٧٥ ئاشبەتاڵی راگەیاند وگووتی:کاری من تەواو بووە!لە ماوەی یەکساڵەی پێش ئاشبەتاڵ هیچ بێرێزییەک نەمابوو شآوساواکی ئێران پێی نەکەن.دەرگا بە دەرگا دەگەڵی دەگەرآن تا خانووی بۆ بدۆزنەوە ولەو زیاتر چووکی بکەنەوە.

بزانە ساواک چۆنی نەتەوەی کوردیی بە بچووک دەزانی!

سەرچاوە:لە نوسینی،وەحیدبەهمەنی.وەرگیراولە: مێژوو لە وێنەدا.
لە بەشی خوارووی ئەو رۆژنامەیە بە زمانی فارسی چەند رستەیەک نووسراوە کە من دەقی ئەورستانە دەکەمە کوردیی هیوادارم بە وردیی سرنجی بدەنێ وبزانن لە کەسایەتیی بنەماڵەی بارزانیدا چۆن دەخوازن گەلەکەمان بە چۆک دابێنن. دەقە فارسیەکە ئاوادەڵێ:
ئەوکاتەی کە لە تورکیە چەند میلیون کورد بە تورکیی وەحشیی ناودەنرا،لە وڵاتی عێڕاقیش سەددام حوسین خەریکی کوشتاریی کوردەکان بوو،خەڵکی ئێڕان ودەوڵەت لە سەردەمی محەممەد رەزاشا،تەنیا پشت وپەناودۆستیی کوردەکان بون، بەشێوەیەک تەنیا بۆ جارێک لە نێوان ساڵەکانی ١٩٧٤ وساڵی ١٩٧٥ نزیکەی ١٥٠هەزار کوردیی عێڕاقی لە ترسیی کوشتاری سەددام حوسین پەنایان هێناوە بۆ ئێران وبە گەرمیی پێشوازیان لێ کراوە.
ئێستێش نازانم نەتەوەیەکی مەزنیی وەکوکورد تاکەی ئیزن دەدائەو بنەماڵەیە ببنە لەمپەرلە ئاست دیرۆکیی کورد ولەحاند چارەسەریی پرسی کورد؟لەوەتی ئەو بنەماڵەیە هەن شکست لە سەر شکست دەخەنە لاپەڕەکانی ئەو گەلەی رووبار رووبار خوێنی بۆ ئازادی رشتووە.لێرەدا ڕۆڵی ترسنۆکانە نووسەرانی کورد،رووناکبیرانی کورد،شاعێرانی کوردوچێن وتوێژیی زانکۆکارانی کوردڕۆلێکی ئەرێنی نەبووە،زۆربەیان لەئاست ئەو بنەماڵەیە بۆ هیندێک پارەوپۆست پێنووسی خۆیان هەرزانفرۆش کردوە.ئەو چین وتوێژە روورەش وسەرشۆڕیی بنەماڵەی شەهیدانن.

دەردیی دڵێکیی راشکاوانە دەگەڵ پێشمەرگە!

مەلامستەفاوپیاوەکانی بنەماڵەکەی تا بۆیان کراکوردیان بە کوشتداوپاشآن ئاشبەتاڵیان راگەیان وبوونە نۆکەریی شای ئێڕان!تۆ هەرچەکیان بۆ دەشآن دەکەی ودەڵیی پێشمەرگەم.دەبنە بەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامی وناوی پێشمەرگەکانی وەفادار بە ئاخووندەکان لە سەرئێوە دەنێ،هەر دەبنەوەی چەکداریی بنەماڵەی بارزانی دەڵێن ئێمە پێشمەرگەین!زۆرهاسان بۆ مانەوەی خۆیان دەبنەقیادەمووەقەت وهەرچی حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدیوی باشووریان دەکەن وتۆش دووبارە چەکیان بۆ هەڵدەگری وبەخۆشت دەڵێی پێشمەرگە!
مەسعود بارزانی بە ئەنجامدانی رێفڕآندۆمێک ویستیی دەوڵەتی کوردیمان بۆ دامەزرێنێ،کە چی دەوڵەتیی کوردیی لێ رووخاندین،هەمیسان خۆت بە پێشمەرگە دەزانی!ئازادی خواز دەگرن،رۆژنامەوان دەگرن وشکەنجەی دەدەن،نەفتی کوردستان دەدزن،دژی رۆژئاوا خەندەق لێدەدەن،نیهادبارزانی برای مەسعود بارزانی وەک ڕاوچی لەسەر حیسابی پارەی دزراوی خەڵكی هەژار،خەریکی گایینی ژنی کوردە!تۆ هەر چەکی پێشمەرگایەتیت دەشآن کردوە وبە خۆی دەڵێی پێشمەرگەی کوردستانم!تۆ نابینی ئاسایشی ئەو چەتانە چی بەسەر خەڵكی داماودێنێ؟ پێشمەرگەت دیت لە لە بازاڕ سواڵیان بۆ دەکرد تا منداڵە نەخۆشەکانی بەرێتە لای دوکتور؟ئەرێ منداڵی دەسەڵاتدارەکانیش سواڵیان بۆ دەکرێ تا بچنە لای دوکتور!چاوت ئەوانە نابینێ؟
دەسوێند دەخۆم بە خاکی پیرۆزیی کوردستان تۆ پێشمەرگە نی،من لەسەر ئەو باوەڕەم تەنیا وتەنیا کۆیلەیەکی کە خووت بە کۆیلایەتی گرتووە،بارزانی دەرت بکا هەلینگ دەدەیە ناوبنەماڵەی تاڵەبانی ولەوێ چەکیان بۆ هەڵدەگری،تاڵەبانییەکان دەرت بکەن،بە غار خۆت لە لای بنەماڵەی بارزانی دەدۆزیەوە وچەکیان بۆ دەشآن دەکەی.ئاخرلەکوێی دونیادا پێشمەرگایەتی ئاوابووە کۆیلە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە