ئاگرەکەی لۆنیای تورکیاو دارە ئەنفالکراوەکانی خاکی کوردستان ..

Monday, 02/08/2021, 8:16

3519 بینراوە


ئەردۆغان چاوەڕوانی چیت دەکرد ؟

نمەبارانێکی نم نم تا بیکوژێنێتەوە یان ڕەشەبایەکی بەهێز تا دەگاتە کۆشکەکەت کامیان ؟
ئەو هەموو زوڵمەی بەرانبەر بەخەڵک وخاکی کوردستانت کرد ..!،
ڕۆڵەکانی نیشتیمانت دەکوشت و دایکانت لەتاریکی زیندا ڕۆژت پێ دەکردنەوە ..کەلەپچەت لەدەستە ئاڵەکانی کچانی بەرخودان دەداو گورگەکانت هاردەبوون دڕندەی خۆیان تاو دەدایە جەستەی کیژۆڵەی کەژو چیاکان و دەیانکردنە نێچیر خۆیان ...!!!
لاوەکانت لە خۆشەویستەکانیانت جیا دەکردەوە و بۆ ئەبد لەیەکیانت دەکرد چونکە کوردبوون ..
ئایا ؟ قەت بیرت نەکردەوە واز لەنەژاد پەرستی بهێنێت و ناکۆکیەکان بە ئاشتیانە چارەسەربکەیت لەگەڵ کوردانی وڵاتەکەت .
ئەی ئێستاکە چی هەستێکت هەیە؟ بەرانبەر ژینگەی وڵاتەکەت ..هاتن دارەکانی کوردستانتان کە ڕەگوڕیشەیان هی خاکی کوردستان بوو دەبرییەوە .
بیرتانە دار زەیتونەکانی عەفرینتان دەدزی وبەئاشکرا دەتان برد بۆ سەر خاکی تورکیا ...خەڵکە ڕەسەنەکەیتان دەکوشت و ئاوارەو ماڵ وێرانتان دەکردن .
ئێمە لە سەر خاک و ئاوی خۆمان بووین ،ئەی بەفەرمانی تۆ و بەهۆی داگیرکاری و بۆردومانی سوپاکەتەوە سەدان هاوڵاتی سڤیل شەهیدو کەمئەندام بوون ..
ئەوەتا ژینگەو دارو بەردی خاکەکەت هاتنە دەنگ گریان لە خۆیان بەردا..، بەرانبەر ئەو داگیرکارییانەی لەسەر خاکی وڵاتانی هاوسنورت دەیکەیت .
بەپاڵپشتی فەرمانڕەوایانی ناوخۆو هاوبەشەکانت کە بێ دەنگ دەبوون لەئاست ئەو داگیرکاریانەت ..!
ئەوەتا هەر لەگەڵ ئاگر کەوتنەوەکە دا ..هێرش کرایە سەر خێزانێکی تری کورد ،بەدەستی نەژادپەرستان وفاشزمەکانی تورک شەهیدکران وماڵیان وێران کرا ..،
بەرپرسانی هەرێمیش بە بەیاننامەیەکی لەرزۆکو لەژێر لێوەوە ئیدانەی ئەو تاوانەیان کرد ، دبوایەبە فەرمی داوا لەحکومەتی تورکیا بکەن داوای لێبوردن لە میللەتی کورد بکات و تاوانبارانیش سزا وەربگرن ..،
دەیان ساڵە تورک ئەو ئاگرەی لەناو خاک وخەڵکی کوردستاندا هەڵ گیرساندوە و دەوێت مێژو کەلتورو ئاین و زمان و خاک وسنوری کورد وکوردستان بسڕێتەوەو لەناوی بەرێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە