تورکیە وسەرهەڵدانیی کوکس کلانەکانی دژە کورد!

Monday, 02/08/2021, 9:20

4753 بینراوە


تاقمێک نیژادپەرەستیی تورک بە رۆژیی روون وبەئاشکراهێرش دەکەنە بنەماڵەیەک لە شآری قوونیە لە تورکیە بۆ جارێک نا بەڵكوم دووجار.مانگیی رابوردووش نیژاد پەرەستەکانی تورک بە دانیی درووشم بە دەنگیی بڵند دەیانگووت: قوونیە کوردیی ناوێ!
حەوت کەس لە بنەماڵەیەکی کورد کە نزیکەی چارەگە سەدەیەک دەبێ لەو شارە دەژین بریندار دەکەن وگشتیان رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.ئەو بنەماڵەیەش سکاڵا دژیی هێرش بەرەکان تۆمار دەکەن،بەڵام پۆلیس نەتەنیا کاریی پێیان نابێ بەڵکوم بۆ هێرشبەرەکانیش پاسەوان دیاریی دەکا!
بنەماڵەیەکی کورد لە شآری قوونیە لە چەند رۆژیی رابوردوودا چەند جارێک دەچنە لای پۆلیس ونیگەرانیی خۆیان لە هێڕەشەکانی سەریان دەردەبڕن.بەڵام پۆلیس هیچ کاڕێکیان بۆ ناکا!ئەو بنەماڵەیە پارێزەریشیان هەبووە.هەروەها کاتی خۆی جووتیارێکی کوردیش لە لایان چەند کەسێکەوە کە درووشمـیان دەگووتوە کوژرا!پێشووتریش کچیکی کورد کە خوێندکاریی زانکۆ بووە،بۆتە قوربانیی نیژادپەرەستەکان!کەچی پۆلیس بێدەنگیی هەڵبژاردوە!
تارۆژیی رابووردوو دووبارە هێرش بەرەکان هێرشیان کردۆتە سەر بنەماڵەیەک وگەمەمارۆیانداوە.درووشمی لێرە کوردمان ناوێ یان بە دەنگیی بەرز دووپات کردۆتەوە! ئەو درووشمانەی کە لە شآری قوونیە هەر کەس دەیبیست! بەڵام خۆیان کەڕولاڵ دەکرد!هێرش بەرەکانی نیژادپەرەست چوونە ناوماڵی کوردەکان وتەواوی ئەوانیان کە بریتی بون لە:باوکێک،دایکێک،کوڕەکانی،کچەکانیان وبووکەکانیان بۆ نۆزدە فیشەک کوشتوە!پاشآن تەرمەکانیان ئاورتێبەرداوە بۆ ئەوەی ئاوری تووڕيیی ونیفرەت ونیژادپەرەستیی بۆگەنەکەیان تۆزێک خامۆش بکەن!
سولێمان سۆیلوو،وەزیریی تورکیە بە هەواڵگەرەکان وچالاکەکانی مەدەنیی گووتووە:وشیاربن مەڵێن مەبەستیی بکوژەکان نیژاد پەرەستیی بووە! دەنا کاردانەوەمان دەبێ لە ئاست ئێوە! بەڵام کاتێک سۆیلوو،دەستپەروەردەی سیاسیی ئەردۆغانە بۆ مانەوەی وی لە سەر دەسەڵات وسیاسەت،هاوپەیمانیی دروست دەکا دەگەڵ رادیکاڵە رەگەزپەرەستەکان وهەڵبژاردنی پارڵمان تێک دەدا ودەخوازێ هێرش بکڕێتە سەر کوردستانی تورکیە وپاشآن سووریە،دەخوازێ بە هەڵگیرسانیی ئاوری رق ودوژمنایەتی لە نێوان کورد وتورکدا،کلاووێکی سوڵتانیی بۆ خۆی ساز بکا!
بابەتێکی سرووشتیە کە رۆژ دەگەڵ رۆژ زیاتر ئاورورقی نیژاد پەرەستەکانی کاڵفام وکورت فام لە ناوچەی ئانادۆڵیی گەشتر بکاتەوە.وەک وێنەی ئامریکاییەکانی سەدەی پێشوو دەخوازێ گرووپی جینایەتکاریی وێنەی کوکلاس کلانەکان ،لە تورکیە ولە شآری مەولانای پەیامبەریی ئاشتی وپێکەوە ژیان،بکاتە شوێنێکی دژە کورد!
بۆیە پێویستە کۆمەڵگای مەدەنی وپێشکەوتوو،زاناکانی کوردو تورک بە تووندیی دژی ئەو جینایەتکارانە وهەوادارەکانیانی ئاشکراوشارەوەیان هەڵویستیان هەبێ.دەنا گرفەوشاڵاوی ئاور،نیژادپەرەستیی لەوە زیاتر پەرە دەستێنێ ولەوە زیاتر وڵاتی تورکیە دەسووتێنێ ورۆژهەڵاتی ناوەراستیش لەوە زیاتربە دەست بێ چارەیەوە دناڵێنێ!
کورتەیەک لە کوکس کلانەکان:
ناوی رێكخراوەیەکە لە ئامریکا کە پشتگیریی لە نیژاد پەرەستیی دەکەن.دژی یەهوودین،دژی ئایینی کاتۆلیکن،ئەوان بۆ گەیشتن بە مەبەستەکانی دەست بۆ کاریی بێئەخلاقیی دەبەن.بە دروستکردنی دەمامکی ترس هێنەر وترساندنی رەش پێستەکان ئامریکا پەنا بۆ تڕۆر ورق وبوغز دەبەن.ئەو گرووپە لە ساڵی ١٨٦٥ لە ئامریکا دروست بووە.

وەرگێڕانەوە بۆ زمانی کوردیی: ستافی کوردستانپۆست.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە