ئەو نووسەر و روناکبیرانەی، هانی خەڵک دەدەن بۆ دەنگدان، دەیانەوێت خەڵکەکە راکێشن بۆ نێو هزری تاریکی خۆیان و گوریسی زوڵم و ستەم بۆ دەسەڵات ئەستور بکەن


ئاشكرابوونی گه‌وره‌ فه‌رمانده‌یه‌ك به‌ قاچاخچیتی تلیاكه‌وه‌

Tuesday, 08.03.2021, 23:41

3314 بینراوە


به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی سلیمانی ئاشكرای کرد، کە لیوا ره‌مه‌زان دێكۆنی فه‌رمانده‌ی لیوای پاریزگاری سه‌ربه‌ یه‌كیتی،  له‌گه‌ل چه‌ند باندێكی قاچاخچێتی تلیاك تێوه‌ گلاوه‌له‌ نیوان 4 گروپی ناو هیزه‌كانی پاریزگا و دژه‌ تیرۆر، که‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ رێگه‌ مه‌رزی ده‌ره‌ی مه‌ری سه‌ربه‌ ناحیه‌ی خۆرمال، 12 كیلۆ مه‌وادی هۆشبه‌ریان به‌ریگه‌ی هیزه‌كانی لیواكه‌یه‌وه‌ هێناوەتە ناو سلیمانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌هاب هه‌له‌بجه‌یی خۆی یه‌ه‌كێك بووه‌ له‌ بانده‌كان به‌په‌له‌ هه‌وڵ ده‌دات و ئاگاداری لیوا ره‌مه‌زان دێكۆنی كردووه‌، بیفرۆشن و ره‌وانه‌ی به‌عقوبه‌ی بكه‌ن.
لیوا ره‌مه‌زان دیكۆنی به‌ هۆی ئه‌و باندانه‌وه‌ بۆته‌ خاوه‌نی 50 ملیۆن دۆلارو، ده‌یان كۆمپانیا وپرۆژه‌ی له‌ سلیمانی هه‌یه‌و، خاوه‌نی دوو به‌نزینخانه‌و  ، شه‌راكه‌تی دوو پرۆژه‌ی نیشته‌ جی بوونه‌ له‌ سلیمانی.

سیروان چوارباخی