ئەو نووسەر و روناکبیرانەی، هانی خەڵک دەدەن بۆ دەنگدان، دەیانەوێت خەڵکەکە راکێشن بۆ نێو هزری تاریکی خۆیان و گوریسی زوڵم و ستەم بۆ دەسەڵات ئەستور بکەن


40 پارێزه‌ری پاریزگای هه‌ولێر ناره‌زای نامه‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌ننه‌ به‌غداد

Wednesday, 08.04.2021, 0:04

1852 بینراوە


به‌هۆی زۆری گه‌نده‌ڵی و ده‌ستتیوه‌ردانی حیزبی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پاراستنی پارتییه‌وه‌، له‌ دادگاكانی هه‌ولێردا و دروستبوونی شپرزه‌یی و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی بریار و رینمایی و پرانسیپه‌كانی دادوه‌ری و دادگاكان، دوێنێ 40 پارێزه‌ری ناسراو دیاری شاری هه‌ولێر، به‌نهینی نامه‌یه‌كی ناره‌زایی و ده‌ست تیوه‌ردان و په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌كانی ره‌شوه‌ و به‌رتیل و شیرنی و خه‌لاتی گران به‌ها و، ده‌ستتیوه‌ردانی راسته‌وخۆی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری گشتی پارتی له‌ هه‌ولیر و ئاسایشی هه‌ولیرو، ده‌زگای پاراستن له‌ گشت دۆسیه‌كانی ناو دادگاكانی هه‌ولێردا، ئه‌و 40 پاریزه‌ره‌  به‌ شیوه‌یه‌كی  نیهنی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و دادگای ئیتحادی عیراق و ده‌زگای نه‌زاهه‌ی عیراق و هه‌ریه‌كه‌ له‌ نوری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی و نووسینگه‌ی تایبه‌تی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و 4 بالێۆزی ئه‌مریكی و به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی و ئیران یان ئاگادار كردۆته‌وه‌، كه‌ به‌رپرسانی بالای پارتی و خودی مه‌سعود بارزانی و مه‌سرۆر بارزانی و ده‌زگا ئه‌منی یه‌كانی ئه‌و حزبه‌، به‌ ئاشكراو به‌ بێ ترس ده‌ست تیوه‌ردان راسته‌وخۆیان له‌ كه‌یسی و دۆسیه‌كانی هاولاتان به‌ تاوانباران و بی تاوانه‌كاندا ده‌كه‌ن و، له‌ ماوه‌ی 7 مانگی رابردوو دژه‌ تیرۆری پارتی به‌ ریگه‌ی چه‌ند ئه‌فسه‌ریك به‌ناوه‌كانی عه‌مید رۆسته‌م مه‌نتك و عه‌مید دیار مزوری و لیوا دلشاد یوسف به‌ریوه‌به‌ری دژه‌ تیرۆری گشتی، ده‌ستتیوه‌ردانه‌كانیان بۆ پیشخشتن و داخستن و باتال كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌وانه‌ی كه‌ رۆژنامه‌نووس و مامۆستایانی ئاینی و چالاكوانانی مه‌ده‌نی  و ، هه‌روه‌ها هه‌ولدان بۆ ئازاد كردنی ده‌یان باندی گه‌وره‌ی قاچاخچیتی نه‌وت و مه‌وادی خۆشبه‌روو ده‌رمان و خۆراكی به‌سه‌رچوو، به‌ گشت ریگاكان فشاریان خستۆته‌ سه‌ر دادگاكان و دادوه‌ران به‌گشتی، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی چه‌ندین دادوه‌ری حزبی به‌ ئاشكرا بوونته‌ رۆبۆتی ده‌زگای پاراستن و، هه‌رچی پاراستنی پارتی و خودی مه‌سعود بارزانی و مه‌سرۆر بارزانی بیه‌ویت ئه‌وانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌و دادوه‌رانه‌ مه‌سعود شنگاری و فازیل  و ئیبراهیم و گه‌یلان وعومه‌ر باجه‌لان و چه‌ندانی تر.
زۆربه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ به‌ مه‌بله‌غی گه‌وره‌ بۆ سوودی تاوانباران ئه‌نجام دراوه‌و، عه‌مید رۆسته‌م مه‌نتك بۆته‌ خاوه‌نی 30 ملیۆن دۆلار و هه‌ریه‌كه‌ له‌و به‌پررسانی ئه‌منی و پاراستن بوونه‌ته‌ خاوه‌نی ملیۆنان دۆلار و مه‌زره‌عه‌و هۆتیل و یانه‌ی دیسكۆی شه‌وان و كۆمپانای جۆراوجۆرو تا هینانی سه‌دان ئافره‌تی سۆزانی بۆ یانه‌كانی هه‌ولیر ، هه‌ر پاراستن سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
ئه‌و 40 پاریزه‌ره‌ داویان كردووه‌ فریای دادگاكانی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولیرو سلیمانی بكه‌ون، له‌ ده‌ست بانده‌كانی حزبی رزگاریان بكه‌ن و، سه‌روه‌ری یاسا به‌هیچ شیوه‌یه‌ك بوونی نه‌ماوه‌.

حه‌مید سورچی