کاڵکانی تورک‌ و بارزانی کورد

Wednesday, 04/08/2021, 20:43

3806 بینراوە


(وه‌ڵامێك بۆ ئاری هه‌رسینه‌كه‌ی وته‌بێژی تورك)

شۆڕشگێڕێکی تورک پەیمانی شۆڕشی ئازادی لەگەڵ چیاکانی کوردستان دەبەستێت و بەڵێن دەدات تا دوانەفەسی ژیانی تێکۆشان بۆ ئازادی گەلی کورد بکات، ئەو وەک هەڤاڵە تورکەکانی تری دەڵێت "ئازادی گەلی تورک پەیوەستە بە ئازادی گەلی کوردەوە، تا کورد ئازاد نەبێت تورکیش ئازاد نابێت".
دوران کاڵکان لەناو پەکەکەدا ناسراوە بە عەباس لە ساڵی ١٩٥٤ لە خێزانێکی بەڕەگەز تورکی گوندێکی شاری ئەدەنەی تورکیا لەدایک بووە، لەساڵی ١٩٧٤ لە زانکۆی ئەنقەرە ئاشنای ڕێبەر ئۆجالان و چالاکوانانی سیاسی کورد دەبێت ساڵی ١٩٧٨ بەشداری کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکە دەکات و دەبێت ئەندامی دامەزرێنەوەی ئەو پارتە.
ئەو یەکەم بەرپرسی هێزەکانی ڕزگاری کوردستان بوو کە ساڵی ١٩٨٢ لە لوبنانەوە گەڕانەوە کوردستان و بڕیاری دروستکردنی ڕێکخستنی چەکداریان لەپێناو ئازادی کوردستان دا.
لە مانگەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٣ دا سەرپەرشتیاری ئەو هێزەی گەریلا دەکات کەلەگەڵ پێشمەرگە بەیەکەوە ناوچەی حەفتەنین یان لە سوپای عێراق پاککردەوە.
ساڵی ١٩٨٧ دەچێتە ئەوروپا و بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ شۆڕشی ئازادی کوردستان لە ئاڵمانیا لەگەڵ عەلی حەیدەر قەیتان دەگیرێن و تا ساڵی ١٩٩٣ لە زیندان دەمێننەوە.
دوران کاڵکان یەک لەو سەرکردانەی پەکەکەیە کە لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالاندا لەکاتی شەڕی پارتی و یەکێتیدا ڕۆڵی سەرەکی لە نێوەندگیری و ئاشتی نێوانیاندا بینیووە و هەوڵی ڕاگرتنی ئەو شەڕەی داوە.
ئەم شۆڕشگێڕە تورکە لە زۆر کورد زیاتر خەمخۆری یەکێتی نێوان کوردان بووە، هاندەری سەرەکی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ساڵی ٢٠١٣ی هەولێر بووە، هەمیشە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پەرتەوازەیی نێوماڵی کورد لە قازانجی دوژمنانی کوردستاندایە و سەرکەوتنی نەتەوەیی کورد پەیوەستە بە یەکگرتنی کوردانەوە، دووپاتی دەکاتەوە کە دەوڵەتی تورک ڕێگرە لە بەستی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان.
ئەو بەشێوەیەک عاشقی کوردستان و نەتەوەی کورد بووە کە بڕیاری داوە هەمووی ژیانی خۆی پێی ببەخشێت، هەربۆیە ئەمەریکا لەپاڵ جەمیل بایک و موراد قەرەیڵان خەڵاتی سێ ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیرکردن یان تیرۆرکردنی تەرخانکردووە.
کاڵکانی تورک ٤٧ ساڵی تەمەنی لەپێناو ئازادی کورد و خاکی کوردستان لە ناو ئەشکەوت و چیاکانی کوردستان لەسەرما و گەرما و زەحمەتی دا بەسەر بردووە، خاوەنی فکر و ڕامانێکی ئازادی و مرۆڤدۆستی و چەکەکەی و چەند پەڕتوکێک زیاتری هیچی دیکە نییە.
ئەو هەمیشە گوتویەتی و دەڵێت، دەوڵەتی تورک هەرگیز نابێتە دۆستی گەلی کورد.

مەسعود و نیچێرڤان و مەسرور بارزانی کێن و چیان کردووە، خاوەندی چین؟.

مێژووی ئەو سێ کەسە هەر ئەو سفرەی حازر و میراتەیە کە لە مەلا مستەفا بارزانی باوکەوە بۆیان بەجێماوە.
هەرسێکیان بەتایبەت مەسعود بارزانی لەسەر وەسیەتی مەلا مستەفا پەیوەندیەکی هەرە پتەو و توندوتۆڵی هەمیشەیی لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و دوژمنی سەرەکی کورد و کوردستاندا هەبووە و هەیە و وەک دۆستێکی خۆشەویست بەناوی دەکەن و خۆشیان ئەمەیان نەشاردووەتەوە.
مەسعود بارزانی لەسەردەمی باوکیدا ڕۆڵی بنەڕەتیی لە شەهیدکردنی شۆڕشگێڕانی باکوری کوردستان دکتۆر شڤان و هەڤاڵانی و شۆشگێڕانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سلێمان موعینی و هەڤاڵانیدا بینیووە.
وەک ڕۆژنامەی حوڕیەتی تورکی دەنوسێت، ساڵی ١٩٩٢ مەسعود بارزانی سەردانی تورکیا دەکات و وەسیەتی باوکی بۆ سلێمان دەمیرێڵ سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی تورکیا دەگێڕیتەوە و دەڵێت" باوکم بەرلەمردن پێیگوتین هەمیشە لەپەیوەندیدابن لەگەڵ تورکەکان، دەوڵەتی تورک باشترین دۆستمانن".  
ئەو دەوڵەتە داگیرکەر و دەستبەخوێن سووربووەی زەمەنێکە کاڵکان و هەڤاڵانی شەڕی ئازادی کوردستانی لەبەرامبەردا دەکەن.
 بەهۆی تەسلیمکردنی خاکی باشوور بەتورکیا و گرێبەستی ٥٠ ساڵە لەگەڵیدا، گەل هەژار و برسی..
مەسعود بارزانیش تا منداڵێکی بارزانییەکان ملیۆنێر و ملیاردێرن
لەکاتێکدا دوران کاڵکان و هەڤاڵانی هەوڵی پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی کوردان و تەبایی نێوماڵی کوردیان دەدا، پارتی و بارزانی لەگەڵ تورکیا لەپیلانگێڕی هاوبەشدابوون دژ بەوان و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان بۆ پاکتاوکردنیان ئەنجام دەدا، ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو هەتا ئەمڕۆ بەردەوامە.
هاوکاری چەکداری و هەواڵگری پارتی و بارزانی بۆ دەوڵەتی تورک بووەتە هۆی شەهیدکردنی سەدان شۆشگێڕی کورد بەتایبەت پەکەکە.
بەهۆی تەسلیمکردنی خاکی باشوور بەتورکیا و گرێبەستی ٥٠ ساڵە لەگەڵیدا، گەل هەژار و برسی و مەسعود بارزانی تا منداڵێکی بارزانییەکان ملیۆنێر و ملیاردێرن، خاوەنی سەدان کۆمپانیا و ئوتێل و شوقە و باڕ و دیسکۆ و قومارخانەن لە تورکیا و قوبرسی تورکی.
مایەی بەزەیین ئەو بەرپرسانەی پارتی کە هێشتا مێژووی پەکەکە و شۆشگێڕانی وەک دوران کاڵکان نازانن، پێیان وایە کوردە و زمانی شیرینی کوردی نازانێت، بۆیە مافی قسەکردنی لەسەر کوردان نییە.
کاڵکان کە لە بەهاکانی ئازادی تێگەیشتووە، دەڵێت کارەساتە سلێمانیش وەک هەولێر و دهۆک لەلایەن تورکیاوە داگیر و بەسەربازگە بکرێت، خەڵکەکەی وەک خەڵکە شۆشگێڕەکەی بادینان و هەولێر زیندانی و سەرکوت و تیرۆر بکرێت.
ئەو پێی وایە کارەساتە یەکێتی وەک پارتی تەسلیم بە داگیرکەری تورکیا و ئەجەندانی تورکی بکرێت.

ئێستا کامیان؟

تورکێک بەزمانی تورکی کە گیان و ژیانی بۆ نەتەوەی کورد و ئازادی کوردستان تەرخان کردووە؟
یان کوردێک بەزمان و جلوبەرگری کوردی پێش لەشکری دوژمن بکەوێت شۆشگێڕانی ئازادی کوردستانی بۆ شەهید بکات خاک و خەڵکی تەسلیم بکات؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە