سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن


تێکشکانی یەکێتیی و چەپەکان بە پلانی جەلال تالەبانی بوو

Wednesday, 08.04.2021, 21:52

3689 بینراوە


ئەوێرم بڵێ کە ئەو کاتەی کە سەفیری ئیسرائیل بەڵێن بە" سامی عەدولڕحمان" دەدات کە ٢ ملێۆن مارکی ئەڵمانی بۆ دابین بکات، زۆرینەی هەرە زۆری کورد نەیدەزانی کە مارک چیەو ئەڵمانیا چیە، سەرچاوەی ئەم باسە نووسەرێکی ئەڵمانیە و کورد نیە.
ئەمەش خۆی لە خۆیدا بەڵگەیە، کە سەرجەم زلهێزەکان خەونیانە و هەوڵی کارامەشی بۆ دەدەن کە هێزەکۆنەپەرستەکانی کورد بە زیندووی بهێڵنەوە بە هەمووتوانایان بەخێوی دەکەن، چوونکە سامی بە جانتا پارەوە بە ئەوپادا دەگەڕا، کە پارتی بنەماڵەی ال بارزانی زیندوبکاتەوە، پاش ئاشبەتاڵەکەی ١٩٧٥، بیهێنە پێشچاوی خۆت کە کورد لەئاشبەتاڵەی ١٩٧٥ ڕزگاری بوو لەدەست بنەماڵە خێڵەکیە خۆپەرستەکەی بنەماڵی بارزانی، ئەی خێرە ئیسرائیل و هاوسۆزەکانی بە هەموو توایان زیندوویان کردەوە؟!
لەوەش دڵنیام کە زۆربەی هەرە زۆری گەلەکەمان ئاگادار نیە، کە لەکاتی "کۆڕەکە" هەرە گەورەکەی ساڵی١٩٩١ کە چەپەکانی جیهان ١٢٠ ملێۆن بۆ ئاوارەکان کۆدەکەنەوە، ئەو پارە زۆرە لە نێوان "جێفری ئارچەر نووسەرەرو ئەندام پەرلەمانی سەربە"لابوور" ومەسعود بارزانی گووم دەبێت، هەرچەند ئارچەر لەسەر ئەوتاوانە قێزەونە ١٠ زیندانی دەکرێت، بەڵام مەسعودی کوڕی مەلا مچەی بارزان
وەک هەموو تاوانەکانی دیکە، هیچ کەس لەگوڵ کاڵتری بۆ نانێرێت، بیهێنە پێشچاوی خۆت، کەگەلەکەمان لەژێر بەزەیی بەفرو باراندا دەیناڵاند، کەچی خێر و سەدەقەی چەپەکان ئاودیوو دەکەن، ئەرێ تاوان و خیانەت لەمە تاوانە قێزەونتر و دڕندانەتر هەیە؟!
فەرەح هاوسەری شای ئێران لە بیرەوەرەیەکانیدا ئەڵێ کە دووجار شای ئێران بریندارکرا، یەکێکیان بەدەستی "مارکسیەکان"، ئەویتریان بەدەستی "ماوییەکان"، هەروەها فەرەح لە درێژەی باسەکەیدا ئەڵێ" ترسی لە مارکسی و ماوی و چەپەکان" کۆشکی شاهانەی ئێرانی هێنابووە لەرزین، تا ئەو ئاستەی لە سێبەری خۆشمان دەڕوینەوە، بۆیە بەناچاری پەنامان بردە بەر دەزگای سیخوڕی "موساد، ئێم ٥، سی،ئای، ئەی" فەرح ئەڵێ ئەو سی دەزگا سیخوڕییەی کەناومان هێنان، دەیان حزبی هاوشێوەی تودە، چەپ، کۆمەنیستیان دروستکرد و وردە ووردە توانیان کەسەر لە خەڵک بشێنوێنن، چەپ و کۆمەنسیتەکان لاواز بکەن بەئاستی وونبوونیان گەیاندن.
خیانەتی خێڵی مچە بارزانی لەوە ئاشکراتر، لە "ئەردۆغان دۆم"ەکەدا، هەموو هاوارمان کرد، کەئەمە پیلانی فاشیەتی تورکە، کەچی مەسعودی مەلا مچە هاتە سەر ئەکرانی تێڤیەکان ووتی من گەلی خۆم شەرمەزار ناکەم و سەری خۆمی لەسەر دادەنێم، بێشەرمی و بێئابڕوویان سەرجەم سنوورەکانی بەزاندووە.

بۆ ناپرسن کە کێشەمان چی بوو لەگەڵ بەغداد؟

دۆلارە چاو سەوزەکان بە لێشاو دەهات، باشوری نیشتیمان وەک نیمجە دەوڵەتێک حسابی بۆ دەکرا، مەگەر هەموو هاوارمان نەکرد، مەگەر خۆوودی دەسەڵاتدارانی بەغدادیش هاواریان نەکرد کە نەوتە هەڵگرن بۆ کاتی سەربەخۆیی، ئەی ئەوە کێبوو جووتەی لێدا، مەگەر خێڵی مچە بارزانی وبلەی ئەحەڕەش نەبوو؟
لەدەرەوەی بیرەوەریەکانی فەرح هاوسەری شای ئێران، ڕاستیەکی بەڵگەنەوسیت هەیە، کە دوای ئاشبەتاڵە پیلانداڕێژراوەکەی خێڵی مچە بارزانی، هەموو ئاگادارین کە هزری چەپی و کۆمەنیستی لەدوای ئاشبەتاڵەوە بەرە هەڵکشانێکی مەزن چوو، هەموومان ئاگادارین چ لەکوردستان چ لە سەرجەم ئێران وتورکیادا ئەو ڕەووشە بەدی دەکرا، هەربۆیەش کە کۆمەڵە بە خێرایی گەشەی دەکرد، خوێندەوار و نەخوێندەوار ڕوویان لە کۆمەڵە دەکرد، ڕیک لە قۆناغی بەرزبوونەوەی ئاستی خۆشەویستی خەڵک وەک قۆنانەغە بوو،م کە خەڵکهەیبوو بۆ حشعی ساڵی ١٩٥٩، " ترسی بەئاگا هاتنەوەی چینی کرێکار لەناوچەکە، کۆشکی سەرمەیەداری هێنابوو بە چۆکدا" چوونکە زۆرینەی گەلانی عێراق لەو ساڵانەدا بوونە دۆستی حشع، هەمیشەش گووتوومەو باوەڕیشم وابووە کە چارەنووسی ئێران و عێراق زۆرگرنگتربووە بۆ بازاڕی سەرمایەداری تەنانەت لەیکێتی سۆڤێت، چوونکە ئەو دووڵاتە بڕبڕەی پشتی ئابووری جیهانن، تەنانەت نەوتە زەبالاحەکەی کەنداو و سعودیەش هەر پەیوەستە بە ئێران و عێراقەوە، چوونکە هەرکە توانیان ئێران و عێراق ڕامبکەن، ئیتر کەنداو و سعودیە ناتوانن جووڵە بکەن.
بۆیە شاو دەست و پێوەندەکانیان پەنایان برد بۆ سی ئای ئەی و موساد، ئێم٥، هەروەها لەکاتی بەرزبوونەوەی خۆشەویستی گەلانی عێراق و ئێران بۆ چەپ و کۆمەنیستەکان و وایکرد کە سی ئای ئەی پەنا بۆ جەلال تاڵەبانی بەرێت، دەقی نامەکەی سی ئای ئەی کەبەدەستی مەزهەری خالقی گەیشتە دەستی جەلال تاڵەبانی تێیدا هاتووە کە دەبێت جەلال تاڵەبانی بەزووترین کات بگاتەوە کوردستان، چوونکە چەپ و کۆمەنیزم گەیشتۆتە ئاستێکی ترسانک( بڕوانە لینەکەی خوارەوە"بۆ زانیاری ئەم بەڵگانە دەستکاری کراوە، هەربۆ نموونە لەناو ناوەکاندا ناوی بەهەشتی یش هەیە کە سیخوڕی بۆ سی ئای ئەی و موساد کردووە، بەڵام پاسدارەکان یان ناسراو خزمەکانی ناوەکەی بەهەشتیان دەرهێناوە، کۆمەڵکەی عەبەی مهتەدی ناوی عەبەیان دەرهێناوە...هتد").
نموونیەکی دیکەی زیندوو، ئەو فرسەتەی کە بۆ ڕۆژئاوای نیشتیمان هاتە پێشەوە، دەبوو نەهێڵن ئەم فرستە لەکیش بچێت کەچی مچە وبلە پشی دوژمنیان گرت و ڕێگەیان نەدا کە باشوورو ڕۆژئاوا هاوکاری یەکتری بکەن.
ئیمریالیزم هیچ کێشيیەکەی لەگەڵ خێڵی مچە بارزانیدا نیە و نەبووە، بەڵکوو هەمیشە ئیمپریالیزم خێڵی مچە بارزانی بەکارهێناوە بۆ مسۆگەرکردنی دەستگەیشتن ئامانجەکانی خۆیان، ئەمەش ٧٥ ساڵە درێژەی هەیە، هەرکاتێک ئیمپریالیزم ویستێبێت ئەوا خێڵی مچەبارزانیش ملەکەچی بوون،هەر کاتێک ویستیێیتیان ئەوا گڕیان بەرداوەتەوەو ناویاناوە شۆڕش، هەرکاتێکیش ویستبێتیان ئەوا بە سانایی ئاشبەتاڵیان لێکردوەو و ناویان ناوە نسکۆ،ئەوەش بەئاشکرا لە سامی عبدوڕەحمان و گەڕانی بە جانتا پارەوە دوای ئاشبەتاڵ بە ئەوروپا بەشینی دۆلار بەڵگەیە.
نموونە زۆرە کە ئیمپریالیزم خێڵی مچە بارزانی بەخێو دەکات و دەشیانپارێزێت، پاشاکانی کەنداو، لە پێشچاوی هەموومان، "ترامپە شێت" نیو ملیارد دۆلاری لە سعودیە ستاند بەبێ ئەوەی دەنکە شقارتەیەک بداتە سعودیەکان، جگەلەوە ڕەشکەیەک سووکایەتی بە پاشای سعودیە کرد، و وتی ئێمە نەبین ئێوە بەرگەی هەفتەیە ناگرن، ئاخر نیو ملیارد دۆلار چارەسەری سەرجەم کێشيکانی نەک سعودیە بەڵکوو هەموو دەڤەرەکە دەکات.
لە شەڕی سەدام و خومەینی داوا بۆمبی ئەمبارکراوی ئەمبارەکانیانیان پێفرۆشتن سەرڕای وێران کردنی هەردووووڵات، لەکۆتایشدا، چارەنووسی سەدامان بینی.
شای ئێران هەرە گەورەترین ئاهەنگی سازکرد بەبۆنەی ساڵ یادی ٢٥٠٠ ساڵای بنەماڵەی پەهەلویەوە، لەو ئاهەنگەدا بە ملیاردەها دۆلار خەرجکرا، ئەگەرچی زۆربەی گەلانی ئێران بێ ئاو بێ کارەبا بوون، بەڵام ئەو ئاهەنگە سەدان لە کۆمپنیا گەورەکان هەلی کاریان بۆڕەخسا، هەرە گەورە کۆمپانیا خواردن دروست کردنی خواردن ناوەندی کارەکەی گواستەوە بۆ "تەختی جەمشید" نزیک شیراز، تەنانەت خودی شای گۆڕ بەگۆڕ بەگۆڕ ناچارکرا کەداوای لێبوردن لەگەلانی ئێران بکات.
کاتێک"فواد مەعسوم"  ووتی من عیلاقم نیە، گەشکەم نەکرد، چوونکە ئاگادارم کە جەلال تاڵابنی تەنها گەمژە و بودەڵەکانی دەباتە پێشەوە، بەمەبەستەوە، ئاخر جەنەڕاڵ"ئەرماندۆ" پایتەختی دۆمەنیکانی خەڵتانی خوێنکرد، هەزارانی لەخەڵکە سڤیلەکە کوشت، چوونکە خۆپیشاندانیان دز بە دیکتاۆتۆر "ڕەفائیل تۆرجێلۆ" ئەنجامدا، لەوکاتەی کە جەنەڕاڵ ئەرماندۆ گەڕایەوە کۆشکی کۆماری، ڕەفائیل بە ئەرماندۆ ووت کە کەچەکەی خۆی بۆ بانگ بکات، ئەرماندۆ کچە ناسکۆڵە ١٧ ساڵیەکەی خۆی بانگ کرد کۆشکی دیکتاتۆر ڕەفایل و ڕەفایل کچکەی جەنەڕاڵی بردە ژوورەو زیڕەی لێهەڵستاند، بەڵام ئەرماندۆ وەک مەعسوم ووتی من عەلاقەم نیە، هەرچەند لەناوە خوێنی دەدەلاند، ئەوانەی کە فەرمان ڕەوای ڕاستەقینەن و جیهان بەڕیوە دەبەن، لەهەموومان باشتر دەزانن و ئاگادارن کە مەعوسمەکان کێن و جیان لەباردایە و چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن، هەربۆیە ئیمپریالیزم بەهەموو توانای خێڵێ مچەبارزانی دەپارێزێت، بۆ بەرژەوەندی خۆیان.
کەچی دەبینن بەپێی مەدییا جیهانی وئەرشیڤی خودی "سی،ئای،ئەی" ٦٣٨ جار هەوڵی تیرۆرکردنی "فیدلکاستۆر"یانداوە، هەروەها لەپاش شەهید کردنی"چ گیڤارا" لەئەمەریکای لاتینەوە، هەتا شەهید کردنی "عەبدوکەریم قاسم" هەر سەرکردیەک کە نیشتیمان پەروەربوو، ئەوا بەپیلانی سی ئای ئەی، ئێم٥، موساد بە شێوەیەک لە شیوەکان شەهیدکراوە، یان کودەیان دژی بەرپا کردووە، باشترین بەڵگەش دانپیانانەکانی "جۆن پیرکەنس، بکوژی ئابوری" و دەیانی دیکەی وەک  "سناودن، سۆزان لیندارۆ.......هتد.(سەرجەم لینەکانی کە پەیوەندی بەم باسەمەوە هەیە ئەوا لەخوارەوە دادەنێم)،لەکەمەڵە باسەدا مەبەستمە کەلە پەرۆشی ئیمپرایلیزم بۆ هاوشێوەکانی خێڵی مچە بارزانی و بەتایبەت جەلال تاڵەبانی تێبگەین.
لەبەرانبەر ئەو گەجەرووگووجەرانە، جیڤارا، خۆسێ مورخێ، بۆرقێبە، مەنگستۆ هیڵا مەریەم، شەهید عەبدولکەریم، محمەد موسەدق، کە لەو قۆناغەدا جیڤارا دوکتۆربوو، دەیتوانی شا ئاسا بژیایە، چوونکە دوکتۆر لە سەردەمەدا وەک ملێۆنێر دەژیا، هەموومان ئاگادارین کە خۆسێ مورخێ کۆشکە کۆماریەکەی دا بەکرێ و کرێکەی دەدایە هەژران، خۆی لەکوختێکدا دەژا، لەسەدا٩٠ مووجەی دەبەخشی، کاسترۆ خۆی مریشک مەڕوماڵاتی بەخێو دەکرد بەبەربوومی کشتوکاڵ مەڕوماڵات دەژیا، هەمووشمان ئاگاداری سەفەرتاسکەی شەهید عەبدولکەریم قاسمین کە خوشکەکەی نانی بۆ دەبرد کۆشکی کۆماری، هەروەها ئاگادری موسەدەقیشن کە بۆ بەشداری مۆبوونەوە نەتەوە یکگرتووەکان خۆی ئامادەکرد، لە ١٠ لاوە بلیتی فڕۆکەیان بۆ کڕی، کەچی ڕازی نەبوو، لەگیرفانی خۆی بلیتی کڕی.
ئەو دوو لینکە بەکەرەوە، ئەفسانە نین ڕاستی کە سەرۆک خۆی نانی لەلەیان خوشکەکەوە بۆ دێتە کۆشکی کۆماری، ئەوەی دیکەیان بەتراکتۆر زەوی دەکێلێت.

1- سفرطاس الزَّعيم / عبدالكريم قاسم .. درس في النَّزاهة
ئەوەی کە گرنگ بووە سەرهەڵدانی چەپەکان بووە لەناوچەکەمان، بۆ ئەو مەبەستەش هەمیشە"جەلال تاڵەبانی" سەرەنێزەبووە، چوونکە خۆی واناساندوە کە قۆناغیک ماوی بووەو دواجاریش مارکسی، ئەم کارە بەتەنها بە جەلال دەکرا نەک بە خێڵی مچە بارزانی، ئەوەشمان بەکردەوە بەدیدی خۆمان بینووە، چوونکە هەربەگەیشتنەوە جەلال بەکوردستان ئیتر ووشک و تەڕ پێکەوە گڕی ستاند، دەیان سەدانی وەک مامە ڕیشەو شەهید سیروان و خالید گەرمیانی،شهید شاسوار"حەمید ئەوبەر" سەراپایان لە شێوازی شەهید بونیان گوماناویە، ئیمپریالیزم هەرگیز کێشەی لەگەڵ خێڵی مچە بارزانیدا نەبووە و وەک کۆترێکی ماڵی کراوبوون، هەمیشە گوێڕایەڵ بوون چوونکە پەروەردەی دەستی خۆیان بووەو، هەربۆیە کە دوای ٤٠ ساڵ بەکوشتدانی لاوانی گەلەکەمان لە دوا قۆناغدا جەلال هاواری دەکرد کەدەنگ بدەن بە کاک مەسعود، سەرۆکی ئێستاو ئایندەی گەلەکەمان، زیندووکردنەوەی دەرەبەگ و خێڵ و ئاغاکانیش هەرهەمان پیلانە کە زیندووکردنەوەی کۆنەپەرستی و کپکردنەوەی دەنگی ئازادیخواهانبووە.
زۆر بەکورتی جەلال تاڵەبانی٤٠ ساڵ لاوی کوردی بەکوشتندا بە دژایەتی بنەماڵەی بارزانی، پێش ئاشبەتاڵ و دوای ئاشبەتاڵیش، کەچی هەرخۆی یەکە بەیەک شۆڕشگێڕە ڕاستەقینەکانی کردە قوربانی و لە جێگایاندا، کەسانی بودەڵەو شەلاتی وەک شێخ جەعفەر ومەلا بەختیار و سەعەبەسی بردە پێشەوە، لە دواجاریشدا هەر ئەو جەلال تاڵەبانیە، پڕ بدەم هاواری دەکرد کە دەنگ بدەن بە کاک مەسعود ولەکۆتایشدا ووتی گەورەترن هەڵەم ئەوەبووە کە دژایەتی مستەفا بارزانیم کرد، دواجاریش کوڕە گەمژەو سەرسەریەکانی خۆی بردە پێشەوە، چوونکە ئاگادار بوو کەبە بردنە پێشەوە کوڕەکانی خۆی ئیتر یەکێتی ئەو خۆشەویستەی لەناو جەماروەدا نامێنێت، بە بیرۆکەیەی کە کۆتایی بە ڕەووتی چەپ و کۆمەیزی بهێنێت لە دەڤەرەکەمان ولەبەرانبەریشدا سەرخستنی بیری کۆنەپەرستی و خۆفرۆشی بنەماڵی مچە بارزانی بەرزکردەوە، ئەوەش کە ئێستا ڕوودەدات کە دوا ترسکەی یەکێتی نیشتیمانی دەبینن واتا کۆاتایی سینارێۆکەیە، کە ڕاپێچکردنی تەواوی هێز و ووزەی کەلە چەپ ئازادیخواهان کۆکرایەوە ڕادەستی بنەمالە بۆگەنەکەی مچە بارزانی بکەن، کە ڕێگیری بکات لە تەوژم و هزری مارکسی و چەپ لەناوچەکەمان، بە چەپەکانی ئێران و تورکیاشەوە.
بەڵام خەیاڵیان خاوە، چوونکە هەستانەوە چەپیزم لە تونسەوە، بە بەهێزتر لە ٥٠کان بەڕیوەیە، دڵنیاشین کە قۆناغ قۆناغی هەساتنەوە ژیانەوەی، ئەوەش بەدیدی خۆمان دەبین، کە هەر ئێستا ئیمپریالیزم تەواوی ووزەی خۆی تەرخان کردووە بۆ دژایەتی چین کە ئەستێرەی گەشاوەیان کوژاندنەوە لەئەستەم ئەستەترە، هەربۆیە لووتی پافڵەکانیان شکاند، هەتا سەرجەم هێزەکانیان کۆدەکاتەوە بۆ دژایەتی بەروپێشچوونی چین، تێکدانی پیلانی ناوەوەی نوێنەرە بچووکەکانی یان سەگە ڕوەکەرەکانی وەک تورکیا.
ئەگەر بە ووردی تەماشای ئەم لینکە بکەیت ئەوسا لە فیکەی ئیمپریالیزم تێدەگەیت، کە چین لە هەرە بەهێترین نزیک بۆتەوە، هەر ئەمەشە کە ئیمپریالیزمی بەلەسە کردووە.