دادگای گەل

Friday, 06/08/2021, 10:21

4064 بینراوە


دادگای گەلی ئێمە، بریتییە، لە گیانی ئازادیخوازیی کە ویژدانی ھەموو کوردێکی شەرافەتمەندی بە زیندوویی ڕاگرتووە. 
یاساکانی دادگای گەلی ئێمە، یاساگەلێکی نەنووسراوەن، کە ھەڵوێستی تاکەکانی کۆمەڵگای ئێمە پیشاندەدات وئاڕاستەی خەباتی تاکەکانی ئێمە دیاری دەکات.
بۆیە لە ھەموو مەیدانێکی ( نیشتمانپەروەریی) دا ئەم یاسا نەنووسراوانە دەبینی کە ژیانی ھاوبەش و خەباتی ھاوبەشی گەل ڕێک دەخەن.
ھەموو ( ژنان، پیاوانی ئاینی، شاعیران، نووسەران، ھونەرکاران، مامۆستایان و کاسبکاران) ی کوردی نیشتمانپەروەر، لە خەمڵاندی دادگای گەل و ویژدانی زیندووی گەلدا، ھاوبەش و دامەزرێنەر بوون.
ئەمڕۆ دادگای گەل، داوا:
لەھەموو کوردێکی، کوردستانی، شەرافەتمەند و بەئەمەک بۆ خاک و خوێنی کچان و کوڕانی، دەکات،  سلێمانی، کە یەکێک لە دەروازە گرنگەکانی  ڕزگاربوونی نیشتمانە، لە پیلانی سوڵتانی تورک و نۆکەرانی خۆماڵی بپارێزن.
- سلێمانی بکەوێت، پیلانی داگیرکردنی باشووری نیشتمان، سەردەکەوێ.
لەمێژووی ئەم شارەدا، ھەوڵی ئەوە زۆر دراوە کە ئیرادەی خەڵکی دەڤەری سلێمانی کۆت بکرێت و ڕاپێچی جەنگی کورد بە کورد بکرێت و لە ھەندێ قۆناخدا، سەرکردەیەتی حیزبە ناکۆکەکان، بەتایبەت جەلالی و مەلایی، بەشێوەیەکی کاتی توانیویانە کۆمەڵێک خەڵکی ئەم دەڤەرە تەفرەبدەن و بیانکەن بەگژ براکانی خۆیاندا.
بەڵام ھەرگیز، نە ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکان و نە سەرکردەیەتی چەواشەکاریی جەلالی و مەلایی بە ئاکامی خۆیان نەگەیشتوون و نەیانتوانیوە مەرامی ناشرین و دزێوی دەروونی خۆیان، بە خەڵکەکەی جێبەجێ بکەن.
ئێستا دەڤەری سلێمانی، بە قۆناغێکی زۆر ھەستاریی مێژووی خۆیدا تێدەپەڕێنرێت!!، کە قۆناغی پیلان و داو ودەستەمۆکردنێتی، بە بەکارھێنانی:  برسی کردن، ترساندن، تۆقاندن و ڕانانی ھێز و ھەڵکوتانە سەر ماڵباتی ھاوڵاتیان، لەم ئۆپەراسوێنە نەگریس و ناوەرۆک پوچەشدا، ھاوسەرۆکی یا کەسی یەکەمی ( ینک) کراوەتە ئامانج، کە مەبەست لێی ھەڕەشەکردنە لە تاک بەتاکی دانیشتوانی دەڤەری سلێمانی.
- ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەو بەرانبەرە بە خەڵکی دەڤەرەکە، مەبەست ئامانجە گەورەکەیە و لێکەوتەکانی دوای ئامانجەکەیە.
تورک، ماڵباتی بەرزانی و تاڵەبانی و سەرکردەیەتی حیزبی یەکگرتوو، مەلا ئۆردوگانخوازەکان، ھاوبەشی ڕاستەوخۆی ئەم ئۆپەراسوێنەن کە داڕێژراوی میتی تورک و ئیتلاعاتە و لەڕێگای ئەو کۆلکەھاوبەشە خۆماڵیانەوە جێبەجێ دەکرێت.
جەنگێکی دەروونی قێزەونیان بەرانبەر دەڤەری سلێمانی بەڕێخستوە و لە زوڕناخانەی تێڤێ و تۆڕە زۆرەکان و  ھەڵبەستراوەکانیانەوە، شەڕێکی پیس و قرێژ لەگەڵ ھاووڵاتیانی ئەم دەڤەرە دەکەن، کە ئەگەر بۆیان بچێتە سەر، دەیکەنە شەڕێکی خوێناوی و مەبەستیش ھەر ئەمەی دواییانە.
ھەر ئێستا بە ھەزاران، داعش، بێکارەکانی تورکیا، سوریا، فەلەستین و ناوچەکانی تری شەڕگەکانی ئۆردوگانیان لەھەرێم خڕکردۆتەوە و لە پەلامارەکانیاندا بۆسەر (قەڵای بەرخۆدانی نەتەوەکەمان لە قەندیل)  ڕاھێنانی جەنگیان پێدەکەن و ئامادەیان دەکەن بۆ پەلاماردانی دەڤەری سلێمانی. 
کەوتنی سلێمانی، کەوتنی کەرکوک و کفری و گەرمیان و خانەقین و نزیک کردنەوەی مەترسی گەورەشە بۆ سەرڕۆژھەڵاتی نیشتمان، چوونکە پلانی سوڵتان داگیرکردن و قڕانی کوردە، فەتحی کوردستان و ئەنفالی کۆتایی نەتەوەی کوردە.
خۆتان ڕێکبخەن
کاڵاکانیان مەکڕن
ئامادەیی بکەن
گوێ لە تێ ڤێکانیان مەگرن، تەفرەتان دەدەن و شەڕ لەگەڵ دەروونتان دەکەن.
پشتیوانی ھێزی ئازادیخوازی نەتەوەکە بکەن، ئەوان دەتوان ڕێبەریتان بکەن، چوونکە خاوەن ئەزموونێکی سەرکوتوون بەسەر دوژمنێکی دێرینەی کوردا.
سلێمانی سەدان ئۆزدەمیری لەخاک نا و خۆی نەکەوت.
دەیان سوڵتانی لە گۆڕنا و خۆی نەکەوت.
بەڵام، پلانی ئەمجارە، تا ڕادەیەکی زۆر جیھانی، ھەرێمی و ناوخۆییە، بۆیە وشیاری و یەکێتی گەل وھاوکاری زیاتر و بەرپەرچدانەوەی ڕێکخراومان لێ داوادەکات.
سەرکەوتووبێت تێکۆشانی کوردستانیی ئازدیخواز و ئاشتیخوازیی نەتەوەکەمان، کە ھەوڵدانی جدییە بۆ بەرگری لە بەھاو نرخە مرۆییەکان.
دادگای گەل، ھەموو تێوەگلاوەکان لە شەڕی دژ بە نەتەوەکەدا، دادگایی دەکات، دڵنیابە نەتەوەکەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە