لەگەرمیان کوشتن وگرتنی گەنجان بەردەوامە

Sunday, 08/08/2021, 10:47

2997 بینراوە


ئاشکرایە کە ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ لە عێراق لەماوەی ‌حوکمڕانی خۆیدا هەموو جۆرە دڕندایەتیەکی برانبەر گەلی عێراق بەکارهێنا بەتایبەت کوردەکان لەباکوری عێراق، ئەوەی لەم نوسینەدا مەبەستمە ئەو دڕندایەتیەی حوکەمەتی هەرێمی کوردستان بەسەر خەڵکی ئازادی خوازی ناوچەکەدا دەیهێنن کەهیچکام لە ڕژێمە دیکتاتۆرەکانی پێشوتری عێراق بەکاری نەهێناوە، بۆنمونە لەسەروبەندی دەسەڵاتی دیکتاتۆری حیزبی بەعسدا هەرتاکێ یان گروپێکی ئازادی خواز ناڕەزایەتی دەربڕایە دەیانگرت وهەرئەوکاتە بەسزایان دەگەیاند، بەپێچەوانەشەوە هەرکەسێک فریای دەربازبون بکەوتایە هەڵدەهات وڕزگاری دەبو، کەچی دەزگاکانی سەرکوتکەری هەرێمی کەردساتان بەتایبەت دەزگا داپڵۆسێنەرکەی ئاسایشی گەرمیان کەزیاد لە سێ ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵێ خەڵکی ئازادی خواز لەشای دەربەندیخان هەستان بەناڕەزای دەربڕین دژی سەرکوتکردنی ئازادی لەکوردستان، هاوکات لەدوای چەند ڕۆژێک دەزگای ئاسایشی گەرمیان لەبەرواری ٣/١/٢٠١٨ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆکۆمەڵێ لەو گەنجە ئازادی خوازانە دەرکرد کەبەشداربون، پاشان دوای دوو ڕۆژ ولەبەرواری ٥/١/٢٠١٨ چەند کەسێکیان لێگرتن وبەمادەی ١٥٦ کە قورسترین یاسایە لەیاسای سزادانی عێراقی حوکمدران، بۆیە چەند کەسێ ترلە داواکراوەکان بەپەلە فریای هەڵاتن کەوتن ووڵاتیان بەچێ هێشت وڕویان کردە هاندەران، لەوانە (ماکوان فەتاح حەمەکەریم، عەبدالڕحمان نوری سەعید، فریا نەجیم کەریم قادر، ایبراهیم عەباس عەبدوڵا، کۆسار ساڵەح محمەمەد، سەروەر عبدوالقادر، ئاسۆ محەمەد براقادر وهەژار ساڵەح عەبدوالکەریم)، کەچی لەدوای پتر لە سێ ساڵ ولەنیوەشەوی ٢٥/٧/٢٠٢١ ئاسایشی گەرمیان دیسان هەڵیکوتاوەتە سەرماڵی چەند خوپیشاندەرێکی هەڵهاتو، بەعس ئاسا دەستیان کردوە بەگرتن وئازاردانی کەسوکاریان لەوانە نەجیم کەریم قادر باوکی هەڵاتو فریا نەجیم، بەمەبەستی لێپێچینەوە لەکوڕەکەی ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گشتیان کرد، دەرئەنجام بەرواری ٤/٨/٢٠٢١ لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی پاکی بەخشی بەئازادی.
ئەم جۆرە دیاردەیە قێزەوەنترین کارەساتە لەکۆمەڵگا دیکتاتۆرەکاندا کەبەهیچ شێوەیەک مافی مرۆڤی تێدا ناپارێزرێت، لێرەوە دەنگی ناڕەزایەتی دەردەبڕین بەرانبەر ئەم جۆرە کارە نامرۆڤایەتیە وەڕوئەکەینە مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ونەتەوە یەکگرتوەکان کەهەرچی زوە ئەم جۆرە تاوانانە دەرحەق بەخەڵکی ئازادی خوازانی عێراق وکوردستان ڕاگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە