کێ لە پشت تیرۆرکردنی ویداد ئایدن و ویداد حوسەینە ؟!.

Friday, 13/08/2021, 10:48

3439 بینراوە


لە ڕۆژی 10ی مانگی ته‌مموزی ساڵی 1992 ویداد ئایدن سەرۆکى لقی ئامه‌دی پارتی ره‌نجی دیموکراتی (ده‌پ) تیرۆر دەکرێت.
تیرۆرکردنی ویداد ئایدن له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه‌ و له‌ شاری ئامه‌ددا سەرهەڵدانێکى مەزن روویدا‌.
لە ڕۆژی 4ی مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1992دا تورکیا به‌هاوکاری هه‌ر دوو هێزی‌ ده‌سه‌ڵاتداریی باشووری کوردستان ، هێرش کرایە سەر گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ و شەڕ هەرێمەکانى وه‌ک حەفتانین، خواکورک و چوقورجەى گرته‌وه‌، که‌ گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ی تێدا جێگر ببوو. لەو رۆژەوە ، باشوری کوردستان وەک بەشێک لە تورکیا دەبینرێت ، هێزەکانی سوپای تورکیا و دەزگا موخابەراتییەکانیان هەمیشە وەک لە بەشێکی ناوخاکی تورکیادابن ، ئاوا لە باشور و زۆنی زەردن. تیرۆرکردنی رۆژنامەوان لە باشور بە هەمان ئەقڵیەتی دەوڵەتی تورک لە باشور بڕەوی هەیە و بەردەوامیشە ، مرۆڤە وڵاتپارێز و سەربەخۆکان و خاوەن راجیاوازەکان بە هەمان ئەقڵیەت و شێوازەوە تیرۆر دەکرێن.
لە تورکیا تەواوی میدیاکان ، پێش و پاش کۆدەتاکە کەوتنە بەر حەملەی داخستن ودەستگیرکردن و زیندانیکردن و تیرۆرکردن. جۆن دوندار گەورە رۆژنامەوانی تورکیا دەڵێت: من هەلاتم لە تورکیا چونکە یا تیرۆریان دەکردم و یا زیندانی هەتاهەتایەیان بەسەردا دەبڕاندم. کاتێکیش لێی دەپرسێت بێژەری DW بۆچی دادگاکان سەربەخۆ نین ؟!، دەڵێت: ئەو دادوەرەی من ئازادکرد ، لە تۆڵەی ئەوەدا ، ئەردۆگان زیندانی کردووە.
ویداد ئایدن
لە باشووری کوردستان هەمان کۆپی تورکیا و باکوری کوردستان ، حەملەی تەسفییە و دادگایی بێ بنەما و تیرۆرکردن لە رۆژەڤدایە. بۆیە مرۆڤ ، گومانی توندی بۆ ئەوە دەچێت کە لە باشور و تورکیادا یەک سەرچاوەی بڕیار هەبێت. ویداد حوسەینی رۆژنامەوان لەسەر قەڵەمەکەی بە رۆژی رووناک ، بە هەمان شێوازی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان ، تیرۆرکرا. تاوانی ویداد تەنها ، قەڵەمەکەی بوو ، زۆر ویسترا ، سیناریۆی جۆراوجۆری بۆ بهۆننەوە ، لێ خۆشبەختانە سەری نەگرت ، میدیاکانی ئاکەپە لە باشور ، هەوڵیاندا تیرۆرکردنەکە بخەنە ئەستۆی پەکەکە ، لێ مالباتی شەهید ویداد ، رێگەی پێگرتن و نەیهێشت تۆمەتێکی ئاوا بەتاڵ بخرێتە سەر تیرۆرکردنی کوڕەکەیان. رۆژنامەوان ویداد لە رۆژنیوز کاری دەکرد ، خاوەن ئیرادەی سەربەخۆ و ئازاد بوو ، دەیانجار بانگهێشتی ئاسایشی دهۆکیان کردبوو ، داوای تەسلیمبوونیان لێدەکرد ، بەلام تەسلیم نەدەبوو. دەسەلاتداران زۆر بێ وەڵامن بۆ ئەو تیرۆرە ، بێدەنگی مانەوەیان ، پەنجەی تاوان بۆ ئەوان درێژدەکرێت. شاهێدحاڵی رووداوی رفاندنی وداد ، ئه‌میر داوود، لە پۆستێکی فێسبوکیدا لە رۆژی ١٣ی ئاب ، رۆژی تیرۆرکردنی شەهید وداد، دوای روداوەکە ،نووسیبووی: دوور نابینم كه‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م پوسته‌م به‌یانی ته‌رمه‌كه‌م له‌سه‌ر شەقامێکە ئەم شاره‌ بدۆزرێته‌وه . دوای ٤ رۆژ پۆستەکەی لابرا و خۆیشی چەند رۆژێکە بێسەر و شوێن کرا. له‌ درێژه‌ی پۆسته‌كه‌یدا باسی ورده‌كاری رفاندنی ویداد ده‌كات و دەنووسێ، سێ چه‌كدار رێگه‌یان له‌ ویداد گرت و كیسه‌یه‌كی ره‌شیان كرده‌ سه‌ری له‌به‌رچاوی ئێمه دەمانچەیان خستە سەر سەری و خستیانە ناو ئۆتۆمبیلەکەیان. دواتر سەندوقی سەیارەکە کرایەوە جانتایەکی رەشی تێدابوو کە کامێرا و لۆگۆی رۆژ تیڤیمان تێدا بینی، بەیەکجاری بێ هیوا بووین لە گەڕانەوە، بۆیە بەدوور نابینم دوای بڵاوبوونەوەی ئەم وشانە، دوور نییە لاشەی منیش لە شەقامێکی شاردا بدۆزرێتەوە". ئه‌میر داود له‌ كۆتایی پۆسته‌كه‌یدا نووسیویەتی :"ژیانی ئێمە هەموو رۆژێ مردنە، سه‌رۆك ئێمە هەموو رۆژێ دەمرین، پیاوەکانی خۆت بوه‌ستێنه‌ ئێمه‌ هه‌مومان مرۆڤین مرۆڤ، با پێكه‌وه‌ بژین، ئه‌گه‌ریش هه‌ر ژیان لێره‌ به‌و ره‌نگه‌ بێت، ده‌ریای ئیجه‌ حه‌لال تر و بە رومه‌ت تره‌، بێ ده‌نگیمان سه‌رشۆڕیی و بێ غیره‌تییه‌، ئەگەرنا سبه‌ی نۆرە‌ی ئێمه‌یه". هیومان رایتس لە بەیاننامەیەکی توندا ، ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو تیرۆرە دەکات لە بڕگەیەکیدا دەڵێت: سارە لیا ویتسن، بەرێوەبەری جێبەجێکاری بەشی رۆژهەڵاتی ناڤین لە رێکخراوەکە ، دەڵێت: لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە وەلامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە چۆن چۆنی بە رۆژی رووناک ئەو رۆژنامەوانە فرێندرا و کوژرا پاش بانگهێستکردنی بۆ ئاسایش بۆ چەندینجار، ئەو رۆژنامەوانە یەکێک بوو لە دەیان رۆژنامەوان کە رووبەرووی کوشتن و ئەشکەنجە و گرتن و لێدان و تەنگەتاوی کراون. بەم پرسیارەی رێکخراوەکە تەواو روون دەبێتەوەکە هەموو گومانەکان لەسەر دەسەلاتە ، بۆیە تا بکوژە حەقیقیەکەی دەردەکەوێت پارتی دەسەڵاتدار لە دهۆک تاوانبارە بە تیرۆرکردنی رۆژنامەوان وداد. بە دیدی ئێمە پێویست دەکات هەرچی زووە ئەم کێشە لە قاڵبی لۆکالی دەربچێت ، ببردرێتە دادگایەکی نێودەولەتی ، ئەو راپۆرتانەی رێکخراوەکانی بەرگری لەمافی رۆژنامەوانان ، بکرێتە بناخەی دەستپێکردن بۆ سکاڵایەکی یاسایی بۆ بەسزا گەیاندنی تاوانباران.
کردەی تیرۆرەکە زۆر دیارە ، پێشینەی هەیە ، لایەنەکان دیارن ، با دادگایەکی بێلایەن ئەم پرسە یەکلا بکاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە