سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن


نێچیر بە درۆکانمان ئەڵێ ئامین

Saturday, 08.14.2021, 20:56

2746 بینراوە


 زیاتر لە دوو دەیەیە دەنگمان نووسا،پێنووسمان سلاك بوو،پەنجەکانمان لەکار کەوت،چاوەکانمان بەرەو کزی چوو، ئەوەندەمان ووت ئەم بنەماڵەیە خائینە،مقاشی دەستی داگیرکەرانی کوردستانە،جاشی تورك و فارس و عەرەبە،کەوا سووری بەرلەشکری بێگانەیە،خاکفرۆش و دژە نیشتمانە،،، کەچی لەبەرانبەردا کۆیلەکانیان پێیان ئەووتین ، نەخێر ئەوەی ئێوە ئەیڵێن هیچی ڕاست نیە و سەرلەبەری درۆی شاخدارە، ئێوە تەنها ڕقتان لەبنەماڵەی بارزانیە، ئێوە چاوتان باشیەکان نابینێ، ئێوە فیشەك بەتاریکیەوە ئەنێن و ناتانەوێ ڕاستیەکان بڵێن.
هەرچی ڕاگەیاندن و میدیا و سۆشیال میدیا و بەناو نووسەران و ڕوناکبیران ومێژوو نووسان و دۆلاربیرتیژان نەما نەیکەن بە شوورایەك و ناشرینیەکانی ئەم بنەماڵەیەیەی تیا حەشار نەدەن.. هەرچی بۆتان کرابێ بۆ جوانکردنی ئەم بنەماڵەیە کردووتانەو پارەو پولێکێ زۆر و بێشوومارتان ، تیا سەرفکردوە. هیچ ئامرازێ نەما بەکار نەهێنن بۆ ئەوەی خۆتان و ئەم بنەماڵەیە بکەن بە کەڵەگا بەسەر ئەم میلەتەوە، تا ئەوەی مەسعودی گەورە جاش بە خواو پێغەمبەرو مەلا مستەفای ئاشبەتاڵچی بە فەیلەسوف لەقەڵەم بدەن.
ئێمە هیلاك نەبووین و کۆڵمان نەدا لەوەی ووتوومانە دەرهەق بەم بنەماڵە خۆفرۆش و هەرزان فرۆشە، وە هەرگیز کۆڵمان نەداوە و بەردەوام وە بیر گەلەکەمانمان ، هێناوەتەوە. ئێوەش دەستە وەستان نەبوون و بەرگری سەختان لە ساختەکانتان ، کردوە. تا دواجار گەورە دز و مافیای بنەماڵەی بارزانی لەدوا سەردانی بۆ لای سەرۆکی نوێی ئێران(ئیبراهیم ڕەئیسی) کە بەجەلاد و سەفاحەکەی ئێران ناسراوە لە زاری خۆیەوە ووتی(ئێمە بەشێکین لە شۆڕشی ئێران و بەردەوام داکۆکی لە ئێران ئەکەین). بە واتایەکی تر ؛ ئێمە لە سەردەمی قیادە مۆقەتەوە جاشی ئیوە بووین و دژی شۆڕشی ڕۆژهەڵات جەنگاوین و لەپێشەوەی پاسدار و بەسیجەکانتان شەڕی کوردمان بۆ کردوون. ئەوە ئێمە بووین لەتەك ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی پەت و قەنارە ڕاوی کوردان و شۆڕشگێرەکانیمان کرد و قات و قڕمان تێخستن.. ئەمە پڕاو پڕ مانای ئاخافتنەکەی نێچیر بارزانیە.
ئەی ئێستا کۆیلەکان چی ئەڵێن دوای ئەوەی نێچیر لەزاری خۆیەوە ووتی ئێمە بەشێکین لەشۆڕشی ئێران و ئەجنداکەی؟ ئەتوانن وەك جاران داکۆکی کوێرانە لەم بنەماڵەیە بکەن؟ ئەتوانن بڵێن بەڕاستی ئێوە بیرتیژ بوون و ئەوەی ووتتان هەمووی ڕاست بوو؟ ئایا کاتی ئەوە نیە چەند لەو کۆیلانەی بەردەمی ماڵی بارزانی بێن و پرسیار لە نێچیر بکەن و بڵێن بەڕاست ئێوە بەشێك بوون لەشۆڕشی کوردی وەیان شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی؟ جا بۆیە ئەوەی ئێمە دەرکەوت نەك هەر درۆ و بوختان هەڵبەستن نەبوو، بەڵکە ڕاستی و بەڵگە نەویست بوو.