جنۆکە، رۆح و زانست

Sunday, 15/08/2021, 23:34

4676 بینراوە


باوەڕ بـه هـه بوونی رۆح و جنۆکه ، لـه بـاوەره ئێجگار كۆنەکانی مرۆڤە كـه لـه سـەردەمی پاش چاخی بـەردینی نـوێ لـه وێنـای مرۆڤدا ماوەتەوه. ئـەم بـاوەره لە سەرتاسـەری ڕۆژهـەڵاتی ناوەراست و لەنێو گەلانێکدا که لەسەرزەمینانی میزۆپۆتامیا، فەلەستین و شـاماتدا دەژیـان، بـه خـەسـتـی بـاوی هـەبوو و يـەكێک لـه بـاوەړه پشتاوپشـتەکانی عـەرەب، له سـەروبەندی سـەرهەڵدانی ئیسـلام بـوو. قورئان، ئـه م بـاوەړه دێرینەی عـەرەب به رۆح و جنۆکەی وەك گوتـەى خودایی بنەجێ کرد و ژیانی وەبەر ئەم بوونەوەره ئەفسانەییانه نا و له ئایەتـه جۆربەجۆرەکاندا نـاوی هێنـان. تەنانـەت سـوورەتێکی بـه ناوی "جن" بۆ ئه م گیانەوەره خەياڵييانه تەرخان کرد، به گوێرەی گوتـەی قورئـان: "جنۆکەكانی لـه بڵێسەی بـێ دووكـەڵی ئـاگری هـەڵگراو خوڵقاندوه ." (الرحمن) ـ ١٥. 

 "هـەژمارێک لـەوانى هـەر لـەسـەرەتای ئافران لـەتـەك هـه نـدێ لـە نەوەکانی مرۆڤ بۆ ئاگری دۆزەخ تەرخان کرد." الاعراف ـ١٧٩

 قورئان سیفەت و تایبەتمەندیگـەلی هـاوشێوەی سیفەته مرۆییەکانی بە جنۆکه بەخشی. جنۆکەکان له قورئاندا دەتوانن ببیستن، بدوێن، بخوێننەوه و بنووسـن و بـۆ رێنوێنيكردنيـان پێغەمبـەرانێك لەلايـەن خـوداوه نێردراون.

"جا كاتێک دەنگی قورئـان بـه گوێی هەنـدێك لـەوان گەيشـت، سـەريان سوڕما ." جن ـ ۱.

"بەراستی هەندێ له جنۆکەکان باوەردارن و هەندێکی دی کافر و ستەمکارن و ئەوانەی بوونەته باوەردار رێگەی راست و سەرفرازییان دۆزیوەتەوە ." الجن-١٤

"ئێمه‌ جاران له‌ هه‌ندێك شوێنی ئاسماندا خۆمان حه‌شارده‌دا بۆ گوێگرتن و ده‌نگوباس بیستن، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت گوێ بگرێت یه‌کسه‌ر نه‌یزه‌کێکی بۆ ئاماده‌یه‌و بۆی ده‌هاوێژرێت و له‌ناوی ده‌بات."الجن-٩

"سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه‌ ئاسمانی دنیامان کردووه‌ به‌ چراخان (به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه‌ که‌ به‌ شه‌وگاردا به‌دی ده‌کرێن) و به‌و ئه‌ستێرانه‌ شه‌یتانه‌کان ڕاو ده‌که‌ین، له‌ قیامه‌تیشدا سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی دۆزه‌خمان بۆ ئاماده‌ کردوون." الملك-٥

قورئـان بـۆ سـەلماندنی خـۆی و دەستەمۆکردنی ئـەو تاقمـە لـه جنـۆکەکان کـه باوەریان نەهێناوە، ئەوان بانگهێشتی ململانێ دەکات و لـەوان دەخوازێت که گەر له راست و دروستی و یەزدانیبوونی ئایەتەکانی قورئان بـەگومانن، بـا بـه هاوکاریی مرۆڤەکانیش کۆببنـەوه و گـەر دەتـوان سـوورەتێک هاوشێوەى ئـەوشـتـەى لـه قورئانـدا هـاتووه، تەنانەت بـەهاوکاریی یەکـدی، بهێننه کايـەوه. الاسراء ـ ۸۸. 

ئیتر ئـەو تاقمـه لـە جنۆکە که گومڕا بوون، هەرەشەی ئاگری دۆزەخیان لێدەكات. الاعراف-۱۷۸. 

جەختی قورئان له بارەی هەبوونی بوونەوەرانێك بەناوی جنۆكه لەسەر گۆی زەوی، ئـەم بـاوەڕەى لـەنێو موسـڵماناندا هێناوەتە كايـەوه که محمد پێغەمبەرێکە که بۆ ڕێنوێنی جنۆکه و مـرۆڤ رەوانـه کـراوه و گەلێ گێڕانەوه و فەرمووده، تەنانەت له کتێبە برواپێکراوەکان و پاڵپشتە ئیسلامییەکانی وەک (جامع الصحاح ابی الحسين مسلم بن الحجاج و صحيح البخاری) دا، بۆ سەلماندنی ئەم باوەړه دەبینرێت. 
لەبارەی "شتێک"ـی خەیاڵی دیكه، واتـه رۆح، گەلێ ئايەتى وەک ٨٥ی الاسراء ، ۳۸ ی النبأ ،
 4 ی المعارج ، و ۲ی سورەتی النحل، له قورئاندا ده بینرێن.
 (الله)ش دووجـار لـە رۆحی خـۆی بـۆ خوڵقاندنی ئادەم و دووگیانکردنی مریەمی کچ، سوودی وەرگرتووە. به گوێرەی ئایـەتی ٤ ی سوورەتی القدر، فریشتەکان و رۆح له شـەوی قـەدردا دادەبەزنـه سـەرزەوی و تا بەرەبـەیان لەسەر زەوی دەمێننەوه. "تنزل الملائكة و الروح فيها بأذن ربهم من كل امر، سلام هي حتى مطلع الفجر". 

زيندەوەرناسان لەو باوەرەدان که ژیان له توخمگەلی بێگیانی کیمیایی له هەلومەرجی گونجاودا رەخساوه . نهێنیی بوونی ژیان لەسەر گۆی زەوی، له هەناوی یاسا كيمياييەكاندايه. جیهان بەجۆرێک گەڵاڵە کراوه که ژیان له هەلومەرجی لەباردا، لێ دەربازنەبوو بێت. گیاندارانی زەوی بـەروبوومی ڕاستەوخۆی زەویـن و هیچ هۆكارێکی ميتافيزيکی له پەیدابوونیاندا دەستوەردانی نيـه لـه پێکهێنەی توخمگەلی کیمیایی ئازاد له فەزادا، وەك ئۆکسجین، هایدرۆجین و کاربۆن به رەبەره توخمگەلی دیکەی وەک ميسان، ئامۆنياک، شەکر و ترشەکانی نامینیا دروست بوون و لەژێر تیشکی هەتاودا له ئاوێتـەبوونی شـەکرەکان و ترشەکانی ئامۆنیا، توخمگـەلى ديكەى وەك سيلۆلز، فۆسفات و نیۆکلیدەکان دورست دەبن. لەئاوێتـەبوونى لەگەڵ پرۆتينـەكان و مۆڵدرینەكان، سەرەتاکانی ژیانی ڕووەکی دەستپێدەکا. لەبەر گەشه و تەنەشەی نیۆکلییـدەکان، گیانەوەرانی تـاک خانـەیی و پاش ئەوه، سەرەتاکانی ژیانی گیانەوەریی دەستپێدەکات. لەدوايين قۆناخ له ژیانی گیانەوەری و له بەرەنجامی بازدان بەره و فراژوویی، ڕێگە بـۆ دروستبوونی گیانەوەرانی ئـاڵۆزتر خـۆش دەبێت. سروشت، پاش چەندین میلیارد جـار هەڵە له تاقیگەی خکیدا، دەتوانێ مرۆڤ دروست بكات. تاقیکارییه هەمەجۆرەکان سەلماندوویانه که هیچ جیاوازييەك لەنێوان خانەکانی لەشی مرۆڤ یان ئاژەڵانی دیکەی نزيك له خێزانی مرۆڤ لەگەڵ گيانەوەرانی تاك خانەییدا نیه. خانەکانی لەشی مرۆڤ لەگەڵ هەمان هەلومەرج و هەماهەنگييەک كه له لەشى گيانەوەرانی تـاك خانەیی یـان گیانەوەرانی دیكـەى وەك شـێـر و بـەور و ئاژەڵانی گەوره و بچووکی دیکه، درێژه به ژیانی خۆیان دەدەن. هـەركام لـه خانەكان لە پەنای ئەوەشدا ئەرکی کۆمەڵایەتی خۆیشیان له ئەستۆدايه، تا ئەوکاتەی که لەنێوان خانەکانی لەشی مرۆڤ يان لەشی ئاژەڵانی دیكه، هەماهەنگی هەیه ، ژیان هەروا بەردەوامه و كاتێك كه پێکهێنە تايبەتـەکانی لەش که دروستکەری وزه و ژیانن تێکچوون، مه رگ دەردەکەوێت.
زانستی ئەمرۆ سەلماندوویەتی که تەن و وزه، جەسته و رۆح لێکدانەبراون به گوتەی ئەلبێرت ئاینشتاین، " E=MC2"، بە مانایەکی سادەتر، ماتریاڵ و وزه دەشێ بگۆڕێن بـۆ یـەکـدی و ئەگەر رێژەی پێویستی وزه هەبێت، ماتریاڵ دەتوانێت لە فەزای بەتاڵدا بێته بوون. 

له پەيكەرەی گیانەوەرێكى تاك خانەییدا که نموونەی تەواوی پەیکەرەی مرۆڤێکە، رۆح و مادده هەر یەك شتن و لەنێوان ماتریاڵ و وزه یان جەسته و رۆح دووفاقێتی له ئارادا نیه. تەقینەوەیەکی گەوره که له بیابانی نیڤادا لە ساڵی ١٩٤٥ روویدا، سەلماندی که لە جەرگەی ئەتومێكـدا کـه بچووکترین یەکەی تەنێکه، وزەیەکی هەرە مەزن وەشێنراوه. لەشی مرۆڤ له ملیاران خانه یان یەکەی تەنەکی(جسمی) پێکهاتووه و پێکهێنەی ئەم خانانه وزه و بزاوت دروستدەكات. ئه و شتەی که فەيلەسووفانی كـۆن و پێشینان ناوی رۆحیان لێدەنا، شتێك نيه بێجگه وزەی ژیان. لێبڕاوانه دەتوانین بڵێین که رۆح واته بوونەوەرێکی دەرەکی و جیا له تەن كه له لەشدا هۆى ژيان بێت، له گۆڕێدا نيه. له هيچكام له كتێب و سەرچاوە زانستييەكاندا، بەتایبـەتی پزیشکی و زیندەناسـیی، هـیچ باسوخواسـێك لـەبارەی ئەنـدامێك بـەناوی رۆح نابینريێت و له ديـدى زانستەوه ، هەبوونی وەهـا بوونەوەرێك ڕەتکراوەیە. وزەی ژیان، به تێکچوونی هاوسەنگی و پێکهێنەی خانەکانی لەش و مەرگ لەنێو دەچێت و شتێکی لێ نامێنێتەوه تا بۆ ئاسمان بڕوات و درێژه به ژیانی خۆی بدات، تا له شەوانی قەدردا ڕەنجی گەشته درێژەکان له ئاسمانەوه بۆ زەوى بكێشێت و له بیابانی مەحشەردا بۆ وەڵامدانەوه ئامادەبێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە