كێ لەپشت باندەكەی سلێمان هەڵشۆیە؟

Sunday, 15/08/2021, 23:37

5059 بینراوە


هەر لەسەرەتای دەرکەوتنی باندەكەی سلێمان هەڵشۆیی لە ناوچەپ پشدەردا... ئەو بابەتە بووەتە مایەی سەرنج و جێ گرنگی نێوخۆ و  بە تایبەت دوای هەڵمەتی دەستگیركردنی هەندێ لە باندەكە و تۆماركردنی دەعوای قانونی  لە بازنەی پشدەر دەرچوو، جۆرێک کێشە وناکۆکی لە نێوان ئەو و خەڵكدا لێکەوتەوە و تاکو ئێستاش ئەو بارگرژیە بە ڕوونی دەرکی پێدەکرێت و چاوەڕوان ناکرێت لە ئایندەێکی نزیکیشدا کۆتایی دیار بێت. بۆچی؟؟ چونكە مەسئولی زۆربەرز لەپشت باندەكەوە هەیە! ئەو دەستە كێیە؟

هەڵبەت ماوەی 10 ساڵە لەجیاتی گەشەكردنی هونەر و تیپی شانۆ و رۆشنبیری و نوسین لەناوچەی پشدەر، بۆتە مەیدانی بۆڕبۆڕێنی ماددەی تلیاك و عەشیش و قاچاخچی دەرمان... ئێستا لەجیاتی قەڵا و روبار هەر بازرگان و مافیایە و مەزرەعەی گەورەی وەهای كردوە كە كۆشك و تەلاری صەدامیانەی تیا دروست كردوە و پشتیوانی دەسەڵاتیان هەیە دیارترین ئەو كەسانەش بەكر بایز مامەشی- قایمقامی پشدەرە كە ماوەی 20 ساڵیش مەسئولی ئاسایشی پشدەر بوو پاش ئەوە 10 ساڵە قایمقامە، بەپشتیوانی ئەویش سلێمان هەڵشۆیی پارە و زەوی و حەزرە و خانویان وەرگرت. بۆ جاری دوەم كەسێكی تریش بەناوی و برایم گەوهەر لە شاری سەنگەسەر دەستی كەشف بوو كە ئەویش قۆڵی سەدان كەسی بڕیوە و پارەكەشیان ناداتەوە بۆیە كۆنفەرانسێكیان بۆ خەڵك و حكومەت بەست.

ئێستاش بۆ ئەوەی قانون باڵادەست نەبێ، وەكیل و دۆستەكانی ئەم قایمقامە كەوتونە مەسڵەت و سوڵحكاری بۆ سلێمان هەڵشۆیی و برایم گەوهەر و لە 20% بۆ 40% هەقەكە دەدەنەوە بە خاوەنی ئەویتر هەمووی قازانجە.

ئێستا یاریەكی ناشرینتر دەستی پێكردوە، قایمقامی پشدەر كە كەسێكی عەسكەریە و مەسئولی ئاسایش بوە، هەر بەپشتیوانی ئەو مافیایانەی دەوروبەری خۆی كاندید كردوە بۆ پارلەمانی عێراق لەسەرلیستی گۆڕان تا بەهۆی دەرچونیەوە حەسانەی پەرلەمان وەربگرێ و رووبەڕووی دادگا و قانون نەبێتەوە لە تێوە گلانی لە  دۆسیەی سلێمان هەڵشۆی و برایم گەوهەر. 

من دەزانم خەڵك باجی ساویلكەیی و خۆشباوەڕی خۆیانە، بەلام ئایا تێوە گلانی مەسئولەكان لەو دۆسیانە و بونی پشدەر بەرێگای ئاڵتونی بۆ قاچاخچی تلیاك رەوایە بەحەسانەی پەرلەمان دێزە بەدەرخۆن بكرێ؟!!

ئایا قایمەقامی پشدەر بۆچی سكاڵای لەسەر شكاندنی ناوبانگی پشدەر لەسەر ئەو باندانە تۆمار نەكرد؟ بۆچی ئێستا كەوتۆتە مەسڵەت و ناوبژیوانی بۆ ئەو تاوانبارانە؟ بۆچی تا خەڵك نەكەونە نارەزایی كە فێڵیان لێ كراوە هیچ بەرپرسێ لێپرسینەوە و بەدواداچون بۆ وەزع و عاڵی خراپی میللەت ناكات؟ 

گومانەكە بەوەش تۆخ تر بۆتەوە كە ئێستا ئەو باندانە كەوتونە پروپاگەندە بۆ بۆ وەرگرتنی پۆستی پارلەمان و حەسانە بۆ قایقامی پشدەر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە