عیزەت دووری لە کوردستان بووە و هەرگیز عێراقی جێنەهێشتووە

Monday, 16/08/2021, 12:14

5308 بینراوە


کاتی خۆی بەر لە ١٥ ساڵ زیاتر کوردستانپۆست لە رێگای کارمەندێکی پاراستن لە سەری رەش بەناوی (عەدۆ بارزانی) کاری دەکرد و بە نهێنی زانیریی و هەواڵی بۆ دەناردین، ئەو هەواڵەمان بڵاوکردەوە کە عیزەت دوری لە لای مەسعود بارزانی داڵدەدراوە و لای خۆی شاردوویەتیەوە، تەنانەت ئەوەشمان باس کرد، کە عیزەت دوری لە ژێرچاودێری  مەسعودا  لە نزیک خێزان و بنەماڵەی خۆی دایناوە، هیچ کەسێک بۆی نییە لێی نزیک بێتەوە،. زۆر کەس لە پارتییەکان و هەوادارنی دەسەڵاتی کوردی و نووسەر و رۆژنامەنووسەکانیان بە درۆیان دەخستینەوە و دەیانکردین بە کێودا .
 وا ئەمڕۆ حەسەن عەلەوی ئەو هەواڵەی ئێمە پشتڕاست دەکاتەوە، دەڵێت:
-  بە بێ دابڕان، پەیوەندییم بە عیزەت دورییەوە بەردەوام هەبووە هەرچەندە بۆ 50 ساڵیش دەبێت کە وەک رێکخستن کارم لەگەڵ بەعسدا نەکردووە، بەڵام وەکو  بیرباوەڕ  لەگەڵیدا بووم.
 لە پرسیاری ئەوەدا کە ئایا عیزەت دووری دیوە؟  لە وەڵامدا دەڵێت:
- بەڵێ. لێی دەپرسن لە کوێ؟
 لە وەڵامدا دەڵێت:
- لە کوردستان و بۆ (ئەوەش دەڵێت کە بۆهیچ وڵاتێکی تر نەچووە لە عێراق ماوەتەوە).
هەروەها حەسەن ئەلعەلەوی  ئەوەش پشتڕاست دەکاتەوە، کە ترسی لەوەدا نەبووە، کە مەسعود بارزانی عیزەت دوری رادەستی بە دەوڵەتی عێراق بکاتەوە.
وەک لە وەڵامی پرسیارەکاندا  ئاشکرای دەکات، حەسەن ئەلعەلەوی چەندین جار چاوی بە عیزەت دوری کەوتووە. دەڵێت بۆ یەکەمجار ئەو نهێنییە ئاشکرا دەکەم، کە عیزەت دووری هەرگیز لەگەڵ شەڕی عێراقدا نەبووە.

حەسەن ئەلعەلەوی کێیە:

حەسەن ئەلعەلەوی رۆژنامەنووس و بیرمەندی عێراقی و کۆنەبەعسی. لە دایکبووی ساڵی 1936ی  بەغدایە  یەکێک بوو لە بەعسییە سەرەتاییەکانی بەعس بەتایبەتی لەسەردەمی ئەحمەد حەسەن بەکر، بە پاڵپشتی بەعس، گۆڤاری ئەلف با (مجلة الف باء العراقية)ی دەردەکرد. دوای ئەحمەد حەسەن ئەبوبەکر، سەددام بوو بە سەرۆک، ئەو کاتە لە لەندەن بوو، کە سەدام فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ کەسە نزیکەکانی حەسەن عەلەوی دەرکرد و داوای لێکرد کە نەگەڕێتەوە کە گەڕایەوە ئیتر سەددام بۆ مانگێک لە ماڵی خۆی دەسبەسەری کرد،  پاش ماوەیەک عێراقی جێهێشت و رووی کردە سوریا.
وەک لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەڵێتکە ئەو بەعسیی بووە و باوەڕی پێی بووە بەڵام بە فیکر، نەک بە کاری رێکخراوەیی.
پەیوەندیی عەسەن عەلەوی لەگەڵ  بارزانی و تالەبانیدا زۆر پتەو بووە، تەنانەت لە پرۆفایلی لە فەیسبوکەکەی خۆی وێنەی خۆی و جەلال تالەبانی داناوە، یەکێک بە عەرەبی بۆی نووسیوە (انت حيل معجب ب المطي جلال الطالباني) بە کوردی واتا (تۆ زۆر سەرسامی بەو جەلال تالەبانی حی...) 


وێنەی حەسەن ئەلعەلەوی لەگەڵ چەند خائینێکی کورددا


لەگەڵ جەلال تالەبانی

لەگەڵ مەسعود بارزانی

لەگەڵ نەهرۆی کەسنەزان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە