هێزی بزوێنەری مێژوو...  شۆڕش و راپەڕینە، نەک قسەکردن و رەخنەگرتن


ده‌زگای پاراستن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ولێری ده‌كه‌ن

Monday, 08.16.2021, 20:53

3023 بینراوە


چه‌ند رۆژی رابردوو گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌ناوی (خه‌مۆ هه‌ولێری) له‌سه‌ر بینایه‌ی كه‌ناڵی ئاڤاتیفی سه‌ر به‌ ده‌زگای پاراستن، كه‌ ئارین مه‌سرور بارزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ده‌كه‌ویته‌ خواره‌وه‌ و یه‌كسه‌ر گیان له‌ده‌ست ده‌دات ،پاش یه‌ك كاتژمێر ئارین مه‌سرۆر بارزانی پیش گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ل باوك و دایك و خیزانه‌كه‌ی، هه‌رشه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ ده‌نێریت، دەڵێت كه‌ نابێت بڵێن كوره‌كه‌مان له‌ سه‌ر بینایه‌ی ئاڤاتیفی كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ و مردووه‌، ئه‌گه‌ر وابڵێن یه‌كه‌ بەیه‌كه‌تان له‌سه‌ر هه‌مان بینایه‌ ده‌خه‌ینه‌ خواره‌وه‌، ده‌بێت بێده‌نگی لێبكه‌ن، بە دوایدا بری 5 ملیۆن دیناری پێداون، ئەوسا ته‌رمه‌كه‌یان بردۆته‌وه‌ و، به‌ ته‌له‌فۆن ئاگاداری پزیشكی دادوه‌ریش كراوه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌دواد اچوون مه‌كه‌ن و وه‌فاتنامه‌كه‌یان بده‌نێ.

حه‌مید سورچی