هێزی بزوێنەری مێژوو...  شۆڕش و راپەڕینە، نەک قسەکردن و رەخنەگرتن


راگرتنی مه‌سرور بارزانی و خیزانه‌كه‌ی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌مه‌ریكا

Monday, 08.16.2021, 20:59

4187 بینراوە


به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك چوار رۆژ پێش ئیستا ، مه‌سرور بارزانی و خیزانه‌كه‌ی به‌ كور و كچه‌كه‌یه‌وه‌، گه‌شتێكیان بۆ پشوودان ئه‌نجامداوه‌، بۆ ئه‌مه‌ریكا و له‌كاتی گه‌یشتنیان له‌ فرۆكه‌خانه‌ بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر راگیراون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی 10 ملیۆن دۆلاریان به‌ كاش پێبووه‌ و، به‌رێگه‌ی مه‌سره‌فی و ژماره‌ حسابی بانكی نه‌ناردووه‌.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرۆر بارزانی 3 جار په‌یوه‌ندی به‌ بالیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدادوه‌ كردووه‌ و، ئه‌وانیش په‌یوه‌ندیان به‌ (سی ئای ئه‌ی)ه‌وه‌ كردووه‌، به‌ریگه‌ی ده‌زگای ئه‌منی فرۆكه‌خانه‌ ڕیگه‌یان پیداون، پاش ئه‌وه‌ی 4كاتژمیر لیكۆیلنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه‌ و،پیان گووتوه‌ ، ئیوه‌ 5 ملیار دۆلارتان له‌ ژماره‌ حسابی خۆتان له‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌، چ پێویستی دەکرد، 10 ملیۆن دۆلار به‌ كاش له‌گه‌ل خۆتاندا داخلی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ ریگه‌ی ته‌لار فایه‌ق به‌ریوه‌به‌ری پیشووی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولیره‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ و، هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیوا سه‌ربه‌ست ره‌ئیس عه‌بدوللا به‌رپرسی پششووی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولیر پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌.

زه‌مه‌ن مزوری