سیخوریه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆران ئاشكرا ده‌كەم (به‌شی یه‌كه‌م)

Monday, 16/08/2021, 21:20

4507 بینراوە


سه‌مه‌د قه‌ره‌نی

كاتێك له‌ 2009 ئه‌من بوومه‌ هه‌لسوراوی گۆران كه‌م كه‌س هه‌بوو له‌ هه‌ولێر گۆرانیان بیست بیت، ئه‌وكات ئه‌من خۆم و كه‌س و كارم و خزمانمان گۆرانمان هه‌لبژارد، به‌و شیوه‌یه‌ی كۆنه‌ جاش و سیخوری ده‌زگای پاراستنی تێ نه‌كه‌وتیبیت.
دانمان به‌خۆماندا گرت و پر بوو له‌ كۆنه‌ جاش و پیاوی پاراستن و خه‌ڵكی كۆنه‌ به‌عسی.
دوو جاران به‌ كاك نه‌وشیروانمان گۆت، كه‌ له‌ نێو هه‌ولێریه‌كان منداله‌ جاش  و پاراستن ده‌وره‌ی دایه‌و، ئه‌ویش گۆتی په‌له‌مه‌كه‌ن پاكیان ده‌كه‌ینه‌وه‌.
ئه‌وه‌بوو ئه‌وكات ده‌ستی كاروان سالح و چه‌ند كه‌سیك ئاشكرابوو، له‌ دووه‌م خولی هه‌لبژاردن زانیاری هه‌بوو كه‌ دكتۆر محمه‌د حاجی به‌ نیهنی په‌یوه‌ندی كردووه‌ له‌گه‌ل پاراستن و، چه‌ندین كه‌سی فریوداوه‌ و، دوای ئاشكرابوو كه‌ ریباز حه‌ملان و 22 هه‌لسوراوی تری گۆران له‌ مه‌سیف سه‌لاحه‌دین و مه‌خمورو هه‌ولیر، په‌یوه‌ندی یان به‌ پاراستنه‌وه‌ ئاشكرابووه‌و، تا ئه‌وكاته‌ی ریگری له‌ دكتۆر یوسف له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه‌ كرا، پاش ئه‌وه‌ هه‌مووئاشكرابوو!.

چه‌ند په‌رله‌مانتارێك به‌نهینی ببونه‌ سیخوری پاراستن .

له‌كاتێكدا محامی هۆشیار شیركاوه‌یی زۆر دژی پارتی و پاراستن و خودی ژنی مه‌سرۆر بارزانی و كچه‌كانی مه‌سعود بارزانی پۆستی ده‌كرد و، چه‌ندین په‌یج و ئاوانتی علوجی دانابوو بۆ دژایه‌تی و، له‌لایه‌ن چه‌ند هه‌لسوراویكه‌وه‌ پاره‌ی ده‌درایه‌ تا به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی، تا رۆژێك ئه‌من به‌ كاك  نه‌شویروانم گۆت و ئه‌ویش گۆتی په‌له‌مه‌كه‌.
پاریزه‌ر هۆشیار شێركاوه‌یی بابی جاشی مه‌فره‌زه‌خاسه‌و سه‌ربه‌ ئه‌منی شه‌قلاوه‌ بوو، هه‌موو جاریك مپه‌ده‌م رۆكان جبوری ده‌عوه‌تی مالی بابی هۆشیار بوو، تا ئه‌وه‌ی قه‌حپه‌شیان لۆ ده‌برده‌ مارێ چه‌ند سه‌عات ده‌مایه‌وه‌.
هۆشیار شیركاوه‌یی دوای ئه‌وه‌ی پۆست وپاره‌ی وه‌رگرت، وازی له‌ كاری جنیو به‌ مه‌سعود بارزانی هینا به‌لام هه‌ر به‌نهینی له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی مه‌سرۆر بارزانی شتی بلاو ده‌كرده‌وه‌، ئا ئه‌و گۆتی ژنی مه‌سرور بارزانی ناوی سه‌یرانه‌وه‌، خاوه‌نی 300 ملیۆن دۆلاره‌ و، كیشه‌یان هه‌یه‌ له‌گه‌ل ژنی وه‌جیه بارزانی برای و له‌ سه‌ری ره‌ش كردیتانه‌ شه‌رو ده‌عمی سه‌یاره‌ی یه‌كتریان كردیه‌.
لۆ زانیاریتان بابی هۆشیار شیركاوه‌یی ده‌ستی هه‌بوو له‌ سیخور كردن به‌سه‌ر 2 پیشمه‌رگه‌ی حزبی شویعی و دوایش ئیعدام كرانه‌.
هۆشیار شیوكاوه‌یی بۆته‌ گه‌وره‌ی مه‌كۆی گۆران و، له‌ رقانا كاك ئاواره‌ سلیمانی و زیاتر له‌ 500 هه‌لسوراو ئه‌و گۆرانه‌یان نه‌فره‌ت كردوو به‌ چه‌ند به‌یانامه‌یه‌ك وازیان هینا وه‌و، زانیاری زۆر ووردم هه‌یه‌ كه‌ هۆشیار شیركاوه‌یی و كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازركانی و مسته‌فا سه‌ید قادر و دانای وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و، مه‌جید سالح كۆنه‌به‌عس و راویژكاری په‌رله‌مان ، نه‌ك بوونه‌ته‌ پارتی به‌لكو بوونه‌ته‌ پاراستن و، ده‌ستی هه‌موویان كه‌سف بووه‌.
ئه‌مه‌ش به‌لگه‌یه‌ك به‌ریگه‌ی هۆشیار شیركاوه‌یی عه‌بدولجه‌بار مه‌خموری بۆته‌ پاراستن و، له‌سه‌ر داوای هۆشیار شیركاوه‌یی نووسراوی لۆ كرایه‌  تا ریكخستنی پارتی مووچه‌ییه‌كی لۆ ببریته‌وه‌.
ئه‌من له‌ چه‌ند رۆژی تر زۆر شتان لۆ ئاشكرا ده‌كه‌م، به‌س لۆم بلاو بكه‌نه‌وه‌
ئه‌من باسی ئه‌وه‌تان لۆ ده‌كه‌م چۆن له‌ناو مه‌كۆی گۆران له‌ هه‌ولیر كاری سیكس و گه‌مه‌ده‌ست بازی كرایه‌ و هۆشیاری شیركاوه‌یی كردیتی.

سه‌مه‌د قه‌ره‌نی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە