کەلتوری دەمانچە بەشینەوە پیشەی دیکتاتۆرو خەڵکی شەڕەنگێزە

Tuesday, 17/08/2021, 12:27

2936 بینراوە


ئێمە میلەتێکین دەمێکە لەژێردەستی دیکتاتۆرو خەڵکە حوکم دارە چاو برسیەکانی تینوی دەسەڵاتدا ژیان دەگوزەرێنین بۆیە شارەزای کەلتوروڕەفتارو کرداریانین گەر کەسێکی دەسەڵات دار بەلاتدا گوزەر بکات بەئوتمبێل و پاسەوانو ڕەفتارو هەڵسوکەوتیدا بۆتدەر دەکەوێت ئەم کەسەچەندە حەزی لەدەسەڵاتەوشێتو شەیدایەتی ئامادەیە هەموو شتێک بکات بۆئەوەی دەسەڵات وەر بگرێت کاتێک مرۆڤ دەسەڵاتی هەبێت دەیەوێت بەچوار دەورەکەی بڵێت من دەتوانم ڕەفتارو کرداری خودایانەبکەم دەگێڕنەوە سەدامی گۆڕ بەگۆڕی خوێن مژ پیرێژنێکی گوندەکەی خۆی دەبینێت پێی دەڵێت پیرێژن هاوار بکە لەخوداو داوای هەرچیت دەوێت بیکە بزانە پێت دەبەخشێت پیرێژنیش دەڵێت نەوەڵا دیکتاتۆر پێی دەڵێت دەداوا بکە لەسەرۆک سدام بزانم چیت دەوێت باپێت بدەم لێرەوە دەمەوێت تیشک بخە مەسەر دوو لایەن لەیەنی ڕەفتارو هەڵسو کەوت لایەنی هێز ، کاتێک بەوردی تێدە فکری لەهەڵسوکەوتی هەر مرۆڤێک گەر بەوردی سەرنج بدەیت دەزانیت لەناخیدا حەزو خولیای بۆ چیە؟ بۆیە هەمیشە ڕەفتارو هەڵسو کەوت تعبیر لەناخ دەکات، مەگەرلەلای کەسی ئەکتەر نەبێت چونکە ئەکتە هەمیشە ڕۆڵ دەبینێت  کەسی دیکتاتۆرو خۆ پەرست و چاو چنۆک هەمیشە لەڕێگەی هەڵسو کەوتیەوە پەنا بۆ هێز یان ڕەمزەکانی هیز دەبات بۆ ئەوەی تعبیر لە بۆچونی خۆی بکات .کاتێک کەسێک گوڵێک دەبەخشێت ئەوا دەزانی چەندە میهرەبانە بەشێوە گشتیەکەی دەنا هەشە گوڵ دەبەخشێت بەڵام ناخی ڕەش و بۆگەنە کاتێکیش کەسێک ئامێرێکی کوشتن دەبەخشێت دەزانیت چەندە حەزی بۆ دڕندەی و کوشتن و خوێن ڕشتن هەیە ئەوە ئەو کاتەیە کەجەلادو دڕندەکەی ناو ناخی گوزارشت لەخۆی دەکات بۆیە هەمیشە ئەوانەی جەلادن وحەزیان لەخوێنە ئامێری کوشتن دەبەخشن چونکە لەزمانی گوڵ تێناگەن پیشەی خەڵکی دیکتاتۆرو شەڕەنگێز هەمیشە خولیاو حەزیان بۆ ئامێری کوشتنە بۆیە سەر کردە سیاسیە کان هەمیشەپەنا دەبەنە بەر شمشێرو چەقۆو دەمانچە بەشینەوەبەلایەنگرو دەروێشە کانیان ئەم ئامێرانەی کوشتن بڵاو دەکەنەوە ئەوانە دەبەخشن چونکە تعبیری ناو ناخیانە ئیستە بۆتە مۆد هەر دەسەڵاتێکی سیاسی بیەوێت دەسەڵات بگرێتە دەست هەمیشە ئامێری کوشتن بڵاو دەکاتەوە زۆر لەمێژە ئەوکەلتورە هەیە لەناو کورددا پیش هەمو کەس دیکتاتۆری پێشو کاتێک خەڵاتی دەکرد بە هاو ڕێبازەکانی خۆی هەمیشە چەکی دەکردە دیاری دەستی بۆیان ئیستە سەرکردە سیاسیەکان هەمان نەریت دوبارەدەکەنەوە چونکە تاجری خوێن و تلیاکو شەڕن هەمیشەش ئامێرە کانی شەڕو خوێن ڕشتن دەبەشنەوە لەبۆنەو یادە مەدەنیە کانیشدا نمونەی زیندو پافڵ تاڵە بانیە دەگاتە هەروێستگایە دەمانچەو چەک دەستو دیاریەتی بۆ دەروێش و لایەنگرە کانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە