مانگی ئاب ئاوڕێک لە مێژوی پارتی و سەرۆکەکەی

Tuesday, 17/08/2021, 12:32

6735 بینراوە


مانگی ئاب لای پارتی و پارتییەکان و بنەماڵەی بەرزانی مانگی سەروەرییەکانە ، مانگی ئاب دوو بۆنەی هەلگرتووە ، بۆنەیەکیان لە دایکبوونیمەسعود بەرزانی یەو بۆنەکەی تریش ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە ، پارتی لە ماوەی حەفتاو پێنج ساڵی تەمەنی خۆیسەرۆکەکەیدا شکست لەپاش شکست ، تەسلیمبوون ، خیانەت ، دۆڕان هەڵهاتن ، ملکەچی ناپاکی ، گەندەڵی و بێ ئابڕووی ، ویژدانفرۆشتن و بێ موراڵی سیماو دیاردە ناوازەکانی پارتی سەرۆکەکەیەتی ، هیچ بەرزانییەک هەیە خاوەنی ناوبانگی باش و دزو درۆزن نەبێت ؟! کێ لە نەوەکانی مەلا مستەفا هەیە لەسەر حسابی میللەت  خاورنی کۆمپانیا و دەیان ئاپارتمان و ڤێلاو شوقە و سەروەت وسامانەکەی سەدانملیۆن دۆلار نەبێت ؟! مێژوو پێمان دەڵێ ؛ پارتی و بنەماڵەی بەرزانی لە پێناو پاراستنی خۆیاندا  ئامادەن سەدان جاری تر خیانەت بکەن ،هەمیشە ڕۆژگاری پارتی ڕۆژگارێكی پر له‌ قین و پڕە له‌گه‌مه‌ی نابه‌جێی سیاسی و پڕە لە بیرۆكەو رۆحیه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه  بووە، فەرهەنگ وكەلەپوری پارتی و بنەماڵەی بەرزانی پرە لە ناپاکی هانابردن بۆ دوژمنان چاوساغیکردن بۆ داگیرکەران ،مێژووی پارتی مێژوی  دوژمندۆست و هاوخه‌بات شكاندن بووە ، حەفتا و پێنج ساڵە ئەم فەلسەفەو كەلەپورەی پارتی و بنەماڵەی مەلا مستەفا ماڵی کوردی خاپور دەكات و  دەستکەوت و دەرفەتەکان لەبار دەبات ، پارتی زۆر بە سەلیقەش كار بۆ وێرانكردن و خاپوركردنی نێوماڵی كوردی دەكات . 
بە درێژایی مێژووی حەفتاو پێنج ساڵی تەمەنی پارتی و حەفتاو شەش ساڵی تەمەنی مەلا مستەفا لە ١٩٠٣-١٩٧٩ لە پێناو ڕزگارکردنیخۆیاندا بەڵای گەورە گەورەیان بەسەر خەڵکدا هێناوەو خاکی کوردستانیان کردووەتە گۆڕەپانی چاوساغی کردن بۆ داگیرکەران ، دکتۆرمەحمود عوسمان لە کتێبی “ تقیم مسیرة الثورة الکردیة وانهیارها والدروس والعبر المستخلصة منها ١٩٦١-١٩٧٥”  لە لاپەڕە ٣٥ دانوسیویەتی و دەڵێت ؛ ڕۆژێک لە ڕۆژان نە مەلا مستەفا و نە کوڕەکانی بەهیچ شێوەیەک نەچوون بۆ بەرەکانی شەڕ و نەخشەی هیچ شەڕێکیپارتیزانیان نەکێشاوە ، مەلا مستەفا یەکجار چووە بۆ شەڕ ئەویش بۆ بارزان بۆ دەرکردنی شێخ عوسمان و گروپەکەی چووە “ 
ئەیوب بارزانی لە کتێبی “ پوکانەوەی سەرکەوتندا “ باس لە کۆمەڵێک دیاردەی دزێوی مەلا مستەفا بە وردی دەکات ، هیچ شتێک لەبەردەمخەونی مەلا مستەفا و نەوەکانیدا بەهای نەبووە ، نە یاسا نە داب و نەریت و عورف هەر وەک چۆن ئێستا مەسعود بەرزانی و نەوەکانی ڕێز لەیاساو دادگاو پەرلەمان و ناگرن و کار لەسەر بێئیرادەکردنی دادگاو داواکاری گشتی و پەرلەمان دەکەن ! یەکێک لە جوغزەکانی ناو پارتیئەوەیە کە چۆن پارتییە سۆرانییە دەستەمۆکراوەکان پەروەردە بکەن و مەلا مستەفا بپەرستن و سوێند بە گۆڕەکەی بخۆن ! ئەگەر سەیرێکیخێرای ئەو مێژووە بکەین لەو ڕاستییە دەگەین کە مێژووی پارتی جگە لە پاراستنی بنەماڵەی بەرزانی و پیرۆزکردنیان و داتاشینی کەسایەتیهیچ سودێکی بۆ خەڵکی کوردستان تێدا نەبووە ، مێژوو فەلسەفەی پارتی پیرۆزکردنی بنەماڵەی مەلا مستەفا بووە ، بە جۆرێک کە هەمووپارتییەکان چاو لەرەحمەتی مەلا مستەفا و کوڕەکانی ببڕن ! 
پارتی حەفتاو پێنج ساڵە خوێنی خەڵکی بێتاوان دەڕێژن و دەستیان هەیە لە تیرۆرکردنی خەڵکی ئازادیخوازو نوسەران و ڕۆژنامەنوسان ،هەر رۆژەی نۆکەری بۆ دوژمنێکی کورد دەکەن، دەیەی شەست و حەفتاو هەشتاکان هیچ حیز ب بنەماڵەیەک هێندەی پارتی بنەماڵەی بەرزانیدلسۆز و چاوساغ داردەستی شای ئێران نەبووە ! لە ڕۆژگاری ئیستادا هیچ حیزب بنەماڵەیەکیش وەک پارتی بەکرێگیراوی تورک نییە ! وهیچ حیزبێکیش وەک پارتی نێوماڵی کوردی خاپور نەکردووە !
بۆیە مێژووی پارتی و مێژووی مەلا مستەفاو نەوەکانی مێژووی دژە ئازادی وسەرکوتکردنی ئازادیخوازان دۆزی ڕەوای کورد بووە ، شوناسی پارتی هەمان شوناسی بەعسیزمەو فەلسەفەی مەلا مستەفا و نەوەکانیشیهەمان فەلسەفەی سەدامیزمە ، بەعس دەوڵەتی عێراقی لەسەر کەسایەتی سەدامیزم بەرجەستە کرد ، پارتیش لەم مۆدێلەدا هەڵگری هەمانشوناسی بەعسیزمە و هەمان فەلسەفەی سەدامیزم بەرجەستە دەکات و پێگەی هەرێمی کوردستانی بەستووەتەوە بە پێگەی بنەماڵەی بەرزانیو لە ناو بنەماڵەی بەرزانیشدا بە کەسایەتی مەسعود بەرزانی  و پاشان کۆمەڵێک رەمزییان لە بەردەم کۆمەڵگای کوردیدا قووت کردووەتەوە کەهەموو فێڵ و تەکنیکە بۆ داپۆشینی پارتی و بنەماڵەی بەرزانی لە خیانەت و ناپاکی ، دواجار ئەمەیش خۆداماڵینە لە بەهاو لە ئەخلاق و ویژدانو موراڵ ، ئیدی لای پارتی و کورەکانی مەلا مستەفا نە قوماری ڕیفراندۆم عەیبەیە ! نە چاوساغیکردن بۆ تورک و نە عێراقچێتی و کردنەوەیدەرگاکان بە ڕووی بەعسییەکاندا!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە