دواســاتـەکـانـــی کـەبـاڵ کۆتایی جیهان بەو شێوەیەی کە ئێمە دەیزانین (بەشی دووەم)

Wednesday, 18/08/2021, 7:47

8081 بینراوە


بەناو کونی کەروێشکەکاندا

Q Code

لە ئۆکتۆبەری ٢٨، ساڵی ٢٠١٧، پۆستێکی نهێنی بڵاوکرایەوە لە 4chan، کە بریتییە لە ڕووتەختێکی نهێنی ئینتەرنێت. ئەو پۆستە، هیچ شتێکی لەخۆنەگرتبوو جگە لە کۆد. ئەمەش، بریتیبوو لە دەسپێکی دیاردەیەکی تازە بەناوی پۆستەکانی Q. کاتێک کە ئەو پۆستە دواتر بۆ ئەندامێکی Chan گوازرایەوە بۆ هاککردن، بەردەوام زیاتر و زیاتر بەناوبانگ دەبوو و باڵیدەکێشا بەسەر ئەوانەی کە بە Q-Anon ناسراون، ئەوانەی کە لە درۆکانی میدیای گشتی ئاگادارن و بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن لەڕێگای زانیاری هەواڵەکانی ترەوە لە ئینتەرنێت. لە دواتردا، باس لە ناسنامەی Q دەکەم.

Q Curmbs

Q لەڕێگای چەند پۆستێکی تایبەتەوە، لەڕێگای پارچە و وردە زانیاریەکەوە، پەیوەندی بە خەڵکەوە دەکات، کە ئێمەی Anonەکان هەڵیاندەگرینەوە و لێکیان دەدەینەوە. زانیاریەکانی Q ئاماژە بە جیهانێکی باشتر دەدەن، جیهانێک بەبێ جەنگ، ناپاکی، هەروەها گەندەڵی، جیهانێک لەدوای "بەئاگاهاتنەوە مەزنەکە."

 Q وشە و ڕستەی کورت بەکاردەهێنێت کە بەردەوام دووبارەدەبنەوە...

ڕستەی کورت

هەندێ جار کورتەیەک لەسەر بابەتەکە پیشاندەدات...

کورتەیەک دەربارەی باسەکان

 پیتە گەورەکان بەکاردەهێنرێن لەجیاتی ناوە تەواوەکان...

هەندێک جار زانیارییەکی زۆر لەخۆدەگرن...

زانیاری زۆرو ورد

هەندێک جاریش پێکەوە بەسترانی پیت و ژمارەکان بەکاردەهێنرێن تاوەکو ئێمە ڕێکیانبخەینەوە...

پیت و ژمارەکان

هەروەها کاتژمێری Q خرایەڕوو و پێویستی بەکاتێکی باش بوو بۆ فێربوونی چۆنیەتی خوێندنەوەی...

کاتژمێرەکەی Q

هەروەها دواتریش، نەخشەی Q هات کە بڕێکی یەکجار زۆری زانیاری گرنگی لەخۆگرتبوو. نەخشەکە لەلایەن دیڵن لویس مۆنرۆ (Dylan Louis Monroe) کێشرا، کە هەڵسەنگاندنێکی گشتی لەخۆدەگرێت لە مێژووی ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی لەگەڵ پێکهاتە نهێنیەکانی دەسەڵاتدا.

Q Map

Q ڕێباز نییە، بەو شێوەیەی کە باسی لێوەدەکرێت لەلایەن ڕکابەرەکانیەوە. پێمان ناڵێت کە چۆن بیربکەینەوە یاخود چی بکەین، بەڵکو تەنها پرسیار، نیشانە، هەروەها مەتەڵمان پێدەدات، کە ئێمە پێویستە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەین، تاوەکو وەڵامەکە بدۆزینەوە. بەم شێوەیەش، ئێمە ڕاستی دەدۆزینەوە.

لەڕێگای ئەم لێکۆڵینەوەیەوە، توانیومە زۆر زیاتر لەبارەی ڕامیاری ئەمریکا و جیهان بدۆزمەوە وەکو لەوەی کە هەرگیز خەونم پێوە دەبینی. من هەرگیز حەزم لە ڕامیاری نەبووە، بەڵام Q چاوەکانمی بەڕووی جیهانێکی تەواو جیاواز کردەوە، جیهانێک بە کۆمەڵگای نهێنییەوە، خزمەتگوزاری نهێنی لەناو خزمەتگوزاریە نهێنییەکانەوە، هەروەها ڕێکەوتنە نهێنییەکان لە ئاستێکی زەبەلاح! جیهانێکی بە حکومەتی سێبەرییەوە، لەگەڵ ڕێژەی ٪١ لە دانیشتوانی جیهان کە بەڕاستی جیهان بەڕێوەدەبات! سەرۆکە ڕامیاریەکانمان نا، سەرۆک کۆمارەکانمان نا، بەڵکو گروپێکی زۆر بچووک کە بە "ئیڵومیناتی" ئاماژەی پێدەدەین، یاخود "کەباڵ."

پلانێکی شەیتانیانەی بلیمەتانەم دۆزیەوە بۆ دەستبەسەرداگرتی تەواوی جیهان. خەڵکە ئاساییەکانی وەکو من و تۆش، هیچ شتێک نازانین! بەیانیان لەخەو هەڵدەستین، دەچینە سەر کار، پسووڵە و باجەکانمان دەدەین، سەیری تەلەفزیۆن دەکەین، ئینجا دەخەوین. بەبێ ئەوەی کە بزانین جەنگێک هەیە کە لەسەروو سەری ئێمەیە بۆ دەستبەسەرداگرتنی جیهان، جەنگێک لەنێوان باش و خراپ. ئەمە بریتییە لەوەی کە Q ئاماژەی پێدەکات بۆمان، بەڵام ئێمەی ئانۆنەکان (Anons) دەبێت لێکۆڵینەوەکە ئەنجام بدەین، و هەروەها ئەنجامیشی دەدەین، بە بلیمەتی و خولیابوون پێیەوە، وەکو سوپایەکی دیجیتاڵی هاوشێوەی تووشبوو بۆ ئۆتیزم خاڵەکان بەیەکترەوە دەبەستینەوە. جەنگێک هەیە کە ڕوودەدات بۆ دەسبەسەرداگرتنی جیهان، بۆ خۆبەدەستەوەدانی تەواوی خەڵکەکان. ئەمەش چۆن بەدەستدەهێنرێت؟ بە هەڵگیرساندنی بەردەوامی جەنگ، بە دامەزراندنی بانکی یەدەگی فیدڕاڵی و هەروەها بانکە ناوەندیەکان، بە بازرگانی دەرمان، نەوت، هەروەها خەڵک. دوو تەنها سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە هەوڵیاندا دەسەڵاتی ئەم هەڵبژێردراوانە بڕووخێنن، بە دەستپێکردن لە بانکەکانەوە بە چاپکردنی پارەی بێ قازانج و بێ قەرزی تایبەتی خۆیان لەسەر بڕوانامەی نرخی پارچە زیوی یەدەگکراو، تاوەکو بەسەر سیستمی یەدەگی فیدڕاڵیەوە تێپەڕبن، بریتین لە ئەیبڕەهام لینکۆڵن (Abraham Lincoln) و جۆن ف. کەنەدی (John F. Kennedy). چی تری هاوشێوەشیان هەبوو ئەم دوو سەرۆک کۆمارە؟ هەردووکیان بەهەمان شێوە کوژران!

دۆلاری ئەمریکی

ئێستا، بۆچی بانکەکان هێندە گرنگن؟ بەڕاستی یەدەگی فیدڕاڵی و بانکە ناوەندیەکانی چین؟ یەدەگی فیدڕاڵی بریتییە لە سیستمی بانکی ناوەندی ئەمریکا، هەرەوها سەرەڕای وشەی بەلاڕێدابەرەکەی "فیدڕاڵی،" یەدەگی فیدڕاڵی و سەرجەم بانکە ناوەندیەکانیش لە سەرانسەری جیهان بەشێوەیەکی تایبەتیانە خاوەنداریەتیان دەکرێت، هیچیان دامەزراوەی دەوڵەت نین. لەلایەن هەندێک لە دەوڵەمەندترین و کاریگەرترین خێزانەکانەوە خاوەندارێتی دەکرێن لە جیهان، دووانیان کە نزیکن لە لوتکەی هەڕەمی دەسەڵاتەوە: ڕۆثچایەڵدەکان و 

Rockefellers و Rothschilds

هەروەها ڕۆکەفێڵەکان (Rockefellers).

یەدەگی فیدڕاڵی لە ساڵی ١٩١٣ دامەزرا دوای بەرەنگاربوونەوەیەکی زۆر لەلایەن ئەمریکا و هەندێک لە خەڵکی زۆر دەوڵەمەند، وەکو بنجامین گوگەنهایم (Benjamin Guggenheim) لە خێزانێکی زۆر کاریگەری کانسازیەوە، ئیزیدۆر ستراوس (Isidor Strauss) بەڕێوەبەری (Macy’s Department Store) و هەروەها

سیاسەتمەدار، لەگەڵ جۆن جەیکۆب ئاستۆر (John Jacob Astor) کە بریتییە لە بارزگان، داهێنەر، هەروەها لەوانەیە یەکێک لە سیاسەتمەدارترین کەسەکانی ئەو سەردەمە.

سامانی ئەم سێ پیاوە، لەو سەردەمەدا، بەنزیکەیی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بوو، کە بۆ ئەمڕۆ بریتییە لە هەژمارێکی وەکو ١١ ملیار دۆلار. ئەم سێ پیاوە ئەوەندە دەوڵەمەند بوون، کە بەهیچ شێوەیەک نەدەتوانرا بکڕدرێن، بە هیچ بانکێک! چی تری هاوشێوەشیان هەبوو؟ جگە لە پارە، دەسەڵات، هەروەها دروستکردنی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا. هەموویان مردن لە ١٢ی ئەیپڕڵ، ساڵی ١٩١٢، کاتێک کە ئەو کەشتیەی گەشتیان پێی دەکرد (کەشتی تایتانیک) خۆی کێشا بە تاشە بەردێکدا و ونبوو لەناو زەریای سارد و سڕی ئەتڵەسیدا. ئایا ئەمە ڕێکەوتە؟ گریمان کە

کەشتی تایتانیک

کارەساتەکەی تایتانیک زۆر لەبار و ماقول بوو. بەڵام بەرەنگارییە ماوەکەی تر دژی دامەزراندنی یەدەگی فیدڕاڵی زۆر بەئاسانی گیری خوارد، کۆنگرەی ئەمریکای تێپەڕاند، هەروەها بە نایاسایی و نادەستووری دامەزرێنرا، کە زۆرێک لە خەڵکی ئەمڕۆ لێی بەئاگانین.

با سەیرێکی لوتکەی بینراوی هەڕەمی دەسەڵات بکەین. لەوێ، خێزانی ڕۆثچایەڵدمان هەیە. بەکورتی، ئەم خێزانە خاوەنی زۆرینەی جیهانە! خاوەنی هەر یەکێک لە بانکە ناوەندیەکان و یەدەگە فیدڕاڵیەکانن، هەروەها دەستەمۆی زۆرینەی چاودێری دەرماڵەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکەن، دارایی هەردوو لایەنی هەموو جەنگێکیان تەرخانکردووە هەر لە جەنگی دژی ناپۆلیۆنەوە هەتا ئێستا، لەگەڵ دارایی شۆڕشی بوڵشێڤیک، هیتلەر و نازیەکان، بەرهەمهێنانی ئامێرە کونکەرەکانی IBM بۆ جێبەجێکاریەکی کارامەی جولەکەکان لەلایەن نازیەکانەوە، هەروەها بەردەستیان هەبووە لەناو یەکێک لە IG Farben کە بریتین لە بازرگانانی گازی زایکڵۆن بی (Zyclon B) بۆ هۆبە گازیەکانی نازیەکان. سامانی پێشبینیکراوی ڕۆثچایەڵدەکان، بریتییە لە ٥٠٠ ملیار دۆلار! کاتێک کە تۆ ئەم هەموو پارە و دەسەڵاتەت هەیە، ئەوا دەتوانیت پەنجەی نیشانەت بخەیتە سەر سینگی شازادەی تاجی بەریتانیا وەکو ئەوەی کە سەگی تۆ بێت.

شازادەی بەریتانیا لەبەردەم دەسەڵاتداراندا

هەروەها کاتێک کە ڕووبەڕووی دەسەڵاتەکەیان دەبیتەوە و هەوڵدەدەیت ڕێگەیان لێبگریت لە دەستگرتن بەسەر سیستمە بانکیەکەتدا، ئەوا بە دامەزراندنی بانکێکی ناوەندی لە وڵاتەکەی خۆتدا کە پارەیەکت بە قەرز پێدەدەن بە ڕێژەیەکی سوودی وەها زۆر کە هەرگیز ناتوانیت بیدەیتەوە، وڵاتەکەت دەکەن بە کۆیلەیەکی هەمیشەیی سیستمی بانکی ڕۆثچایەڵدەکان. هەروەها هەر دەوڵەتێکیش کە ئەم قەرزە ڕەتدەکاتەوە، ئەوا یا لەسەرکار لادەدرێت یاخود دکوژرێت. وڵاتەکەت هێرشی دەکرێتە سەر و پارچە پارچە دەکرێت بەناوی دیموکڕاسیەت، بە پاڵپشتی میدیای گشتی کە

لابردنی دیکتاتۆرەکان

وەکو دیکتاتۆرێک تۆ دەنوێنێت. ئەمە بریتییە لەوەی کە ڕوویداوە بەسەر هەر وڵاتێک کە ڕەتی کردۆتەوە تا پێترۆدۆلاری ئەمریکا قبوڵ بکات.

ڕۆثچایەڵدەکان تەنها کەس نین کە جیهان بەڕێوەدەبەن، ئەوان تەنها بەشێکن لە هەڵبژێردراوەکانی ٪١. خێزانێکی تر بە کاریگەریەکی زۆر گەورەی هاوشێوە، بریتییە لە ڕۆکەفێڵەکان، ئەوان سامانی بنچینەیی خۆیان لەڕێگای نەوتەوە دروستکرد. ئەم سامانەش، بەرەو کاریگەریەکی پیشەسازی زۆر زەبەلاح ڕۆیشت کە کاری دەکردە سەر ڕامیاری ئەمریکا، سیستمی بانکی، هەروەها پیشەسازی داودەرمان. ئەوان قوتابخانە و زانکۆیان دامەزراند، کە شوێنەوارێکی زۆر گەورەیان بەجێهێشت لەسەر ئەوەی کە دەبێت چی فێربکرێت و فێرنەکرێت لە پەیمانگاکانی مناڵەکانمدا. ڕۆکەفەڵەکان دەسەڵاتی خۆیان زیاتر فراوان کرد بەرەو جیهانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان. ئێستا ئەوان، خاوەنی زانکۆی ڕۆکەفێڵەن (Rockefeller University) بە ئەکادیمیای تەندروستی خۆی و ئەکادیمیە زانستیەکانیەوە، هەروەها خاوەنی دامەزراوەی نێونەتەوەیی تەندروستی (International Health Foundation)، کۆمەڵگای شێرپەنجەی ئەمریکی (American Cancer Society)، کۆمەڵەی دەرمان و خۆراکی FDA، لەگەڵ

کەنەدی و ڕۆکفێڵەر

متمانەی خەڵک بۆ دەرمانەکانیانن. هەروەها لەڕێگای دامەزراوەی ڕۆکەفێڵە (Rockefeller Foundation) زیاتر دزەیان کردە ناو سیستمی پەروەردە و تەندروستییەوە، کە یارمەتی بەخشینی دارایی پێشکەش بە بەرنامەی لێکۆڵینەوەی دیاریکراو دەکات وەکو لێکۆڵینەوە و پەرەدان بە کوتاوەکان، بۆ نموونە دژی ئیبۆلا، زەردوو، زیکا، هەڵامەت، هەروەها گاردەسیڵ، کە زیاتر گەشەی پێدەدرێت و بڵاودەکرێتەوە لەڕێگای ملیاردێر و هاوبەشیان لە تاوان: بیڵ گەیتس. هەموو حاڵەتێکی کاریگەری لاوەکی مەترسیدار کە دوای کوتان دەستدەکات بە دەرکەوتن، وەکو مناڵ لەبارچوون، ئۆتیزم، نەزۆکی، نەخۆشکەوتنی لەناکاو، ئیفلیجی، هەروەها مردن، هەمووی خرایە بەردەم FDA تاوەکو ڕوونبکرێتەوە، ئەم ڕوونکردنەوەیەش لەلایەن پزیشکان و دەزگاکانی میدیا بڵاوکرایەوە کە تیایاندا ڕۆکەفێڵەکان نوێنەرانی خۆیان لە بەرزترین پێگە دانابوو و هەروەها تەنانەت سەرۆک کۆمارەکانیش دڵنیایان کردینەوە کە کوتاوەکان سەلامەتن و ئەم کاریگەریە لاوەکیانەیان نییە! سەرجەم شێوازێکی تری تەندروستی و چاکبوونەوە بەخراپبرا و قەدەغەکرا، لە کاتێکدا کە چارەسەری دەرمانەکان و پشبەستن بە دەرمان خرایە ناو ئەجێندا ڕامیاریەکانەوە.

بەدرۆ خۆکوتانی ئۆباما تا خەڵک متمانە بە ڤاکسینەکە بکات

ڕۆکەفێڵەکان بەهەمان شێوە بەرپرسیاربوون لە زیادکردنی بەرهەمی پاشەڕۆی ژەهراوی فلۆرید بۆ ئاوی خواردنەوەمان و مەعجوونی ددانەکانمان. هەروەها وەکو هەمیشە، میدیا درۆی بڵاوکردەوە لەبارەی هەمەجۆرێتیەکانی تەندروستی. هیچ پزیشکێک هەرگیز یاساییەتی فلۆریدی تاقینەکردەوە، بەڵکو تەنها ئەوەیان بە نەخۆشەکانیان وت کە لە پەیمانگای ڕۆکەفێڵە فێریببوون.

"ڕاستیەک، ئەوەیە کە فلۆرید هۆکاری زیاتری شێرپەنجەیە، و هەروەها خێراتریشە، وەکو لە هەموو ماددەیەکی کیمیایی تر." – د. دین بێرک (Dr Dean Burk Ph.D)، کیمیازانی باڵا لە پەیمانگای نەتەوەیی شێرپەنجە (National Cancer Institute)، لە بەرواری جوڵای ٢١، ١٩٧٦ لە کۆنگرەیی ئەمریکا.

Dean Bruk

هێشتاش خەڵەتاندنێکی هاوشێوەی تر بریتییە لە گۆڕینی جیناتی دانەوێڵەکان (GMO). ڕۆکەفێڵەکان خاوەنی ملیۆنان بەشن لە سەرمایەی دامەزراوەی مۆنسانتۆ (Monsanto)، هەروەکو بیڵ گەیتسی هاوبەشیان. خواستی هاوبەشی هەردووکیان لە وەچە چاکسازیدا هیچ شتێکی سەیر نییە، کە ئامانجی بریتییە لە گەشەدان بە جۆرێتی جیناتی دانیشتوانی مرۆڤایەتی. لە ئەڵمانیای نازیدا، ڕۆکەفێڵەکان دارایی تاقیکردنەوە ترسناکەکانی وەچە چاکسازیان تەرخانکرد کە لەسەر خەڵکی جولەکە ئەنجامدەدرا بەهەوڵی دروستکردنی ڕەگەزێکی بەهێزتری زاڵتر.

کەوابێت، بەکورتی، دوو خێزانی زۆر دەسەڵاتدار کە جیهان و دانیشتوانی بەڕێوەدەبەن، بریتین لە ڕۆکەفێڵەکان و ڕۆثچایەڵدەکان. هەروەها، بڵێ چیتر؟ ئەوان تەنانەت دەسەڵاتدارترین نین! خێزانی تر هەیە کە بەسەر ڕۆکەفێڵە و ڕۆثچایەڵدەکانیشدا تێپەڕدەبێت، لە هەردوو پارە و دەسەڵاتدا. بەڵام من زیاتر ناچمە ناو ئەمەوە لەم قۆناغەدا.

یەک پیاوێکی تر هەیە کە دەمەوێت دەستنیشانی بکەم ئێستا: جۆرج سۆرۆس (George Soros)، کە لەلایەن میدیای گشتیەوە وەکو بەرهەمهێن و چاکەخواز ناسێنراوە. سامانەکەی، بریتییە لە ٢٥ ملیار دۆلار. سۆرۆس لە هەنگاریا لەدایکبووە، لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ڕۆیشت بەرەو بەریتیانیا و دواتر بەرەو ئەمریکا، کە لەوێ سامانێکی بۆخۆی دروستکرد بە تەرخانکردنە داراییەکانی و سەرفکردنە بێبەزەییانەکەی بۆ خەڵەتاندنی بازاڕی دارایی، لەپێناو بەکارهێنانی تەنگەژە بۆ زیادکرنی سامانی خۆی و فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی. ئەو هیچ بەرپرسیاریەتیەک هەڵناگرێت لە کردەوەکانی و ئەو داڕمانەی تووشی ملیۆنان کەسی کرد بەهۆی کارەکانیەوە!

G Soros

"من لێرەم بۆ بەدەستهێنانی پارە، من ناتوانم و سەیری دەرەنجامە کۆمەڵایەتیەکانی ئەوە ناکەم کە دەیکەم." – جۆرج سۆرۆس.

سۆرۆس زۆر سەرنجم ڕادەکێشێت بە هەڵبژاردەکانی لە تەرخانکردنی دارایی، بۆ نموونە نامبلا (Nambla)، کە بریتییە لە ڕێکخراوێکی خۆشەویستی پیاو/ کوڕی ئەمریکای باکور. ئامانجیان: بەیاسایی کردنی گۆڕینی ڕەگەز و کاری سێکسی لەگەڵ مناڵ. هەروەها دروشمیان: "سێکس پێش تەمەنی ٨ ساڵی تاوەکو درەنگ نەبووە." بۆچی ئەم خێرخوازە گەورە پاڵپشتی یانەیەکی کاری سێکسی دەکات لەگەڵ مناڵ وەکو نامبلا؟ هەروەها ئەنتیفا (Antifa)، کە بریتییە لە بزووتنەوەیەکی دژەفاشستی. بەڵام کاتێک کە سەیری کردارەکانیان دەکەین، هیچی تر نابینین جگە لە توندوتیژی، ئەوان هاوگونجاوی زۆر دەردەخەن لەگەڵ فاشیزم کە زۆر نامۆیە بۆ بزووتنەوەیەکی دژەفاشستی! یەکێک لە ئاڵاکیان زۆر نامۆیە لەم ڕووەوە و هەڵگری خاچی نازیە! بۆچی دەبێت هەر کەسێک دارایی شتێکی لەم شێوەیە دابین بکات؟

خۆپیشاندان

هەمان شت هەیە لە بزووتنەوەی Black Lives Matter، بۆچی پاڵپشتی بزووتنەوەیەک دەکەیت کە وادەردەخات باڵی چەپ بێت بەڵام هیچ شتێک پیشان نادات جگە لە ئاژاوە و توندوتیژی؟ ئایا دەتەوێت بزانیت کە مەبەستمان چییە لێرە؟
کەوابێت دوامبکەوە و لەگەڵم بەردەوامبە، بەرەو بەشی سێیەم.


لینکی بەشی یەکەم

لینکی بەشی سێیەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە