دواســاتـەکـانـــی کـەبـاڵ کۆتایی جیهان بەو شێوەیەی کە ئێمە دەیزانین (بەشی سێیەم)

Friday, 20/08/2021, 8:00

6831 بینراوە


‌هێرشی بێگانەکان

ئەو کاروانە کۆچبەرەی کە بەرەو سنووری باشووری ئەمریکا ڕۆیشت لە مانگی چوارەمی ساڵی ٢٠١٨، بەشێوەیەکی زۆر سەرکەوتووانە توانرا لەلایەن میدیاوە بشاردرێتەوە. بەپێی ڕاگەیاندنە فەرمیەکان، ئەو خەڵکانە بەزۆری لە وڵاتی ئەندۆراوە هاتن کە کاروانەکەی تیادا دەستپێکرد، هەروەها دواتر خەڵک لە گواتەماڵا، السلڤادۆر، نیکەراگوا و مەکسیکەوە هاتن. هۆکاری سەرەکیان بۆ جێهێشتنی وڵاتی خۆیان بریتیبوو لە توندوتیژی دەستەی چەتەگەرایی و هەروەها هەژاری.

کاتێک کە من یەکەمین وێنەکانم بینی زۆر سەرسامبووم، بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت کە وێنەیەکی زۆری ئافرەت و مناڵ هەیە، کە ئەمەش هەمیشە بریتییە لە نیشانەیەکی خەڵەتاندنی میدیا و ئەجێندایەکی شارەوەی ڕامیاری، هەمیشە! بیرمەندە ڕەخنەگرەکانی وەکو کیو- ئانۆنەکان

 (Q-Anons) زۆر بەوردی وێنەکانیان پشکنیوە و زۆرێک لە شتەکان یەکیان نەدەگرتەوە. وەکو ئەوەی کە ئاماژەم پێیدا لە بەشی یەکەم، ئەو خەڵکانە دەبوو ٤٥ میل بەپێ ببڕن لە هەر تاکە ڕۆژێکدا بۆماوەی مانگ و نیوێک، بەڵام ئەم خەڵکانە هیچ ماندوو و شەکەت دەرناکەون! هیچ پیس و پۆخەڵ یاخود ئارەقاوی نین! سەیریان بکە،

 جلوبەرگەکانیان پاکوخاوێنە، مناڵەکانیان پاکوخاوێنە، پانتۆڵەکانیان پاکوخاوێنە، هەموویان تێرن، ئەم خەڵکانە ئاوارەنین، هەژارنین، من گەشتم کردووە بەرەو مەکسیک و گواتیماڵا و ئەندۆرا و هەژاریو نەداریم بینیوە، بەڵام باوەڕمپێبکەن ئەم خەڵکانە هەژارنین!...

٤٥ میل لەهەر ڕۆژێکدا بە نەعلەوە؟ یاخود تەنانەت بە پێخواسیەوە؟ بۆچی هیچ بلۆق و سووربوونەوەیەک لە قاچ و پێکانیان نییە؟ ئەی بۆچی ئەوان هیچ شتێکی لەو شێوەیە لەگەڵ خۆیان هەڵناگرن کە پێویستە بۆ گەشتێکی لەم شێوەیە؟ وەکو پێخەف، خواردن، ئاو، ئەی کوان دایبییە هەڵگیراوەکان؟ هەندێک لە خەڵکەکان دەردەکەوێت کە جانتایەکی بچووکیان هەڵگرتبێت، بەڵام زۆر تازە و نوێ دیارن! کەوابێت، چی ڕوویدا؟...

پێشەکی، پاس و ئۆتۆمبێلە کارگوزاریەکان کەوتنەکار بۆ گواستنەوەی هەموو ئەم خەڵکە لە ئەندۆراوە بۆ سنووری ئەمریکا. نەعل؟ هیچ کێشە نییە، تۆ تەنها پێویستیت بەوە هەیە کە ناوبەناو لە پاسەکە بێیتە دەرەوە بۆ گرتنی وێنەیەکی بەکۆمەڵ.

دواتر، بۆ ئەوەی کە زۆرترین خەڵک کۆبکەیتەوە کە پێویستیت پێی هەیە، ئەوا پارەیان پێدەدەیت! سوپاس بۆ هەندێک لە ئانۆنە بەئاگاکان، ئەمە لە دیمەنەکەوە تۆمارکراوە...

دوای ئەمە، بۆ ئەوەی کە ڕووداوەکە کارامەبێت بۆ میدیا، ئەوا تۆ دەستبەندێکی ڕەنگدار دەدەیت بە کارەکتەرە سەرەکیەکان، تاوەکو لەلایەن وێنەگرەکەوە بناسرێنەوە. ڕەنگی جیاواز، و واتای جیاواز، هەمووی کە زانراوە بۆ ڕاگەیاندکارەکان و وێنەگرەکان...

هەندێک لە خەڵکی لەڕادەبەدەر کاردانەوەیان هەیە...

 ئەوانی تریش بەڕاستی باوەڕپێکراون و دەگەن بە ڕاگەیاندنی هەواڵە جیهانیەکان...

ماریا مێزا و پێنج مناڵەکانی بناسە، کە هەر لە ئەندۆراوە دەستیان بە گەشتەکە کرد. ئەو توانی بگات بە سەرجەم بڕگەکانی هەواڵ لەسەر تەلەفزیۆن و باسی تیرۆری دەکرد لەگەڵ ترسی بۆ منالەکانی کاتێک کە چاوەکانیان هەمووی تەڕببوو و خورابۆوە بەهۆی ئەو گازە فرمێسکڕێژەی کە پاسەوانانی ئاسایشی ئەمریکا زۆر دڕندانە بەسەریاندا دەپڕژاندن. بەڵام من سەیری هەموو وێنەیەکی تۆ و کچە جوانەکانتم کردووە، ماریا، هیچ کامێکیان نیشانەیەکی گازی فرمێسکڕێژ دەرناخات!...

ئەم وێنەیە بەڕوونی دەریدەخات کە تۆ تەنها کەسیت ڕۆڵ دەگێڕیت! وێنەگرەکە خەریکی وێنەگرتنە، بەبێ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک گازەکە کاری تێکردبێت و هیچ ترسولەرزێک هەبێت...

با وردتر لەم وێنەیە بڕوانین. وێنەگرەکان لەسەر هێڵی دوکەڵەکە وەستاون و هیچ کێشەیەکیشیان نییە!... 

سەیرکە! کەسێک قوتوویەکی گاز فڕێدەدا. ئایا ئەمە ئاوارەیەکی هاوەڵە...

ماریا بە ڕۆژنامەگەری وتبوو کە کوڕەکەی ڕۆژی دواتر گەڕایەوە ئەوەی کە قوتووە گازەکە بهێنێتەوە و پیشانی ڕاگەیاندنەکانی بدات، بەڕاستی شەرمە بۆ تۆ ئەمریکا!...

هیوادارم کە ماریا زۆر بەباشی پارەی پێدرابێت، بەڕاستی، بەڵام چیرۆکەکە زۆر بێواتایە. خێزانەکە لە ڕۆژێکی تریش وێنەیگیراوە کاتێک کە لە ئۆتۆمبێلە کارگوزاریەکە دێنە دەرەوە بۆ کارکردن لە ڕۆژێکی تر، لە بەردەم کامێرا.

هەروەها قوتووە گازیەکان، دەتوانیت لە هەر دروستکەرێکی کەلوپەلە شانۆگەریەکان بیانکڕیت، یاخود دەتوانیت جۆرێتی بازرگانی پۆلیس بەکاربهێنیت، کە دووکەڵی سپی بەرهەمدەهێنن بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی هەبێت.

کەوابێت، پێموابێت وتەکەی تڕەمپ ڕاست بوو، "هیچ گازێکی فرمێسکڕێژ لەسەر مناڵەکان بەکارنەهاتووە." تەواوی داپۆشینی میدیا گشتی لەسەر ئەم ڕووداوە بەلاڕێدابەر و درۆ بووە! ئامۆژگاری من بۆ بەرهەمهێنەرەکان: جاری دواتر، زیاتر ئاگاداری وردەکاریەکان بن، چونکە ئانۆنەکان بەدواتانەوەن. ئەو ئاوارانەی کە هەزاران میل بەپێ دەڕۆن بەم شێوەیە گەشت ناکەن...

نەعل لەپێ ناکەن، گالیسکەی مناڵانی پەمەیی تەواو تازە و نوێیان نییە، نینۆکەکانیان پۆڵیش ناکەن، نە قژێکی ڕێکوپێک و چاککراویان هەیە...

کاتێک کە ئەوان دەڵێن، وڵاتەکەیان جێدەهێڵن چونکە زۆر هەژار و نەدارن بەشێوەیەک کە ناتوانن تەنانەت خواردن بکڕن، ئەوا بە کامێرای دیجیتاڵی و ئایفۆنەوە پیشانیان مەدە!...

هەروەها کاتێک کە کەسێک فۆتۆشۆپ دەکەین بۆناو وێنەیەک، دڵنیابەرەوە لەوەی کە قاچەکانی لەبیرناکەیت!...

کاتێک کە بەڕاستی دەتەوێت بزانیت چی دەگوزەرێت لە جیهان، ئەوا دەبێت لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بکەیت، هەروەکو ئەوەی کە Q هەمیشە دەیڵێت. ئینجا، بۆت دەردەکەوێت کە چی ڕاستەقینەیە و چی ڕاستەقینە نییە. کاروانی کۆچبەریەکە ڕووداوێکی ڕێکخراوبوو بە هاندەرێکی ڕامیاریەوە. کێ لە پشتیەوە بوو؟ کێ دارایی ڕووداوێکی لەم شێوەیە گەورەی تەرخان کرد؟ جۆرج سۆرۆس! بەرهەمهێنەرە مەزنەکە و چاکەخوازەکەی کە بە نامبلا و ئەنتیفاوە بەستراوە. چۆن دەزانین کە ئەو لەپشتی ئەم بەناو بزووتنەوە کۆمەڵایەتیانەیە؟ ڕاستی، ئەمە نهێنی نییە! بەپێی شیکاریەک لە فایلەکانی، ئەو ٣٣ ملیۆن دۆلاری قازانجکردووە بەتەنها لە ئاژاوەکانی فێرگوسن.

 سۆرۆس بەڵێنی ١٥ دۆلاری لەهەر سەعاتێکدا بە هەر کەسێک دابوو کە بەشداری کرد لە ناڕەزاییە مەزنەکە. لە حاڵەتی کاروانە کۆچبەریەکەدا، هەموو ئەوەی کە پێویستیان بوو ئەوەبوو ڕۆڵی ئەو ئاوارانە ببینن کە بەدوای بەهەشتێکی پارێزراودا دەگەڕێن. پارە، جلوبەرگی تازە، خواردن، یاری مناڵان، هەروەها پاڵەوانێکی هاوشێوەی ماریا مێزا بۆ نمایشەکە. کێ پیشەیەکی لەم شێوەیە ڕەتدەکاتەوە؟

سۆرۆس هەڵەی کرد بەوەی کە بەڵێنە داراییەکانی جێبەجێ نەکرد، بەمەش، ئاواژەی زیاتر دەستیپێکرد! بەڵام ئەمجارە لەلایەن ئەکتەرە بەکرێگیراوەکانەوە کە داوای پارەی خۆیان دەکرد. ئەو ڤیدیۆیانەی بزووتنەوەی ئەنتیفا کە هەمووی هاوار دەکات، "سۆرۆس! سۆرۆس! کوا پارەکەمان؟" بەهەموو لایەکدا بڵاوبۆوە، بەڵام هەمووی شاردرایەوە لەلایەن میدیاوە. کەوابێت، هاندەری سۆرۆس چییە؟ بۆچی کەسێک دەبێت پارەیەکی ئەوەندە لەم بزووتنەوەیە مەزنە و ڕێکخراوانە وەرگرێت؟ بۆ ئەوەی کە وڵات ناجێگیر بکات! بۆ ئەوەی کە جیاوازی دروست بکات! جیاوازی بە ڕەنگی پێست، باڵی ڕامیاری، ئایین، ڕەگەز، خەڵکێکی جیاکراوە زۆر ئاسانە بۆ بەڕێوەبردن، بەڵام خەڵکێکی یەکگرتوو نا.

با بگەڕێینەوە سەر دیاردەکەی Q. هەروەکو کە لە بەشی ٢ باسمان کرد، Q زۆر ئاماژە بە گرنگی یەکگرتن دەدات: "بەیەکگرتوویی دەوەستین؛ بەجیاکراوی دەکەوین." Q ئاماژە بە جیهانێکی باشتر دەدات، بەبێ جەنگ، خیانەتکاری و گەندەڵی، هەروەها ئەگەر پێتخۆشبێت یاخود نا، ئەرکی گەیشتن بەم جیهانە خراوەتە ناو دەستەکانی دۆناڵد ج. تڕەمپ. ئێستا، بەگشتی کاتێک ئەمە بۆ خەڵکی باس دەکەم، بەدترین و کیناویترین سەرنجەکانی وەردەگڕم لە خەڵکەوە. سوپاس بۆ میدیای گشتی، زۆرینەی خەڵکی هۆڵەندی بڕوایان وایە کە تڕەمپ بریتییە لە دیکتاتۆرێکی خۆپەرست. بەڵام با کەمێک باس لە ڕاستیەکان بکەین. تڕەمپ ڕۆیشت بۆ کۆریای باکور، میدیا ڕایگەیاند کە "جەنگێکی ناوەکی دەستپێدەکات!" بەڵام ئەو، بە ئاشتیەوە گەڕایەوە. ٦ ملیۆن پیشەی تازە دروستکراوە لەژێر سەرۆکایەتی تڕەمپەوە. کەمترین ڕێژەی بێکاری هەیە لە ماوەی ٥٠ ساڵدا. تڕەمپ ڕاشکاوانە هێرشی کردە سەر کۆمپانیاکانی دەرمانسازی. گەورەترین بڕینی باجی دروستکرد بۆ سەرجەم چینەکانی کۆمەڵایەتی.

 تەنها سەرۆکی ئەمریکایە کە بەبەلاش کاربکارت. فرمانێکی دەرکرد بۆ پاککردنەوەی زەریاکان، ئایا ئەمەت بیست لە هەواڵەکانەوە؟ نەخێر! میدیای گشتی ئەجێندایەکی ڕامیاری خۆی هەیە، بەڵام لە دواتردا زیاتر باس لەمە دەکەین. لە تێڕوانینی منەوە، یەکێک لە گرنگترین کارەکانی تڕەمپ، بریتییە لە پاراستنی مناڵەکان. ڕاستەوخۆ دوای دەسبەکاربوونی، وتی کەوا بەڕێوەبەرایەتیەکەی جەخت دەخاتەوە سەر کۆتایی هێنان بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، کە بەهەمان شێوە بە "کۆیلایەتی سەردەم" ناودەبرێت. لە دیسەمبەری ٢١، ساڵی ٢٠١٧، تڕەمپ فرمانێکی دەرکرد بۆ دەستگردن بەسەر ماڵ و سامانی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاوین لە دەستدرێژی کردنە سەر یاخود گەندەڵی کردن لە مافەکانی مرۆڤدا. فرمانی زیاتری دەکرد دواتر، بۆ کۆتایی هێنان بە بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە. هەڵمەتێکی مەزن دەسبەکاربوو بۆ پەروەردەکردنی دایک و باوکان و هەروەها مناڵان لەبارەی مەترسیەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە. بەدرێژایی ٢٠١٨ و ٢٠١٩، چەندان دەستگریکردن ڕوویدا. هەزاران بازرگانانی مناڵ دەسگیرکران،

هەزاران قوربانی ڕزگارکران. تڕەمپ بەردەوام ئاماژە دەدات بەوەی کە زۆرینەی قوربانیەکان بە قاچاخ دەهێنرێنە ناو وڵاتەوە لە سنووری باشوورەوە، ئەو ژمارە و پێوەرەکان وەکو بەڵگەی ئەمە پیشان دەدات. ئەو مانگی جانیوەری (مانگی یەکەمی زایینی) کرد بە مانگی هۆشیاری لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە. ئەو خەڵکی ئاگادارکردەوە لە MS13، کە دەستەیەکی تاوانباری بەرپرسیارە لە دەستدرێژیکردنە سەر و کوشتنی زۆرێک لە هاوڵاتیانی ئەمریکی. تڕەمپ سوێندی خوارد کە یەک بەیەک لەناویانببات.

هەروەها ئەو بەردەوام ئاماژە بە کێشەی دەرمان دەدات، لەگەڵ ئەو ملیاران دۆلارە و ژمارە نەژمێردراوانەی ژیان کە پێویستیەتی لەهەر ساڵێکدا. بەردەوام هاوار بۆ دیوارێک دەکات، هەرشتێک کە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و دەرمان کەمبکاتەوە بەهەر ڕێژەیەک.

 بەڵام میدیا گشتی، هەمیشە وتەکانی بەلاڕێدا دەبات، وەکو ئەوەی کە وادەربکەوێت ئاوارەکان پێشوازیان لێناکرێت. من سەیری چاوپێکەوتنەکانیم کردووە چەندینجار، دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە کە بەپێی سەرۆک تڕەمپ، ئاوارەکان گەورەترین پێشوازیان لێدەکردێت! بەڵام دەبێت یاساییانە بێنە ناو وڵاتەوە. ئەوەی پێکەنیناویە ئەوەیە، بیڵ کڵینتن، هیلەری کڵینتن، باراک ئۆباما، هەموویان داوای دیوارێکیان دەکرد لەسەر سنووری باشوور. دەستووری دیواری پارێزیراوی ساڵی ٢٠٠٦ (Secure Fence Act 2006)، کە لەلایەن کۆنگرە قبوڵکرا و هەروەها لەلایەن سەرۆک کۆمار جۆرج بوش واژۆکرا (هەروەکو دەردەکەوێت لە وێنەکەی خوارەوەدا). هیچ کێشەیەکی نەبوو ئەو کاتە، بەڵام ئێستا، تڕەمپ بۆ داواکردنی ئەم دیوارە ڕقی لە ئاوارەکانە؟

با بگەڕێینەوە سەر جەنگی تڕەمپ دژی بازرگانانی مرۆڤ. بۆ چەندان ساڵ، ئەو کەسانەی کە بە نهێنی کاردەکەن لە بەرزترین ئاستەکاندا، خۆیان ئاشکرا کردووە و هەنگاویان ناوە بەرەو پێشەوە بۆ دانپیانان لە بازرگانیکردن بە مناڵەوە بۆ هەڵبژێردراوەکان. ئەمە شتێکی تازە نییە، تەنها ئەوەیە کە پێشووتر مامەڵەی لەگەڵدا نەکراوە. کاتێک کە من باسی ئەمە دەکەم لە پێشکەشکردنەکانمدا، خەڵکی نایانەوێت بیبیستن، نایانەوێت سەیری ئەم وێنانە بکەن، منیش بەهەمان شێوە نامەوێت سەیریان بکەم و واق وڕماوم. بەڵام ئەمە وتە ناودارەکانی ئەڵمانیەکانم بیردەهێنێتەوە ڕاستەوخۆ دوای جەنگی جیهانی دووەم، دوای ئەوەی کە ڕووبەڕووکرانەوە بە پارەدان بۆ پرسیارکردنی ئەوەی کە چۆن ڕێگەتدا دڕندەییەکانی نازیەکان ڕووبدات؟ بۆچی هیچت نەکرد؟ وەڵامەکە هەمیشە ئەوەبووە کە نەماندەزانی! بەڵام بەدڵنیاییەوە دەیانزانی، تەنها ئەوەبوو کە زۆر مەترسیدار و سامناکبووە بۆ ئەوەی کە ڕایبگەیەنن و شتێک بکەن لەباریەوە! بەڵام من چیتر ڕووم وەرناگێڕم، ئەم مناڵانە بە نکۆڵیکردنی ئێمە ناپارێزرێن، بەڵکو بە کردارەکانی ئێمە دەپارێزرێن. کەوابێت، بۆ خاتری خودا، بەردەوامبە لە سەیرکردن، ئێمە تەنها هیواین کە ئەوان ماویانە.

بازرگانیکردن بە مناڵەوە بۆ هەڵبژێردراوەکان، ئەمە، گەورەترە لە حەزکردن لە مناڵ لەڕووی سێکسیەوە. ئێمە باسی ڕێکخراوێکی زۆر گەورەی تاوانباری دەکەین کە مناڵەکان دەڕفێنێت و دەیانفرۆشێت بە کارگێڕانی پلە بەرزی وەکو سەرۆک شارەوانیەکان، دادوەرەکان، هەروەها سیناتۆرەکان، سەرۆک کۆمارەکان، هەروەها تەنانەت شاهانەییەکان. ئایا پێتوایە کە ئەمە زیادەڕەوییە؟ وادەزانیت کە ئەمە تەنها بیردۆزێکی پلانگێڕیە؟ کەوابێت، خۆت بۆ ڕاستیەکی پلانگێڕی ئامادەبکە، لە بەشی چوارەمدا.

کۆتایی بەشی سێیەم.

لینکی بەشی یەکەم

لینکی بەشی دووەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە