بۆچی هەموویان لە ئاست تالێبان هاتنە سەرچۆک

Friday, 20/08/2021, 20:21

6791 بینراوە


پێیان ووتین چاوتان بنوقێنن و نوێژ بکەن، چاومان نوقاند و نوێژمان کرد، کە چاومان کردەوە، کتێبکیان داینێی و ووڵاتەکەمانیان دزی، دێمۆند توتو.
ئەوەی لە سەرجەم مەدیاکانی جیهانیدا دیبینیت و گوێت لێیان دەبێت،دەربارەی گەڕانەوەی تالیبانەکان بۆ دەسەلات، بەزەردە خەنەکەی عەلی باپیری و هاوئاوازەکانیانیەوە، سەراپایان دیگماگۆگی و سینارێۆی لە خشتەبردن و چەواشەکارییە، ڕاستیەکەی ئەوەیە دانووساندن بۆ گەڕانەوەی "تالبان" دەرپەڕاندنی دەسەلاتە دیموکراسیەکەی سەرۆکی پێشووی "ئەشەرف غەنی" سەراپای بە ڕیکەووتنبووە، لە نێوان خوودی "ناتۆ" و تالیبان ئەمەش هەرلە پێش سەرۆکی ئێستا ئەمەریکا"جۆ بایدنەوە، واتا لە قۆناغی دەسەلات "ترامپە" شێتەوەیە کە بانغەی بۆ داڕژیکراوە، ئەوەش لەبەر ئەوەی کە تالیبان دەستکردی "پاکستانە" و پاکستان ڕێبەرایەتی ئەو ڕەووتە نوێیەی توند ڕەوی ئیسلامی سیاسی ناوچەکە دەکات، ئەمەش نەک هەرلە قۆناغی "یەکێتی سۆڤێتەوەیە، بەڵكوو ڕیشەی زۆر لەو قۆناغە کۆنترە و دەگەڕیتەوە بۆ کاتی دامەزراندنی " دیۆبەندیەکان، ساڵی ١٨٥٧" بەڵام لەگەڵ ڕۆژگار و قۆناغەکان گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە، بەپێ کات و جێگاو گۆڕانکاریە مێژوویەکانیان، بەتایبەتیش "دێۆبەندیان" جێپێیەکی دیاریان هەیە، لەناو جوڵانەوەی 
ئیسلامی سیاسی، چوونکە، گەورەبوونی بزووتنەوەی دیونەبیەکان زیاتر لەناو "پەشتونیەکان" پەرەی سەندووە، ئەمەش وایکردووە، کەوەک دابەشکردنی بڵاو بوونەوەی ئە بیرۆکە ئیسلامیە سیاسیە نیوەی بکەوێتە پاکساتان و نیوەی دیکە هاو سنوور لەگەڵ ئەفغانستان بێت و ئاراستەکردنیان سانا بێت بۆ دەسەلاتدارانی پاکستان، نامەوێت کەزیاتری لەسەر بڕۆم تا لە ناوەڕۆکی باسەکە دوور نەکەمەوە، خۆت دەتوانێت لە و لینکەی سەرەوەدا، تەواوی زاناریەریەکان بخوێنێتەوە.
پاکستان ئاگادارای بەرەو پێشچوونی تەکنەلۆجیای سەربازی و چینیە، بەهەمان شێوە تورکیاش، بۆیە ئەم کۆمەڵە وولاتە کە وەک جاشی بەکرێگیڕاوی ئیمریالیزم، هەمیشە ملکەچ بوون، چرای بەختیان لەگەڵ چین و ڕوسیا بەدینەکردایە، هەرگیز ڕوویان لە چین و ڕوسیا نەدەکرد، چوونکە دووڵات یان دوو دەسەلات هەروەک هەموو دەزانین، ڕێک ڕۆڵی جاسێان بینووە بەدرێژای مێوو دەستەمۆکراوون، تەنانەت هەروەک چۆن ئیمپریالیزم نازی تورکیای فاشی دەکێشێ و لەهەموو تاوانەکانی بێدەنگە، بەهەمان شیوە، ناتۆ ڕێگەیدا کە پاکستان دەستی بگات بە "بۆمی ئەتۆم" هەر هەمان نازکێشانەکەیە، کە پاکستان وەک تورکیا تانجی ڕاویان بووە، ئەگینا پاکستان هاوشێوەی تورکیا هەمیشە نۆکەری ئیمپریالیزم و بووە، پاکستان، تورکیا ،سعودیە، قەتەر دەیان سەدان ووڵاتانی دیکە کۆمەڵە کەسانێک دەیانبەن بەڕێوە کەلە خەمی بنەماڵەکەی خۆیان هاوشیوە دەسەلاتای پاشایەتی ئەوەی بەلانەوە گرنگ نەبێت خاک خەڵکە، هاوشێوەی خێڵی مچە بارزانی و بلەی ئەحەڕەش، هەر بۆ نموونە گەلەکەمان لەوپەڕی نادادی بێسەروبەری ئاینندە نادیاریدا دەژی، بەلام بۆخۆیان لەئەوپەڕی بەختیاری شەلاتیانە دەژین، ڕیک وەک سای سعودیە، یان شای گۆڕبەگۆڕی ئێران،"فەرح" لەبیرەوەرەیەکانیدا نووسیووە، کە شا فڕۆکەی تایبەتی هەبو بۆ هێنانی گۆشتی کیسەڵ، یان بۆ هنانی کچە خرپنەکانی ئەوروپاو جیهان، گەلیش لەگیانئەڵادا دەژیا، بی نان و ئاو کارەبا، بەکورتی کاتێک وەزیری کشتووکاڵی پاکستانی دەبینێت کە چین بەڕیوەیە کە تەواوی بیابانەکانی چین شین دەکات، کە ڕووبەری بیابانەکانی چین دوو هێندەی دانیمارک دەبێت، ئەم کارە سەرنجی وەزیری کشتوکاڵی پاکستان ڕادەکێشیت وکاریگەریش لەسەر سەرۆک وەزیران و پاڵپشتی جاندنی٣،٥ ملێۆن درەخت دەکات، بەڵام لەهەمانکاتدا "مەلاکانی دۆلار دەستبەجێ لێیان رادەپەڕن خەڵکە هەژاربیرەکەیان لێهاندەدەن و یەکە بەیەکە نەمامەکان هەڵدەکەنن.
واتا هەوڵدان بۆ دژایەتی پاکستان وتاڵیبان یان ڕێگیری لەو ڕیکەووتنەی پاکستان و تالیبان و ڕوسیا چین، کەبەڕیوە کە پەوەندی دەمێکە دەستی پێکردووە لەوکاتەوە، کە پاکستان و چین و ڕوسیا ڕێکەووتوون، کە هەوار بگوێزنەوە لەناتۆوەو بەرە و وارشۆی کۆنە هەوار، هەروەک ئاشکرایە ئیتر هیچ ناکۆیکیەک نەما لە نێوان ڕوسیا چین، چوونکە لەکاتی سۆڤێتدا زۆرجار گەیشتەنە ئاستی پێکددان، هەر بۆیە ئێستا ناتۆ بەهەمووشێوەیەک نازی تالیبان دەکشێن، ئیتر ئەگەر داوای هەرچی بکات، ئەوا بۆی بە چۆکدا دەچن، هەر بۆیە باوەڕ نەبە "بۆریس جۆنسۆن" بکە کە ئەڵێ ئێمە چاوەڕیی کردەوەیان دەکەین نەک گووتاریان، هەروەها باوەڕیش بەکەنەداو خوودی "جۆبایدن" یش مەکە هەرچی ئەڵێت، سەراپای چەواشەکاریە، گوێ لە"جێمس جۆیس" ئەڵێ مندالەکانتان فێربکەن تفف لە سیاسیەکان بکەن.
تەنها نموونەیەک زۆرینەمان تا ئێستا وامندەزانی کە ئەوە "ئەدیسۆنە" کە کارەبای داهێناوە، لەچی لە ڕاستیدا سەرجەم داهێنانەکانی ئەدیسۆن سەراپای لە "تیسلای" دزیووە، زۆر بەکورتی پرۆسەی گەڕاندنەوەی تالیبان زۆر دەمێکە دەستی پێکردووە، نەک ١٥ ئۆگۆستی ٢١٢١، بەڵکوو ئەوەی لە ١٥ ئۆگۆستی نمایشکرا، دوا پەردەی شانۆکەیە، کە دەیانەوێت کە پاکستانو تالیبان ژێوان بەکەنەوە و بیان گەڕێننەوە بۆ ماڵی کۆنە زاوا، بەم زوانە دەبینن و دەبسیتین کەئەگەر تەواو بێهوابوون لە گەڕانەوەی پاکستان و تالیبان بۆ ماڵە گەورەکە، ئەوا دەهۆڵی تیرۆریست و پیلان تەقاندنەوە و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و مافای ژن دەبیستین لە مەدایاکانی جیهانەوە، بەڵام ئەگەر پاکستان و تالیبان گەڕانەوە باوەشی ئیمپریالیزم، ئەوا دەبینن ئیتر ئەگەر ڕۆژانە هەزران کیژۆڵە سەنگەسار بکەن یان ڕۆژانە هەزران ڕۆژنامنووس بەخۆیان قەڵەم و کامێراکانیانەوە بسووتێنن، ئیتر کەس هەواڵیانبیستێت، تەنانەت " ڕومیت، ڕوداوو" وەکەی دەڤەرەکەی خۆشمان باسی دوستەم بەهیچ شێوەیەک ناکات.
بەڵام لەبەرت ئەوەی کە کوڕەکەی ئەحمەد شا مەسعود، بەتەمایە کە دژی تالێان بوەوستێتەوە، پێناچیت کە ناتۆ بتوانێت کە پاکستان وتالیبان بەرەو باوان بکاتەوە. 
جا بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە سەراپای ئەوەی کە دیتمان و بیستمان درۆی شاخدار و چەواشەکارین، بە چەند نموونەیەک لە گەواهی خۆیانەوە دەست پێدەکەین، یەکەم تیرۆرکردنی دوو سەرۆکی "پەنەما" و زیندانکردنی سێهەمیان، بە بەهانەی گوایە نەرکۆتیا"مادەهۆشبەرەکان" دەچینن و ڕەوانەی ئەمەریکای دەکەن، "جۆن پیکرکەنس" یەکێکە لە کەساتیەکانی
خودی "سی،ئای،ئەی" کە ناودارە بە "بکوژی ئابوری" هەرخۆشی بەڕێوەبەری پڕۆژەو پیلانەکانە، بەدانپیانانی خۆی، لە کتیبەکەشیدا بەناوی بکوژی ئابوری هەمان دانپیانانی ئاشکراکردووە، کە نەخێر ئەوە ڕاست نیە، کە سەرکردەکانی پەنەما نەرکۆتیکایان چاندبێت و ڕەوانەی ئەمەریکایان کردبێت، بەڵکوو ڕاستیەکە ئەویە کە وەزیری دەرەوەی "جۆرج شۆڵتز" ئەوکاتە کەلەم ماوەیەی دوایدا تۆپی، داوای لەهەر سی سەرکردەکەی پەنەما کرد، کە پڕۆژەی دروستکردنی کەناڵە ئاویەکەی کەبەتەمان دروستی بکەن، بیدەنە کۆمپانیاکەی بەناوی "بێکچڵ" خۆی خاوەنەیەتی، بەڵام پەنەماییەکان ووتیان نەخێر، نایدەن و دەیدەینە کۆمپانیا "ژاپۆنیەکان" بۆیە دوو سەرۆکی یەک لەدوای یەکی پەنەمایان بە پیلان کوشت و سیهەمیشیان " دانێڵ ئۆتێگا" لە کۆشکی کۆماریەکەیدا گرت و زیندانیانکرد، ئەمەی باسمان کرد دانپیانانی یەکێک سیخوڕە باڵاکانی خودی سی ئای ئەیە.
دووەم لەبەرانبەریشدا "گێری وێب" ئەو ڕۆژنامە نووسە بەناوبەنگەی ئەمەریکایە کە ئاشکرای دەکات، لەبەڵگەکانی بەناوی"کیل زە ماسنجەر" کە ئەویش ئەڵێ نەخێر ئەوە خوودی "سی،ئای،ئەیە" کە شەتڵی نەرکۆتیکا دەچێنێت خۆشی دەیفرۆشێت، هاوڕێکانی گیری وێبیان ئاگادار دەکەن و پێی ئەڵێن واز بێنە دەکوژن، خۆت باشتر دەزانیت کە سی ئای ئەی دەسەڵاتداری هەرەباڵای ووڵاتە و هیچیت پێناکرێت، بەداخەوە سی ئای ئەی نامردانە تیرۆری دەکەن و دوایش ئەڵێن خۆی کوشت، ئەم لینەکی خوارەوە دێبەت و باسێکە لەسەر ئەو تیرۆرکردنەیە، دەیان بەڵگەی دیکەش هەیە، هەروەها فلیمی دۆکۆمێنتاریش زۆرە، بەڵام هێندە بەسە کە لەکەناڵێکی ناودارەوە باس لە ڕووداوە دەکەن.
سێهەم تاوانبارکردنی "معمەر قەزافی" بە خستنە خوارەوەی "فڕۆکەی لۆکەربی، ساڵی١٩٨٨" خانمی "سۆزان لیندارۆ" کە نوێنەری خودی ئەمەریکابوو کە سەرپەرشتی خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ناوبراوبکات، سۆزان خانم ئەڵێ ئاگاداربووین کە کێ فڕۆکەکەی خستەخوارەوە، بەڵام سی ئای ئەی لەلایان باشتربوو کەبەسەر لیبایادا بهێنن، خانمی سۆزان ئەمەی  بۆقووت نەدرا، بۆیە لە دەسەلات یاخی بوو، سەرەتا٢٥ ملێۆن دۆلاریان دایە کە بێدەنگ بێت ونهێنیەکان ئاشکرا نەکات، بەڵام سۆزان خان زیاتر یاخی بوو، ئەم جارە سی ئای ئەی هەوڵی کوشتنیدا، لەوەشدا بە شیوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕزگاری بوو، ئەمجارەیان بەکەڵەگای تاوانباریان کرد بە سیخوڕی کردن بۆ سەدام و ٢٥ ساڵ زیندایان بۆ بڕیەوە، بەلام فشاری ئازادیخواهان و ویژدان زیندووەکان دەسەلاتیان ناچارکرد کە ئازادی بکەن، ودەسەڵات ناچار بێت،کە بڵێن لەبەر ئەوەی تێکچووە، نەخۆشی دەروونی هەیە ئازادی دەکەین، وەی ماشالله کە مرۆڤ دۆستن، ئەوەش چاوپێکەوتنیەتی بە عەرەبی.
خۆ لە پەلاماردانی ئەمەریکا بۆ سەر عێراقیش ٤٠٠٠ سەربازی ئەمەریکای تێدا کوژرا، لەسەر ئەوەی کە سەدام چەکی کۆکوژی هەیە، کەچی هەموو کون و کەلەبەری عێراقیان دوای ڕووخاندنی سەدام پشکنی هیچیان نەدۆیەوە، تەنانەت"هانس بلیکس" سویدی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەبەرگای "یوئێن" پێش پەلامارەکەی ئەمەریکا بۆ سەر عێراق، گەواهیدا کە لە پشکنیەکانیاندا هیچیان نەدۆزیوەتەوە، کەچی هەر لێشیادا، هەرچەندبە پەلامارەکەی  ئەمەریکا، گەلانی عێراقیان ڕزگارکرد لە خوێنخۆرێکی وەک سەدام، بەڵام بەداخەوە هەزاران سەدامایان لە جێگای دانا،( مام هۆچیمینە ڕاستی فەرموو کە ووتی: هەرکات کە ئیمپریالیزم ڕووبکاتە هەر جێگایەک، ئەوا پێش هەموو کارێک ئەخلاق لەو جێگایە ووردووخاش دەکات)،  هەموومان ئاگادارین کە تەنها لە بنەماڵەی مچە بارزانی سەدان سەدامیان بۆ چاندنین، کە ئێستا زۆرینەی گەلانی عێراق خۆزگە بەسەدام دەخوازن.
لەهەر هەمووی سەرنج ڕاکێشتر، بە دیدی خۆت ببینە کە "جەنەڕا: ویسلی کلارک" بە ١٠ ساڵ لە بەهاری عەرەبی ئەڵێ: بە ڕیکەوت لە پەنتاگۆن ڕێکەووتی وەزیری
https://www.facebook.com/100002807030890/videos//

دەرەوەی ئەوکاتەی ئەمەریکام کرد، ڕامسفێڵ پێی ووتم حەزدەم بزانیت کەبەم زوانە پێنج وولات دەڕوخێنن، کلارک دەپرسێت، ئایا پەیوەندیان بە ١١ سێپتامبەرەوە هەیە؟ ڕامسفێڵد لەوەلامدا ئەڵێ نانانا نەخێر، دووبارە کلارک ئەڵێ ئەی بۆ ڕامسفێڵد ئەڵێ نازانم، هەروەها پاش ماوەیەکی دیکە دیکلارک دووبارە ڕیکەووتی ڕامسفێڵد دەکاتەوە، لێی دەپرسێت ئایا بەرپرسان لەسەر بڕیاری خۆیان ماوون؟ رامسفێڵ ئەڵێ خراپتر، ئێستا بوو بە ٧ ووڵات.
ئەوەی جێگای نیگەرانیە، لەو کۆنفرانسەدا سەدان ڕۆژنامەوانو تێڤی بەشدارن، کەچی هەموو پیدەکەنن، "چارلی چاپلن" ئەڵێ ویستم خەڵک لێم تێبەگەن، بەداخەوە خەڵک بەس پێکەنی.
ئەم کەسانەی کە ماوەی ٢٠ ساڵە تالیبان ڕاو دەنێن و ناویان ناون تیرۆریست، ماوەی دوو ساڵە، هەرهەمان کەسایەتی لە قۆناغی دەسەلاتەکەی"دۆنالد ترامپ"دا، دەستیانکرد بەگفتووگۆو و ناوەڕاستی ئۆگۆستی٢١٢١ هەمان گروپی تیرۆریستی تالیبانیان گەڕاندەوە دەسەلات خۆیان بە شکاوی پیشانی جیهاندا، ئەمانەی ئێستا نەوەی هەمان ئەو کەسایەتی و ناوەندە بڕیاردەرەن کە ٥٠٠ ساڵ پێش ئەمڕۆ بە زۆرە ملێ گەلانی ئەفەریقایان دەگەیاندە کارگەکانی خۆیان وەک کۆیلە کاریان پیدەکردن، هەتا ووزەیان تێدا بمایە، ئەو قۆناغەش هەتا ساڵی ١٨٥٠ درێژەی هەبوو.
لەدوای ئەو قۆناغەشەوە ئەمجارەیان هەمان نەوەی ئەو دەستەو تاقمە گەیشتنەوە تەواوی خۆرهەلاتی ناوەڕاست بە ئەفریقاشەوە، ئەمجارەیان لەهەر ووڵاتێک نوێنەری خۆیان دروستکردوو، ئیتر وەک دۆشین وولاتەکەیانیان دۆشین، هەتا سەرەتای سەدەی ڕابردوو، ئەوکاتەی کە ئیتر نەوت بووە گرنگترین بەرهەم هێنەری ووزە، ئەوەش ئەوکاتەی کە دوو زنا "ئەبرەهام گیسنەری کەنەدی" و "جێمس یۆنگ"ی ئەمەریکەی توانیان "شلەی هایدرلۆکی کاربون" بەدەست بخەن، بەڵام بۆ ئەوەی کەدەست بەسەر تەواوی گێڵگە نەوتەکانی دەڤەرەکەماندا بگرن و دەبوو لەدەست عوسمانیەکانی دەربهێنن، پێیوستیان بە پیاوە ئاینەکان بوو، یەکەم لە ڕووی سەربازیەوە "لۆرانسی عەرەبی" و لەڕووی سیاسیەوە "همفر" وەک ئەمڕۆی تالیبان بردە پێشەوە و عوسمانیەکانیان ڕووخاند، هەرچەند دەرکردنی عوسمانیەکان کردنەوە دەرگایەکی بەختەوەری بوو بۆ گەلانی دەڤەرەکە، چوونکە عوسمانیەکان لەکوشتن و بڕین زیاتر هیچیان بۆ دەڤەرەکە نەهێنا، جگە لە خوێنڕشتن، هەرچەند ئیمپریالیزمی نوێش باشتر نیە، بەڵام هەناسەدانێکی تێدایە، چوونکە هەرهیچ نەبێت ئیمپریالیزمی نوێ خوێندەوارە. لەگەڵ بەرەو پێشچوونی ڕۆژگاریش ئەو قۆناغەش کۆتای هات، چوونکە بیری ئیمریالیزم لووتی تەقی بەلووتی بیری نوێی سۆسیالیستی لە شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە، ئەوەش وایکرد کەلەسەر دابەشکردن یان دزینی سامانی گەلانی دەڤەرەکە دوو جەنگی جیهانی وێرانکەریان بەرپاکرد، کە سەرجەم جیهانیان پێوە سووتاند.
دەرووناسانی ئیمپریالیزم ئاگاداربوون و دەیانزانی کەکەی گەلانی عەرەب دژ بەدەسەلات ڕادەپەڕێت و دێتە مەیدان، بۆیە بە "لێدانی پێش کات " ،
preemptive strikes
 سەریان لە ڕاپەڕینە شیواند، ئەوەش بە هێنانە پێشەوە پیاوە ئاینەکان، لەکەس شاراوە نیە، هەموومان هێشتا بیرمان ماوە کە سەرچۆپی ئەو دەرییای خوێنە"یوسف قەرەزاوی" بوو، پاش ووردە ووردە مەلا چڵکاوخۆرەکان دوایان کەووتن و قێزەوترین فەتوامان لە زارە بۆگەنەکەیانەوە بیست، بۆ نموونە سوار بوونی خوشک و دایک و برا، تەنانەت هەموومان بیستمان و بە ڤیدێۆ بینمان کە قومبەلە خستەن ناو کۆمەوە حەڵاڵە.
کاتێک کە "هیلاری کلینتۆن" لە کتێبەکەیدا، "کاری سەخت" دان بەوەدا ئەنێت کە ئێمە داعشمان دروست کردووە، خۆ خۆی نەهات کە مەلاکان کۆبکاتەوە و وانەی خۆتەقاندەوەیان فیر بکات، یان فەتوایان بۆ دەربکات، بەڵکوو ئەوە مەلاکان بوون،
https://www.aparat.com/v/zMgGo/

باسی "حامورابی" ناکەین، هەر دوێنبوو، کە مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی، ئەو ناکەسی نامەردە بە ڕۆژی نیوەڕۆ بێشەرمانە خۆی کرد قەڵغانی خوێنخۆرێکی بێوژیدان و چەتەی وەک ئەردۆغان، هەموومان ئاگاداری کە مەلا عەلی قەرەداخی چ جانەوەرێکە، ئەویش بێئابڕوانە لەشفرۆشانە ئەو دەریای خوێنەی هاوزمانەکەی خۆی و هاوار و ئازاری هاوزمان دوایش گەلێک موسڵمانی نابیستێت و نابینێت، بەداخەوە هەموو بیستمان و بینیمان کە ناوگەڵ بۆگەنێکی وەک عبدولەتیف چی کرد بە بەرچاوی هەموومانەوە، کەچی دوای ئەو تاوانە قێزەونەی، هێستا ڕەشۆکیەکان شانی ماچ دەکەن، ئەمەوێ بڵێم ئەمە بەرهەمی مەلاکانە.
پێش چەند ساڵێک هەژار بیرێک تەلەفۆنی بۆکردم تکای لێکردم کە ڤیدێۆیەکم بۆ دەنێرێت، لێی وەربگرم و تەماشای بکەین پێکەوە، کە لە ڤیدێۆکیکە لە تێڤیکانی کوردستانەوە کۆپی کردووەکە نامەی "لێنا سیروان بارزانی" خوێندرایەوە، کە ملێۆنێک دۆلاری پێشکەش دەکات بە بنکەی ناوەندی خێرخوازی مچە بارزانی، زۆر زۆر بەو هەواڵە دڵخۆشی پێشانداو ووتی دە ئیتر توخوا بەسە واز لەسەرۆک بارزانی بێنە، ووتم باشە منیش تکات لیدەکەم، ئەم
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=84381
لینکەی "لێنا سیروان بارزانی" بکەرەوە، ئەوسا بزانە، ئەو کجە مندالە ئەو هەموو سامانەی لەکوێ بوو؟ زۆر جار مرۆڤ کارەساتی لە شیوەی ئەم هەژاربیرە دەیبێت، لە گیران زیاتر هیچی لەدەست نایەت.
لەکۆتایدا بە پێیوستی دەزانم بیری خوێنەر بێنمەوە کە ڕۆژنامەکانی سویدی بەبەربڵاوی بڵاویان کردەوە کە " کارلبلید " کە قۆناغێک سەرۆک وەزیرانی سوید بوەو، هەروەها وەزیری دەرەوە سویدبووە، هاوکار بووە لەگیان لەدەستدانی١٢هەزار کەس هەروەها، ئاوارەبوونی ١٠٠هەزارکەس، هەروەها ناوبراو بەشدارە لە "پشکە" خوێناویەکانی لە تورکیا کەلە سەر خوێنی لاوانی کورد بەڕیوە چووە، بەڵام لەکۆی ئەو جوێن ڕێژیەدا کارلبیلد ١٠ ملێۆن کرۆنی قازانج کردووە، ئەوەی خوارەوە کە دیبینیت کۆمەڵێک لینکە کە سەراپایان باس لە دڕنندەی و جانەوەی کارل بلید دەکەن، کە بەشدارە لەکۆمەڵ کوژی سودانی و سۆماڵی و کوردا. 
Carl Bildts

ئەوەی کە پێویستە بیری لێبکەینەوە، بەڵگەی ٥٠٠ ساڵمان لەبەر دەستدایە کە سیستێمی سەرمایەداری بە دیموکراتیشەوە، سیستێمیکی جانەوەرانەیە، هەوڵبدە لێی تێبگە وئایندە قووتار بکە، هیچ چارەیەکی دیکەت لەبەر دەستدا نیە، ئەگەر دەتەوێت سەرفراز وێژدان ئاسوودە بژیت، ئەوەتا مێژووی ٥٠٠ ساڵەیان تەنها خوێن ڕشتن بووە، سۆسیالیستی تەنها چارەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە