KURDISTANPOST
پەیامنێری کوردستانپۆست
چه‌ندین کادێر و سه‌ركرده‌ی یەکێتیی به‌شداری پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن ناکەن
Saturday, 21/08/2021, 9:54
4444
بینراوە
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ئاشكرای كردووه كه حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید سه‌ركرد هو حامید حاجی غالی سه‌ركرده و، جه‌میل هه‌ورامی سه‌ركرده و، 12 سه‌ركرده‌ی تر ی یه‌كیتی ره‌تیان كردۆته‌وه، كه به‌شداری پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوباد تاله‌بانی خۆی کردۆته سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی.
هه‌روه‌ها ٧٠% به‌رپرسانی یه‌كیتی له رانیه و هه‌ولێر و گه‌رمیان و حاجی ئاوا و چوارقۆرنه و بیتوین و دوكان و كۆیه، ره‌تیان كردۆته‌وه نه‌ك رۆلیان هه‌بیت به‌ڵكو دنگیش نادەن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كردۆه، کە هۆكاره‌كه‌ی به‌وه ده‌زانن ده‌نگدان به یه‌كیتی، ده‌بیته ده‌نگدان به پارتی و مه‌سعود بارزانی و لیسته‌كه‌ی پارتی!.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه، كه پاڤێڵ تاله‌بانی هاوسه‌رۆكی دووه‌می یه‌كیتی، كه 10 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه، بۆ كرین و رازیكردنی سه‌ركرده و كادیرانی یه‌كێتی، تا به‌شداری بكه‌ن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان.
ئه‌وه‌ی شایانی گووتنه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له هه‌ولێر، مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ناوی ئه‌یوب سماقه‌یی، رایگه‌یاندووه له‌رقی هه‌لویسته‌كانی پاڤێڵ تاله‌بانی ده‌نگ به‌یه‌كیتی نادات.
سیروان چوارباخی
پەیامنێری کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost