هێزی بزوێنەری مێژوو...  شۆڕش و راپەڕینە، نەک قسەکردن و رەخنەگرتن


سه‌رۆكی دادگای كۆیه‌، بری 20 ده‌فته‌ر دۆلاری وه‌ردەگرێت

Saturday, 08.21.2021, 22:25

2668 بینراوە


بە پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دادگای كۆیه‌، حاكم هیمداد سه‌رۆكی دادگای كۆیه‌، بری 20 ده‌فته‌ر دۆلاری له‌ گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رێكی ئاسایشی یه‌كیتی به‌ناوی مقه‌ده‌م سامی ته‌ها  وه‌رگرتووه‌، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه‌  دۆسیه‌كه‌ی نه‌گوازریته‌وه‌ بۆ هه‌ولیر،  سامی تەها تاوانباره‌ به‌ خواردنی و دیارده‌ی ئیحتیالی نزیكه‌ی 200 ده‌فته‌ر دۆلار.
مقه‌ده‌م سامی ته‌ها به‌ریگه‌ی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوله‌وه‌ ، كه‌ حاكم هیمداد كوره‌ پلكی كۆسره‌ت ره‌سوله‌، به‌ ئاره‌زووی خۆی ده‌ستی داوه‌ته‌ گه‌نده‌لی و به‌رتیل وه‌رگرتن و، گۆرینی ناوه‌رۆكی ئیفاده‌كان و پیش وپاش خستنی دۆسیه‌ی هاولاتیان.
تا ئیستا 5 باندی قاچاخچیتی مه‌وادی حه‌شیش و هیرۆین ده‌ستگیر كراونو، پاش دوو رۆژ هه‌موویان به‌ مه‌بله‌غی زۆر گه‌وره‌  ، هه‌موو دۆسیه‌كان گۆرانكاریان به‌سه‌ردا هاتووه‌.
ئه‌م دادوه‌ره‌ گه‌نده‌ڵه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمی كۆسره‌ت ره‌سوله‌ و، ناتوانریت لاببریت یا بگۆردریت و،بۆته‌ خاوه‌نی 20 ملیۆن دۆلارو فیلاو مه‌زره‌عه‌و كۆمپانیای ده‌رمان و شتی تریش.

سامان كۆیی