سەرۆک خێڵ وسیاسەت؟

Sunday, 22/08/2021, 9:24

6239 بینراوە


بنەماڵەیەک کاریان کوشتنی بەراز بووە بۆ بیانی بۆ ئەوەی بژیوی رۆژانەیانی پێ وەدەست بێنن وبتوانن خۆیان لە نەبون رزگاربکەن.بەرازئانی ئەو دەسەتەواژەیەیە کە هێدی هێدی سواوە وکەوتۆتەسەرزاران، ئەو سەردەمیش نەپەرتووکێکی باوەڕپێکرداوونە ئەنستیتۆیەکی جێ متمانە هەبووە کە مرۆڤ وەک سەرچاوە باوەڕی پێ بێنێ بۆیە دەکرێ گۆڕێنی دەستەواژەی بەرازئانی بە بارزانی وەک دەستەواژەیەکی فۆلکلۆریی چاوی لێبکرێ. دەستەواژەی بەرازئانی، دەستەواژەیەکی بێ ریشە نییە  چون رابوردوویەکی لە پشتە.رۆژگار داییم لە وەرسووڕآندایە، ئەو ناوچەیەی کە بەناوچەی بارزانی پێناسە دەکرێ ریشەی زانستیی مێژوویی نییە.بۆ هێنانەوەی بەڵگەیەکی جێ باوەڕ مرۆڤ دەتوانێ ئاماژە بەوە بکا کە کاتێک مەلامستەفای بارزانی لە رووسیە گەرآیەوە چووبۆ لای شیخ ئەحمەدی براگەورەی خۆی.یەکەم تەشەریی دیرۆکیی کە لە مەلامستەفای دا ئەوە بووکە پێی گووت:لە رووسیەش راوەبەرازت کردوە؟ ئەوگووتنە ئاماژەیە بە سەردەمی راوکردنی هۆزیی بەرازئانییەکان.
ئەو بۆچوونە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمیێک کە ئەو هۆزە بە قزڵباش یان کڵاوسوور یان جامانەسوور دەناسران.تیف تیفەدانی وشەی بەرازئانی بە بارزانی ونیشتە جێ بوونی بەرائانییەکان وکردنی ئەو ناوە بە ناوچەی بارزانی وخاکی بارزانییەکان، ئەو رۆژگارەی دروست کرد کە ئەو بنەماڵەی لەوەتی هەن کاریان دزی وخەیانەت وخۆفرۆشیی بووە.رەنگە تاکە تاکە مرۆڤی هاوەن هەڵویست وباشیان لێ هەڵكەوتبێ.هەر مرۆڤێکیش کە لە کەسانی نزیک بە خۆیان بووبێ ورەخنەی لە سیاسەت وئاکارەکانیان گرتبێ، یان زیندانیان کردوە یان تڕۆڕیان کردوە!

ناباوەڕان بەسیاسەت!

وێڕای وتارەکە کورتە ویدئۆیەکیش دەبیسن.لە باشووری کوردستان دوومژاری گرینگ هەیە لە سەدان مژار.ئەویش ئەوەیە ئەو دووبنەماڵەیە هیچ باوەڕێکیان بە سیاسەت نییە.چون لێی شارەزانین.حوکمی بنەماڵەی بارزانی بە زەبروپارەی دزیەتی ودامەدەزگای سەرکوتگەرپێک هاتووە.لە دونیای سەردەمدا وڵات بە سیاسەت وئابووریەکی بێ گزە وسیستمێکی نیشتمانیی وکەسانی لێهاتوو و… بەرێوە دەچێ.نۆکەرایەتی وخۆفرۆشی ورادەستکردنی خاکی نیشتمان بە دووژمن نابێتە سیاسەت ودەسەڵات.بنەماڵەی بارزانی بۆ مانەوەی خۆیان لە هیچ بێویژدانییەک سڵ ناکەنەوە.
ئەو کورتە ویدئۆیە پەیامی ترس هێنەریی پێیە.بەڵام کام زمان دەتوانێ سەر هیشکێکی وەک بارزانی تێبگەیەنێ وپێی بڵێ:گێژە پیاوئەردۆغآن خەونی هەیە خەون.دەخوازێ خەونەکانی بێتە دی.لە تۆی حۆلتر وەگیر نەکەوتووە.باشووری کوردستان هەرلایەکیان بە شێوەیەک وێنەی پارێزگایەکی ئێران وتورکیە دەچن.خەڵک توانای هیچ بڕیارێکی نییە.خاکێکی پڕپیتوبەرەکەت، خەڵکێکی ماندوووبێ هەڵویست لە رووداوەکان!بەرپرسەکان لە رێگای پارەی دزیەتی جێگۆڕکێی دەکەن!لە هەر جێیەک پۆستیی حیزبیی بدرێ رووی تێدەکەن.ماوەیەک دەبنەپاڕتی وماوەیەکیش دەبنە یەکێتی!ناویشی دەنێن سیاسەت!
لەساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١١ لە وڵاتی توونێس شۆڕشێکی مەزن روویدا، گەنجێکی هەژاربە ناوی محەممەد بووعەزیزیی بە هۆی ئەوەی پۆلیس رێگانەدا سەوزە و مێوەی خۆی بۆ بژیوی رۆژانە لەسەر شەقامەکان بفرۆشێ خۆی ئاور تێبەرداوخەڵكی ناڕازی هتنە سەرشەقام ودەسەڵات لەدەست دیکتاتۆڕێکی وەک زەینەلعابدین کوڕی عەلی وەرگیرایەوە وئەویش هەڵات!
سی ساڵی رەبەقە لە باشووری کوردستان ئەو دووبنەماڵەیە خەڵكی دەچەوسێننەوە وبەرەو هەژاریی رایاندەکێشن کە چی هیچ ئاڵوگۆڕێکی ئەوتۆ روونادا، هەر خۆنیشآندانێکیش رووبدا بە هێزسەرکەوت دەکرێ!رەمزوڕآزی مانەوەی ئەو دەسەڵاتە لە بەهێزبونی خۆیاندا نییە، لە بەکرێگیراوی ورۆلی نۆکەرایەتی ئەوانە بە داگیرکاریی کوردستان وکورد.
رێئالیزمی سیاسەت لە باشووری کوردستان بە چەنگ خێڵوسەرۆک عەشیرە واتای خۆی لە دەست داوە.هاوپەیمانەکانی ئەو دەسەڵاتە لە ئامریکاوهیندێک وڵاتی ئورووپایی دێمۆکڕاسیەکان خاوەن قاچێکە وقاچەکەی دیکەی شکاوە، کە وادەزانن باشووری کوردستان دەبێ بەوشێوەیە پارێزراوبێ.ئەوەی بەسەرقەزافی هات دەبوولە مێژ بێ بەسەر بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیدا هاتبایە.بۆ ئەوە نەکراوە؟ جوابەکەی دووروودرێژە.

تۆماریی دەنگیی هۆنراوەیەکی بە پێزوبە هێز.

ئەو هۆنراوەیە هی شآعیرێکی فارس زمانە کە کراوەتە کوردیی.سرنجڕاکێشەهیوادارم بە وردیی بیبیسن وگوێی بدەنێ.زۆربەی هەرە زۆریی ئاژەڵەکانی گۆی زەوی قازانجیان لە جووت بنەماڵەی بارزانی بۆ مرۆڤ زیاترە.لێرەدا باسی کەر کراوە کە چۆن جیاوازیی هەیە دەگەڵ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی.خوێنەر دەبێ لە روانگەیەکی دیکەوە لە بابەتەکە بڕوانێ.رێک سی ساڵە خەڵکی باشووری کوردستان ئازار دەچێژن لە دەست مافیاوچەتەی سیاسیی لەو بەشە لە نیشتمان.بۆ خۆتان دادوەر بن وبڕیاریی دروست بدەن.لە روانگەی کۆمەڵایەتی وسیاسیی ومرۆڤیی بابەتەکە بنرخێنن.ئەوکاتە کە راستیەکان دەردەکەون.
سیاسەت دانانی دیوار نییە، کە بەقوڕوخشت لە سەریەک هەڵی چنین وبڵندیی ڕابگرتین.سیاسەت ئەقڵی ستڕاتیژیکە ومرۆڤی فیداکاروشارەزای گەرەکە.ئێوە مرۆڤی سیاسەت نین، تائامریکا عێڕاقیشیی بە جێ نەهێشتووە وباشووری کوردستان نەبۆتە ئەفغانستان باروبنەتان تێکەوە پێچن و بچنەوە لای ئەربابەکانتان، دەست لەو خەڵكە بێدەرەتانە هەڵبگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە