بۆچی ئەمەریکاتان خۆش ناوێت ؟

Sunday, 22/08/2021, 10:53

3071 بینراوە


ئەمەریکیەکان کاتێک دەچن بۆ ئەفغانستان بۆ لای سەرەک خێڵێک، دەبینن کابرای سەرەک خێڵ چەند ژنێکی هەیە و یەکێکیان کچێکی گەنجی جوانی شانزە ساڵ، دەزانن کابرا لەو تەمەنەدا لە ئاستی ئەو کچە شانزە ساڵەدا نیە، بۆیە حەبێکی ڤیاگارای بە دیاری ئەدەنێ و پێی دەڵێن ؛ حاجی، ئێوارێ دوای نوێژ و پیش ئەوەی بچیتە لای ژنە شانزەساڵەکەت ئەم حەبە بخۆ، پاشان بەیانی دێینەوە بۆ لات. بۆ ڕۆژی دوایی کابرا دەبیننەوە گەش گەش باڵی گرتووە و دڵی خۆشە، دەستی ئەمریکیەکان ماچ دەکاتو پێیان دەڵێت کە ئەو شەوە هەرچوار ژنەکەی کێڵاون، داوای حەبی تریان لێ دەکات، ئەمریکیەکانیش پێی دەڵێن ؛ حاجی ئێمە یارمەتیت ئەدەین چوکت ڕەپ بکەین تۆش یارمەتیمان بدە، هەواڵمان بدەرێ. بەو جۆرە ئەمریکیەکان چەندەها سەرەک خێڵیان بەختەوەر کرد و کاری خۆشیان کرد.
بەڵام کە دێن بۆ لای سەرۆکە کوردەکان، ڤیاگارایان نادەنێ، چونکە دەڵێن ئەمانە کوردن، پێ دەچێت ئاواتیان کوردستانێکی سەربەخۆ بێت، بۆیە پرسیار لە سەرەک جاشەکوردەکان دەکەن چیان گەرەکە، ئەوانیش لەوڵامدا دەڵێن؛ پارە بە لێشاو.
 لەم لاو لەولاش ڕؤۆشنبیرانی کورد  ئەمەریکا خەتابار دەکەن گوایە ئەمەریکا ئەو خەڵکەیان فێری گەندەڵی کردووە. کە مرۆڤ خۆی گەندەڵ نەبێت هیچ کەسێک ناتوانێت بیکات بە گەندەڵ، کە مرۆڤ خۆی بێ شەرەف نەبێت کەس ناتوانێت شەرەفی لێ بسێنێتەوە، کە مرۆڤ ئەقڵی نەبوو........دەستەواژەی.
براگەورە دەستەواژەیەکی درۆزنی کەڵچەری عەشایەرییە، گوایە وڵات و پەیوەندیەکانیان لەسەر سیاسەتی براگەورە بەڕێوەدەبەن، ئەیانویست ئەمەریکاش براگەورەیان بێت لە دزی و گەندەڵیدا. ئەمەریکا بە چ پێوەرێک دێت تۆ دروست بکاتەوە ؟ بۆ نمونە کوردانی ڕۆژاڤا کەسانی نمونەیین و وەک ئەفغانی و ئێراقیەکان پارەکانیان بە ملیارەها دۆلار لە ژێرزەمینەکانی لوبنانادا ناشارنەوە، منداڵەکانیان وەک  منداڵەکانی مەسعود خاوەنی کۆپتەر و ڤیلا نین، تاکەکانی کۆمەڵگە ناخەنە زیندانەوە لەژێر ئەشکەنجەدا بە بێ ماف، بۆیە ئەمریکیەکان ڕێزیان لێ دەگرن.

لەوانەیە بڵین؛ ئەی بۆچی ترەمپ وازی لێ هێنان؟

لەبەر ئەوەی ئەمەریکاش وەک کوردستان وەهایە، پیاویان تێدایە وەک مەسعود و پیاویشیان تێدایە وەک نەوشێروان، بەڵام لەو کاتەدا کە چەندەها ئەمەریکی لە میدیاکاندا دژی هەڵوێستی ترەمپ ئەوەستانەوە، لەسەر سایتە کوردیەکان هەندێک لە  ڕۆشنبیرەکانی کوردستان ترەمپیان بە سەرۆک و بە پیاو ناودەبرد، مەسعود بارزانی سنوری بەسەردا دادەخستن لە بری ئەوەی دەستی یارمەتیان بۆ درێژ بکەن، گەریلاکانیان لە بەندیخانەدا ئەشکەنجە ئەدا، پێش لەشکری تورکی دەکەوتن، ئیتر بۆچی ڕەخنە لە ئەمەریکا دەگرن ؟ ئەمەریکا لە زۆر پیاوانی سیاسی کوردساتن و ڕۆژهەڵات ڕاستگۆترن.
ئەمە سیاسەتی ئەمەریکا بوو، ئێستاک ە ئەمەریکا دەکشیتەوە و ئەکتەرێکی نوێ دێتە کایەوە لە ناوچەکەدا کە پێی ڕانەهاتوین ئەویش چینە، کەس دەستی بۆ چین ڕانەکیشا بۆچی ڕاستی ناڵێت لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کاتێکدا ئەو نەخۆشیە بووە هۆی برسی کردنی ملوێنەها خەڵک لە چینی هەژار لە جیهاندا ! 
هەتاوەکو ئێستاکە چین وەک هێزێکی ئابوری گرنگ هیچ دەستێوەردانی نەکردووە لە ناوچەکەدا، دەیەوێت ڕێگای ئاوریشم نوێ بکاتەوە و جیهان داگیر بکات و حاکمی دیکتاتۆری بسەپێنێت، ئابوریەکەی هێندەی تر فراوان بکات، بە بێ ئەوەی گوێ بداتە قانونی بازارگانی جیهانی، کۆپی هەمو کاڵایەک دەکاتەوە بە بێ گوێدان بە ماف، وا دەزانێت هەموو ئەم کارانەی بۆ دەچێتە سەر بە بێ کێشە و ئەمەریکا کاری سێکوریتیی بۆ دەکات لە ناوچەکەدا، هەر بۆیەش ئەمەریکا ئەفغناستانی بەجێ هێشت هەتاوەکو چین و ئێران و ڕوسیا کە ناز دەکەن بەسەر ئەمەریکادا ڕوو بەرووی ئەوکێشەیە ببنەوە.  دوای ساڵێکی تر تالیبان گرفت پاکستان داگیر دەکات بە بێ ، و پرۆژەی ڕێگای ئاوریشمی چین دەکەن بە قوڕو لیتاو. پاکستان خاوەنی بۆمبی ئەتۆمیە، بزانین چین چۆن ڕووب ەڕووی ئەم کێشەیە دەبێتەوە، چونکە چینیەکان سیاسەتی ڤیاگرا و پارەبەخشینەوە نازانن چیە، ئەوان پشت  بە هێز داپڵۆسێنەر دەبەستن. بەڵام لەبەر ئەوەی تالیابن کەللەیان ڕەقە وەک چینیەکان، پێ دەچێت گرژیەک ڕوبدات کە  سەد جار هیوا بە ئەمەریکا بخوازین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە